پەرتوکی دەنگی
پێگەی باڵەکایەتی لە شۆڕشی ئەیلول دا ١٩٦١ - ١٩٧٥
ئەم پەرتووكە ژمارە 9ی زنجیرە پەرتووەكانی(60 ساڵیا شۆڕەشا ئەیلوولێ(1961-1975))ه، كە لە پێشەكییەك و سێ بەش و پاشكۆ پێكهاتووە. بەشی یەكەمی پەرتووكەكە باسی كورتەیەك لە مێژووی باڵەكایەتی بەر لە ساڵی 1961 و هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول دەكات و چوار تەوەر لەخۆ دەگرێت كە باس لە ڕەگوڕیشەی ناوی باڵەك و هەڵكەوتەی جۆگرافی باڵەكایەتی و ناونانی ناوچە و عەشیرەتەكە بە باڵەك، لایەنی كارگێڕی و پێكهاتەی هۆزایەتی ناوچەكە، ڕۆڵ و هەڵوێستی خەڵكی باڵەكایەتی لە ڕووداو و پێشهاتەكانی ناوچەكە لە ساڵانی جەنگی یەكەمی جیهانی (1914-1918) و كاتی دەسەڵاتی ئینگلیز و دووبارە هاتنەوەی توركەكان بۆ ناوچەكە و بەشدارییان لە حكومەتی عێراقدا، لە شۆڕشە كوردییەكانی دوای جەنگی یەكەمی جیهانی ساڵی (1961) دەكات. بەشی دووەمی باسی ڕووداوەكانی سەرەتایی شۆڕش لە باڵەكایەتی و ڕزگاركردنی و بوونی بە بنكەی سەركردایەتی شۆڕشی ئەیلوول دەكات و لە چوار تەوەر پێكهاتووە كە باس لە باڵەكایەتی لە ماوەی نێوان هەندێك لە هۆزەكانی كوردستان و حكومەتی عێراقی و ڕاپەڕینی خەڵكی ناوچەكە لە سەرەتای شۆڕشی ئەیلوول ،...

ئێستا
بەشی یەکەم
دەنگ بار دەکرێت...
خێرایی





