پەرتوکی دەنگی
ڕۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی کورد لە باشووری کوردستان
ئەم پەرتووکە لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی سیاسییە لەبارەی ڕۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی کورد لە باشووری کوردستان لە نێوان ساڵانی (١٩٧٦-١٩٩١)دا، لە پێشەکییەک، پوختەی توێژینەوەکە، دەروازە، سێ بەش، پاشکۆ و پوختەی لێکۆڵینەوەکە بە زمانی ئینگلیزی، پێکهاتووە. بەشی یەکەمی ئەم پەرتووکە باس لە ڕۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی کورد لە نێوان ساڵانی (١٩٧٦-١٩٧٩) دەکات و دوو باس لەخۆ دەگرێت کە لە بارەی هەستانەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق لە سەر ئاستی سیاسی و ڕێکخراوە جەماوەرییەکان، پارتی دیموکراتی کوردستان و چۆنیەتی سەرهەڵدانەوەی شۆڕشی چەکداری و ڕۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەرهەڵدانی شۆڕشی گوڵان و چالاکییەکانی لەشکری دژی حکومەتی عێراقە. بەشی دووەمی لە بارەی ڕۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی کورد لە نێوان ساڵانی (١٩٨٠-١٩٨٥)یە و لە پێنج باس پێکهاتووە کە ڕۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان لە یەکێتی بەرهەڵستکاری عێراق و لە چالاکییەکانی لەشکری دژی حکومەتی عێراق و، خۆپیشاندان و ڕاپەڕینە جەماوەرییەکانی کوردستان و شەڕی ناوخۆی کوردستان، هەڵوێستی پارتی دیموکراتی...




