پەرتوکی دەنگی
ڕەهەندە جیۆپۆلیتیکییەکانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستانی عێراق
ئەم پەرتووکە تێزێکی ئەکادیمییە لە بارەی ڕەهەندە جیۆپۆلیتیکییەکانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە پوختەی توێژینەوە و پێشەکییەک و پێنج بەش و پاشکۆکان پێکهاتووە. بەشی یەکەمی ئەم پەرتووکە باسی چوارچێوەی تیۆری توێژینەوە دەکات و لە دوو باس پێکدێت، کە لە بارەی مافی بڕیاردانی چارەنووسی نەتەوەکان، ڕیفراندۆم و لێکەوتەکانی لەبەر ڕۆشنایی ئەزموونە نێودەوڵەتییەکان. بەشی دووەمی کە لە دوو باس پێکدێت، لە بارەی بنەما جیۆپۆلیتیکییەکان و ئاستەنگەکانی دامەزراندنی دەوڵەت لە هەرێمی کوردستانی عێراقە. بەشی سێیەمی لە دوو باس پێکدێت وەک سەرهەڵدان و گەشەکردنی دۆزی کورد، پاڵنەر و پاساوەکانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراق. بەشی چوارەم باسی هەڵوێستە ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان لە بەرانبەر ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکات و لە سێ باس پێکدێت وەک هەڵوێستەکان لەسەر ئاستی ناوخۆیی عێراق، هەڵوێستی وڵاتانی دراوسێ و هەڵوێستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی. بەشی پێنجەمی لەبارەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی و لێکەوتەکانی و سیناریۆکانی داهاتووی هەرێمی کوردستانی عێراقە و لە سێ باس پێکدێت وەک ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی...

ئێستا
بەشی یەکەم
دەنگ بار دەکرێت...
خێرایی






