
ڕەحیم بانی شاری
ڕەحیم محەمەد ناسراوە بە (ڕەحیم بانی شاری)، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی دوو جار بریندار بووە و پلەی فەرماندەی کەرتی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨٤ شەهید بووە.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
٨٨٦ ئەنجام

ڕەحیم محەمەد ناسراوە بە (ڕەحیم بانی شاری)، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی دوو جار بریندار بووە و پلەی فەرماندەی کەرتی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨٤ شەهید بووە.

شەهید حسێن محەمەد عەلیخان مەحمود ناسراوە بە (حسێنی فاتە)، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، پلەی سەرپەلی لە شۆڕشی ئەیلوول وەرگرتووە، ساڵی ١٩٧٨ لە بناری چیای بەمۆ شەهید بووە.

شەهید خالید ساڵح ئیبراهیم خەتیب، کادر و پێشمەرگەی ڕێکخستنەکانی ناوشاری سلێمانی بووە، ساڵی ١٩٧٨ دەستگیر کراوە و لە پارێزگای بەغدا لە سێدارە دراوە.

حەمەفەرەج حەمەئەمین محەمەد حەمەخان، پێشمەگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، ساڵی ١٩٦٦ لە چیای زمناکۆ شەهید بووە.

حەمەعەلی باقی، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، ساڵی ١٩٨١ لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێزیكی یهكێتی لە نزیک ناحیەی خورماڵ شەهید بووە.

حەمەئەمین مەحمود، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، ساڵی ١٩٦٣ لە چیای زمناکۆ شەهید بووە.

حەسەن محەمەد نادر، ئەندامی شانەی نهێنی پارتی دیموکراتی کوردستان و زیندانی سیاسی بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، ساڵی ١٩٨١ لە شەڕی چیای شەرام شەهید بووە.

باقی حەمەکەریم، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، پلەی فەرماندەی مەفرەزەی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨٦ شەهید بووە.

شەهید جەمال ڕەسوڵ ناسراو بە (جەمال ڕەسوڵ بانیشاری)، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨٣ شەهید بووە.

سلێمان لاچ حسێن (١٩١٧-١٩٦٣)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی یەکەمی بارزان (١٩٣١-١٩٣٢) و شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)،بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە و فەرماندەى بەتالیۆن بووە.

سلێمان فەقۆ حەسەن (١٩٣٠-١٩٩٩)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە و پلەی سەرقۆلە بووە.

سلێمان عەلى یاسین (١٩٠٠-١٩٨٦)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.