گەڕانەوە
ئوردۆگای زێوە شوێنی خیزانەکانی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان
ئوردۆگای زێوە لە دەشتی مەرگەوەری کوردستانی رۆژهەڵات - شوێنی پەنابەرانی کوردی باشوور کە لە ساڵی ١٩٧٥ لە دوایی نسکۆی شۆڕشی ئەیلول بۆ خیزانەکانی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلول دروست کرابوو کە ئاوارەی کوردستانی رۆژهەڵات بوون و نزیکەی ٣٠٠٠ خیزانی کورد تێدا نێشتەجێ بوون و لە (٩) حوزەیرانی ساڵی ١٩٨٥ لە لایەن (٨) فڕۆکەی رژیمی بەعس ئوردۆگای زێوە بۆردومان کرا کە تێدا زیاتر لە (١٤٠) کەس شەهید و (٤٠٠) کەس بریندا بوون کە زۆربەیان منداڵ ، ئافرەت و پەککەوتوو بوون

