ژیاننامە

مامەسور دەروێش ڕەسوڵ لە ساڵی ١٩٢٠ لە گوندی سەروچاوەی دەڤەری سماقوڵی لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خێزاندار بووه‌، خێزانه‌كه‌ی ناوی مریەم قادر بووە، خاوه‌نی دوو كوڕ به‌ناوه‌كانی ڕەمەزان و عوسمان و سێ كچ به‌ناوه‌كانی گەلاوێژ، فاتیمە، عایشە بووە.

خەباتنامە

لە ساڵی ١٩٦١ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی شۆڕشی ئەیلوول كردووه‌، لە لقی فارس باوە کە سەربە هێزی دەشتی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان بووە بۆتە پێشمەرگە، هەروەها سابیر شیخ جامی فەرماندی هێزەکە بووە، له‌چه‌ندین شه‌ڕ و چاڵاكی پارتایه‌تی به‌شداری كردووه‌.

لە ساڵی ١٩٦٩ بە فەرمانی فەرماندەی هێزی دەشتی هەولێر، مامەسور لەگەڵ چەند هاوسەنگەرێکی بەڕێ دەکەون بۆ ئەنجامدانی چالاکیه‌كی پارتیزانی لە ناو شاری هەولێر، کە نزیکی گوندی بنەسڵاوە بوونەتەوە کەوتوونەتە بۆسەی سەربازی ڕژێم و دەستگیر کراوون، کە ماوەی یەک ساڵ و سێ مانگ زیندانی دەبن،پاش به‌یاننامه‌ی ١١ی ئاداری ١٩٧٠ به‌ر لێبووردن ده‌كه‌ون و ئازاد ده‌كرێن.  

لە ساڵی ١٩٧٤ لە چیای ئاوەگرد لە ڕووبەڕوو بوونەوەی سەربازانی ڕژێمی بەعس فیشەکی بەردەکەوێت و شەهید بووە.

سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.