پەرتوکی دەنگی
کوردستان، لە ڕاپەڕینەوە بەرەو ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی
ئەم پەرتووکە لە بارەی ڕێفراندۆم و ڕاپەڕینە وەک دوو ڕووداوی گرنگ کە جەماوەری کوردستان تێیدا بەشدار بووینە، لە پێشەکییەک و دوو بەش و هەر بەشێک لە چەند تەوەرێک پێکهاتووە. بەشی یەکەمی ئەم پەرتووکە باسی ڕاپەڕینی گەلی کوردستان و لێکەوتە ئەرێنییەکانی دۆزی کورد دەکات و دوو تەوەر لەخۆ دەگرێت لەبارەی، ڕاپەڕین و پەیوەندییه دیپلۆماسییەکانی کورد، ڕاپەڕین بۆ ڕوویدا؟، سەرکوتکردنی دڕندانەی ڕاپەرین لەلایەن ڕژێمی سەدام و کاردانەوەی نێودەوڵەتی، دامەزراندنی پەرلەمان، ڕاگەیاندنی فیدڕاڵی، دامەزراندنی یەکەم کابینەی حکومەت، ڕێککەوتننامەی مێژوویی واشنتۆن، پەیوەندییەکانی کورد و ئەمریکا و کورد و فەرەنسا دوای ڕاپەرین. ڕۆڵی کورد له پڕۆسەی ئازادی عێراق و هاوکێشەکانی دواتر، ئازادکردنی عێراق له ساڵى ۲۰۰۳، ماف و پێگەی کورد له ناو دەستووری ساڵی ۲۰۰٥، کورد لەناو هاوکێشەی عێراقی پاش ڕووخانی ڕژێمی بەعس، سەرۆکایەتی هەرێم وەکو دەسکەوتێکی نوێ بۆ گەلی کوردستان، پەیوەندییه دیپلۆماسییەكان دوای دامەزراندنی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان. بەشی دووەمی لە بارەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان و یاسا بەرکاره نێودەوڵەتییەکان و دەنگی کوردە، سێ تەوەر لەخۆ...

ئێستا
بەشی یەکەم
دەنگ بار دەکرێت...
خێرایی





