
ئەحمەد ئەسکەندەر ئەحمەد محەمەد
ئەحمەد ئەسکەندەر ئەحمەد، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، ساڵی ١٩٨١ لە دەشتی شارەزوو شەهید بووە.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
٤٨١ ئەنجام

ئەحمەد ئەسکەندەر ئەحمەد، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، ساڵی ١٩٨١ لە دەشتی شارەزوو شەهید بووە.

شەهید حەمەشەریف فەتاح، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨١ لە شەڕی ڕەزڵە و پاڕەزان شەهید بووە.

ڕەحیم محەمەد ناسراوە بە (ڕەحیم بانی شاری)، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی دوو جار بریندار بووە و پلەی فەرماندەی کەرتی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨٤ شەهید بووە.

شەهید حسێن محەمەد عەلیخان مەحمود ناسراوە بە (حسێنی فاتە)، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، پلەی سەرپەلی لە شۆڕشی ئەیلوول وەرگرتووە، ساڵی ١٩٧٨ لە بناری چیای بەمۆ شەهید بووە.

شەهید خالید ساڵح ئیبراهیم خەتیب، کادر و پێشمەرگەی ڕێکخستنەکانی ناوشاری سلێمانی بووە، ساڵی ١٩٧٨ دەستگیر کراوە و لە پارێزگای بەغدا لە سێدارە دراوە.

حەمەعەلی باقی، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، ساڵی ١٩٨١ لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێزیكی یه‌كێتی لە نزیک ناحیەی خورماڵ شەهید بووە.

حەسەن محەمەد نادر، ئەندامی شانەی نهێنی پارتی دیموکراتی کوردستان و زیندانی سیاسی بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، ساڵی ١٩٨١ لە شەڕی چیای شەرام شەهید بووە.

باقی حەمەکەریم، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، پلەی فەرماندەی مەفرەزەی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨٦ شەهید بووە.

شەهید جەمال ڕەسوڵ ناسراو بە (جەمال ڕەسوڵ بانیشاری)، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨٣ شەهید بووە.

فه‌له‌كه‌دین سابیر حه‌مود عه‌زیز، ناسراو به فەلەکەدین کاکەیی نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٦٥ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٧٩و ١٩٨٩ له كۆنگره‌كانی نۆیه‌م و ده‌یه‌م به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه، له ساڵی ١٩٨٥ كراوته ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، ساڵی ١٩٩٢بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان، هه‌ڵگری مێدالیای بارزانیی نه‌مره.

فەڕەنسۆ تۆما كانون، ناسراو به فەڕانسۆ هه‌ریری،مامۆستا و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٦٣ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستان كردووه، لە ساڵی ١٩٦٩ دەبێتە بەرپرسی لێژنەی ناوچەی باڵەک سه‌ربه لێژنه لقی دوو، ساڵی ١٩٧٩ له کۆنگرەی نۆیەم به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی کۆمیتەی ناوەندی، ساڵی١٩٩٢ بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان، لە كۆنگرەكانی یانزدە و دوانزدە بە ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی ھەڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٩٦ كراوه‌ته وه‌زیری هه‌رێم، ساڵی (١٩٩٦ - ٢٠٠١) پارێزگاری هه‌ولێر بووه.

سەلیم خان مەرعان عومەر ( ١٩٢٠-١٩٩١)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) کردووە، پلەی سەرپەل بووە.