
هێرشی حکومەتی عێراق بۆ سەر لیژنەی ناوچەی زاخۆ ١٩٨٦
ئەم شەڕە لە تشرینی دووەمی ١٩٨٦ لە ناوچەی زاخۆ سەر بە ناوچەی بادینان ڕوویدا، کاتێک سوپا و چەکدارانی حکومەتی عێراق بە پشتیوانی تۆپخانە و فڕۆکە جەنگییەکان هێرشیان کردە سەر بارەگا و پێگەکانی پێشمهرگهی لیژنەی ناوچەی زاخۆ، بە ئامانجی سەرکوتکردنی دەنگی شۆڕش، بەڵام هێزی پێشمهرگه توانییان هێرشەکە تێکبشکێنن و پێشڕەوی چەکدارە بەکرێگیراوەکان ڕابگرن و لە ناوچەکە دووریان بخەنەوە.











