پەرتوکی دەنگی
کەمینەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆمەڵی کورد ١٩١٨-١٩٧٤ (بەرگی دووەم)
ئەم پەرتووكە لە چوار بەرگ پێکدێت لە بارەی کەمینەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تایبەت بە کۆمەڵی کوردی نێوان ساڵانی (١٩١٨-١٩٧٤)، کۆمەڵێک بەڵگەنامە لەخۆ دەگرێت، بابەتەكانی بەپێی كات و ڕووداوەكان ڕێكخراوه کە لەلایەن ب.دەستانی ئامادە کراوە. ئەم چوار بەرگه پشت به برووسکه، نامه ئاڵوگۆڕکراوەکان و ڕاپۆرته ڕەسەنەکان دەبەستێت. بەرگی دووەمی ١٢٤ بەڵگەنامە و یاداشت لە نێوان کۆمیسیاری باڵا لە عێراق و وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری کۆلۆنیال لەخۆدەگرێت لە نێوان ساڵانی (١٩٣١-١٩٤٠)، لە بارەی ڕووداوەکانی سلێمانی، داواکارییەکانی کورد بۆ کۆمەڵەی گەلان و هەڵوێستی حکومەتی بەریتانیا و عێراق، یاسای زمانە خۆجییەکان، سیاسەتی ناوخۆی عێراق بەرامبەر ناسیۆنالیستی کورد.

ئێستا
بەشی یەکەم
دەنگ بار دەکرێت...
خێرایی



