

ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
Loading

بێدەوڵەتی وەک هۆکاری داهێنان لای سێ شاعیری کورد (جگەرخوێن، هێمن، پەشێو)
ڕێباز حەسن ڕەحمان
کورد نەتەوەیەکی زمانییە، پێناسە و ئێتنیکی نەتەوەیی لە زمانەکەیدا چڕبووەتەوە، بە جۆرێک کوردبوون بەر لە هەر شت لە زماندا و لە ڕێگەی زمانەکەیەوە خۆیدەردەبڕێت، ئەمەش ئەو ڕاستییە دووپاتدەکاتەوە، زمان لە خاک زیاتر بوونی بەجیاهەڵکەوتوویی نەتەوەی کوردی پاراستووە، پشتبەست بەم ڕاستییە پلانسازی، ڕێکخستن، بەدواداچوون و چاودێریکردنی زمانی کوردی بۆ دۆزینەوە و دەستنیشانکردنی گرفت و ناتەواوییەکان، هەروەها یەکسەر و هەنوکەیی هەوڵی چارەسەرکردنیان، هێشتا درەنگە، لەبەر ئەوەی خەمساردی و پشتگوێخستن هۆکارێکی سەرەکی دەبێت لە لاوازی و سستی زمانەکە و بەرەو هەڵدێر و داچەقینی دەبات، چونکە زمان وەک هەموو زیندەوەر و تەنە بایۆلۆژییەکانی دیکە لەدایکدەبێت، دەژیێت و دەمرێت.