پەرتوکی دەنگی
بزووتنەوەی قوتابیانی کورد لە عێراق (١٩٢٦-١٩٧٠)
ئەم پەرتووکە توێژینەوەیەکی ئەکادیمییە کە لە زمانی عەرەبییەوە وەرگێڕاوە، باسی مێژووی بزووتنەوەی قوتابیانی کورد و خەباتی پیشەیی و سیاسییان لە عێراق لە نێوان ساڵانی (١٩٢٦-١٩٧٠) دەکات، لە پێشەکی و بەرایی و چوار بەش و پاشکۆکان پێکهاتووە. لە بەرایی باس لە سەرەتایی پەیدابوونی توێژی قوتابیانی کورد و سەرهەڵدانی هۆشیاریی سیاسی و ڕێکخراوەیی قوتابیان، لە کۆتایی سەردەمی دەوڵاتی عوسمانی دەکات، دواتر هەنگاونان بۆ دامەزراندنی یەکەم ڕێکخراوی قوتابیانی کورد بەناوی کۆمەڵەی هێڤی لە ساڵی ١٩١٢ و ڕۆڵی قوتابیانی کورد لەو کۆمەڵە و ڕێکخراوانەدا. بەشی یەکەمی لە بارەی ڕۆڵی قوتابیانی کورد لە کۆمەڵە ڕۆشنبیری و ڕێکخراوە سیاسیەکانی کورد لە عێراقدا لە نێوان ساڵانی (١٩٢٦-١٩٤٦)ە، دوو تەوەر لەخۆدەگرێت، ڕۆڵی قوتابیانی کورد لە پێکهێنانی کۆمەڵە ڕۆشنبیری و ڕێکخراوە سیاسییەکاندا تا سەربەخۆیی عێراق ساڵی ١٩٣٢ وەک کۆمەڵەی قوتابخانەی نەهزە (ڕابوون)، ئەو کۆمەڵانەی دوای یەکلاییکردنەوەی ویلایەتی موسڵ پێکهاتن، کۆمەڵەی لاوان، کۆمەڵەی یاریدەدەری کورد و کۆمەڵەی دیدەوانی کورد. پەرەسەندنی ڕۆڵی قوتابیانی کورد لە قۆناغی دوای سەربەخۆیی عێراقدا وەک یانەی...

ئێستا
بەشی یەکەم
دەنگ بار دەکرێت...
خێرایی






