
فتاح گولی
ئەبوبەکر عوسمان محەمەد ناسراو بە (فتاح گولی) ساڵی ١٩٤٣ لە پارێزگای دهۆک لەدایکبووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە. ساڵی ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول پەنای بۆ ئێران بردووە، ساڵی ١٩٧٩ پەیوەندی بە شۆڕشی گوڵانەوە کردووە. لە ١٦ی ئابی ١٩٩٦ لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانییەوە بە بۆنەی یۆبیلی زێڕینی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە میدالیای بارزانی پێبەخشراوە. ساڵی ٢٠٠٧ بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردووە.











