

ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
Loading


وتاری سەرۆک
ئەوگەر عەبدوڵڵا مەنتک
2022
ئەم کتێبە لە پێشەکییەک، سێ بەش، پاشکۆ، بەڵگەنامە و وێنە پێکهاتووە. بەشەکانی کتێبەکە بەپێی ساڵ و ڕووداوەکان ڕێکخراون.
بەشی یەکەمی ئەم کتێبە بە گشتی باس لە پرسی کورد و حکوومەتەکانی عێراق دەکات، لەوانە شۆڕشی 14ی تەممووز و کۆماری یەکەم، دۆخی کوردستان دوای عەبدولکەریم قاسم و دوای کودەتای 17ی تەممووزی 1968، شۆڕشی ئەیلوول، وەرچەرخانێک لە خەباتی چەکداریی کورد لە ئاداری 1970، هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان، بەرەی کوردستانی، دەستپێکی قۆناغی ئاشتەوایی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان، بیری ڕاپەڕین و هەوڵدان بۆ ئامادەکاری، ڕاپەڕینی 1991 و پەلامارەکانی سوپای عێراق بۆ داگیرکردنی کوردستان.
بەشی دووەمی کتێبەکە باس لە داستانی کۆڕێ، هێرشەکانی سوپای عێراق بەرەو کۆڕێ و پلانی یەکەمی هێرشکردنە سەر زنجیرە چیاکانی کۆڕێ، دژە هێرشی پێشمهرگه بۆ سەر بنکەکانی سوپای عێراق و پلانی دووەمی هێرشکردنە سەر دەروازەی کۆڕێ دەکات.
هۆکارەکانی سەرکەوتنی پێشمهرگه لە داستانی کۆڕێ بریتین لە دەستپێکردنی دانوستان لەگەڵ حکوومەتی عێراق، دانوستانەکانی نێوان بەرەی کوردستانی و حکوومەتی عێراق لە 1991، بڕیاری 886 و پەناگەی ئارام بۆ کوردیەکان و دەرەنجامەکەی.