
عەزیز قادر مەندە خزر
عەزیز قادر مەندە خزر، ئەندامى پارتى دیموکراتى کوردستان بووە، پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول بووە، ساڵی ١٩٦١ لە بناری چیای سەفین شەهید بووە.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
٦٢٩ ئەنجام

عەزیز قادر مەندە خزر، ئەندامى پارتى دیموکراتى کوردستان بووە، پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول بووە، ساڵی ١٩٦١ لە بناری چیای سەفین شەهید بووە.

مەغدید حەمەد عومەر ڕەسوڵ لە ساڵی ١٩٥٥ لە ناحیەی باسرمە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جووتیاری بووە، دایکی ناوی عەیشە مستەفایە و براکانی نەجمەدین، عومەر، سەدرەدین و خالیدە، لە ساڵی ١٩٨٨ شەهید بووە.

عارف حەمەدئەمین عەزیز کاکەوڵا، بە (شەهید هیوا) ناسراو بووه، ساڵی ١٩٨١ په‌یوه‌ندی به ڕێكخستنه نهێنیه‌كانی پارتی كردووه، ئەندام بنکەی نهێنی ناوشار بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە پێشمەرگایەتی پلەکانی سەرپەل و یاریدەدەری فەرماندی بەتالیۆنی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨٨ به بۆردومانی فڕۆكه شه‌هید بووه.

کەریم باپیر محەمەد ئەحمەد، لە شۆڕشی ئەیلوول کادری رێکخستن بووە. بەشداریی کۆنفرانسی پارتی دیموکراتی کوردستانى کردووە. لە ساڵی ١٩٦٦ لە بناری بەنی هەریر شەهید بووە.

شه‌هید مەولود ڕەسوڵ عەبدوڵا ناسراوە بە (مەولودە سۆر)، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، پلەی فەرماندی بەتالیۆنی وەرگرتووە، فەرماندەی یەکێک لە دەستەی چالاکی ناو شاری هەولێر بووە، لە ساڵی ١٩٧٥ لە چیای ماکۆک شەهید بووە.

فەخرەدین کەریم ئەسعەد فەتاح، له ساڵی ١٩٩١ په‌یوه‌ندی به هێزی پێشمه‌رگه‌وه ده‌كات، له‌ڕۆژی ڕاپه‌ڕینی شاری هه‌ولێر به‌شداری ده‌كات، به‌ڵام له‌كاتی هه‌ڵكوتانه سه‌ر هێزێكی ڕژێم ده‌سگیر ده‌كرێت و شه‌هید ده‌كرێت.

شه‌هید فاروق هەمزە ئیسماعیل جەرگیز لە ساڵی ١٩٧١ په‌یوه‌ندی به هێزه‌كانی شۆڕشی ئهیلوول كردووه و لە هێزی کۆماندۆ بۆته پێشمه‌رگه، لە ساڵی ١٩٧٥ شەهید بووە

عەلی ڕەحیم عەلی ناسراوە بە (عەلی هاواری) پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی دووجار بریندار بووە، پلەکانی سەردەستە و سەرپەلی لە شۆڕش وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٦٩ شەهید دەکرێت.

عنایەت ئەحمەد مەحمود پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەوە دەکات، لە ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

شه‌هید حەمەدئەمین تاهیر ساڵح عەلی، ساڵی ١٩٧١ په‌یوه‌ندیی به هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئهیلوول كردووه، له هێزی ده‌شتی هه‌ولێر بۆته پێشمه‌رگه، لە ساڵی ١٩٧٤ لە چیای شیشار شەهید بووە.

مامەسور دەروێش رەسول، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، له ساڵی ١٩٦٨ له‌كاتی ئه‌نجامدانی چاڵاكیه‌كی پارتیزانی له ناوشاری هه‌ولێر ده‌سگیر ده‌كرێت و ماوەی یەک ساڵ و سێ مانگ زیندانی سیاسی بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە چیای ئاوەگرد لە ڕووبەڕوو بوونەوەی سەربازانی ڕژێمی بەعس فیشەکی بەردەکەوێت و شەهید بووە.

محەمەد کەریم ئەسعەد فەتاح، لە ساڵی ١٩٥٠ لە لە گەڕەکی گڵکەندی پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، تا پۆلی پێنجه‌می ئاماده‌یی خوێندوویه‌تی، یه‌كێك له برایه‌كانی به‌ناوی فخردین كه‌ریم ساڵی ١٩٩١ له ڕاپه‌ڕینی شاری هه‌ولێر شه‌هید بووه.