
عنایەت ئەحمەد مەحمود وەسالی
عنایەت ئەحمەد مەحمود پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەوە دەکات، لە ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
٨٨٦ ئەنجام

عنایەت ئەحمەد مەحمود پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەوە دەکات، لە ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

شەڕی سەرچیا یهكێكه له زنجیرهی داستانهكانی شۆڕشی ئەیلوول كه پێشمهرگه بۆ پارێزگاریكردن له خاكی كوردستان له ناوچه جیاجیاكان تۆماری كردوون له ١٦ی نیسانی ١٩٧٤.

شههید حەمەدئەمین تاهیر ساڵح عەلی، ساڵی ١٩٧١ پهیوهندیی به هێزی پێشمهرگهی شۆڕشی ئهیلوول كردووه، له هێزی دهشتی ههولێر بۆته پێشمهرگه، لە ساڵی ١٩٧٤ لە چیای شیشار شەهید بووە.

مامەسور دەروێش رەسول، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، له ساڵی ١٩٦٨ لهكاتی ئهنجامدانی چاڵاكیهكی پارتیزانی له ناوشاری ههولێر دهسگیر دهكرێت و ماوەی یەک ساڵ و سێ مانگ زیندانی سیاسی بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە چیای ئاوەگرد لە ڕووبەڕوو بوونەوەی سەربازانی ڕژێمی بەعس فیشەکی بەردەکەوێت و شەهید بووە.

محەمەد کەریم ئەسعەد فەتاح، لە ساڵی ١٩٥٠ لە لە گەڕەکی گڵکەندی پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، تا پۆلی پێنجهمی ئامادهیی خوێندوویهتی، یهكێك له برایهكانی بهناوی فخردین كهریم ساڵی ١٩٩١ له ڕاپهڕینی شاری ههولێر شههید بووه.

ئیبراهیم حەسەن ئیبراهیم (١٩١٠-١٩٦١) ناسراو به برایم حهسهن، پێشمهرگه و ههڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە، پلەی سەرپەل بووە.

ڕەشید عەزیز ڕەشید (١٨٩٦-١٩٦٣)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت بووە.

سەعید عومەر سەعید (١٩٢٠-١٩٨١)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

سەعید عەبدولکەریم ئیبراهیم (١٩٢٠-١٩٩٨)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) کردووە، پلەی سەرپەل بووە.

سەید مەلا عەلی (....-١٩٨١) ناسراو به مەلا سەعید، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت بووە.

سەعید وەلى بەگ سەعید (١٩٢٦-٢٠١٦)، ناسراو بە سەعید بارزانى، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) کردووە، پلەى سهرقوله، ئهفسهر لە سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان، ئامر هێزی سیدهكان بووە، هەڵگرى میدالیاى بارزانییە.

حەمەد عەلی ئەسعەد، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٩ بە دەستی جاش و بەکرێگیراوانی ڕژێمی بەعس شەهید دەبێت.