
ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
Loading
سیاسەتا عیراقێ یا گازێ و هەڵوێستێ پارتی دیموکراتی کوردستان (١٩٥٨-١٩٧٥)
علی خلیل بێتکاری
ئەم پەرتووکە لە دەروازە، سێ توێژینەوە، لیستی ناوی هەر چوار کاروانی هێزی پێشمەرگە بۆ کۆبانێ، لیستی چاوپێکەوتنەکان و ئەلبۆمی وێنە پێکهاتووە.
توێژینەوە و دەروازەی بە شێوەی بەش و پاژە ڕێکخراوە، دەروازەی توێژینەوەکان لە بارەی بڕیاری نەتەوەییانەی سەرۆک مەسعود بارزانییە کە سێ پاژ لەخۆ دەگرێت و باس لە هزری بەهاناوەچوون لای کورد، خاڵەکانی پەیامەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەوەی هەرێمی کوردستان بۆ هەولێری کرد بۆ کۆبانێشی کرد، دەکات.
توێژینەوەی یەکەم لە سێ بەش پێکدێت و بەشی یەکەم باسی مێژووی کۆبانێ و دیرۆکی ڕزگارکردنی لە دەستی داعش دەکات و چوار پاژ لەخۆ دەگرێت کە لە بارەی کورتە باسێکی مێژوویی، ڕۆڵی عەشیرەتەکانی بەرزایی لە کۆبانێ و حەما بەرامبەر ئینتیدابی فەڕەنسی، گرنگی ستراتیژی کۆبانێ و کاردانەوەی هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانە. بەشی دووەمی لە بارەی ڕۆڵ و بەرگرییەکانی پێشمەرگە لە کۆبانێیە و سێ پاژ لەخۆ دەگرێت کە باس لە گەیشتنی پێشمەرگە بە کۆبانێ لە ڕێگەی تورکیاوە، کۆنترۆڵکردنەوە و ڕزگارکردنی کۆبانێ، ڕۆڵی پێشمەرگەی کوردستان لە ڕزگارکردنی کۆبانێ دەکات. بەشێ سێیەمی لە بارەی تاوانەکانی داعش و ئاڵۆزی و ناڕەزایەتییەکانە و سێ پاژ لەخۆ دەگرێت کە باس لە ناڕەزایەتییە مرۆییەکان و ئاوەدانکردنەوە، ئاڵۆزییەکان لە سەر سنووری تورکیا، ئاوارەبوونی دانیشتوانی کۆبانێ، دەکات.
توێژینەوەی دووەم لە بارەی ڕەهەندە سیاسییەکانی پشت ناردنی هێزی پێشمەرگە بۆ کۆبانێیە و شەش پاژ لەخۆ دەگرێت کە باس لە دلسۆزی و ئینتیمای نەتەوەیی لە نێوان تاکەکان و پارچەکانی کوردستان، بارودۆخی سیاسی کورد لە سوریا لە نێوان ساڵانی (١٩٦٣-٢٠١١)، ڕۆڵی کورد لە شۆڕشی سوریادا لە ساڵی٢٠١١، ڕەهەندەکانی ناردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ کۆبانێ، ڕۆڵی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان لە ناردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ کۆبانێ، چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتییەکان و ڕۆڵی دەوڵەتان، دەکات.
توێژینەوەی سێیەم لە بارەی قۆناغەکانی چوونی هێزی پێشمەرگە و چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان دەکات و سێ پاژ لەخۆ دەگرێت کە باس لە قۆناغەکانی چوونی هێزی پێشمەرگە بۆ کۆبانێ، ڕۆژمێری ئازادکردنی کۆبانێ لە بیرەوەری پێشمەرگەیەکدا، ڕۆڵی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە هاوکاریکردنی خەڵکی کۆبانێ دەکات.