
مەنسوڕ شەریف عەبدوڵا عەزیز
شەهید مەنسوڕ شەریف عەبدوڵا، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە چیای زۆزک شەهید بووە.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
٨٨٦ ئەنجام

شەهید مەنسوڕ شەریف عەبدوڵا، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە چیای زۆزک شەهید بووە.

هیوا محەمەدعەلی فەتاح، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان و ڕاپەڕینە جەماوەریەکەی ساڵی ١٩٩١ی خەڵکی کوردستان بووە، ساڵی ١٩٩١ لە ئازادکردنی شاری کەرکوک و لەناو سەربازگەی خالید فیشەکی بەرکەتووە و شەهید بووە، تهرمهكهی بەجێ ماوە و یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.

ئەحمەد مەولوود مەحمود، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە تهمهنی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە، پلەی بەرپرسی گرتووخانەی شۆڕشی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٦٩ لە نزیک هەڵەبجە لەگەڵ دوو هاوسەنگەری کەوتوونەتە بۆسەی سوپای ڕژێمی ئەوکاتی عێراق و شەهید بوونە.

ئەحمەد توفیق عەبدولقادر، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە تهمهنی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە، ساڵی ١٩٨١ لەناو شاری هەڵەبجە کەوتۆتە بۆسەی جاشەکانی ڕژێمی بەعس و شەهید بووە.

ئەحمەد عەلی ئەحمەد، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، ساڵی ١٩٨٣ چەند تۆپێکی تۆپخانەکانی ڕژێمی بەعس بەر سەنگەری پێشمەرگە لە کەرەجاڵی دەڤەری هەورامان کەوتووە و سەید ئەحمەد شەهید بووە

ئەحمەد عەلی ئەحمەد، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە تهمهنی پێشمەرگایەتی سێ جار بریندار بووە، پلەی فەرماندەی بەتالیۆنی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨٧ لە رووبەڕوو بوونەوەی سوپای ڕژێمی بەعس لە چیای زەردەی دەڤەری قەرەداغ شەهید بووە.

قادر حەمەمراد ئەحمەد، ناسراو بە قادر جەباری، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگەیاتی یەکجار بە سەختی بریندار بووە، پلەکانی فەرماندەی کەرت و جێگری فەرماندەی بەتالیۆنی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨٨ لە نزیک ڕەباییەی سەربازی ڕژێمی بەعس لە هانەی قوڵی پشتی ئەحمەد ئاوا مینی چێندراوی پێدا تەقیوەتەوە و شەهید بووە.

ئەیوب محەمەد حەمەڕەحیم، کادری ڕێکخستنە نهێنیهكانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، ساڵی ١٩٨٣ لە شەڕی ئەحمەد ئاوا كەوتۆتە دەست سەربازانی سوپای ڕژێمی بەعس و لە ئەمنی هەڵەبجە لەژێر ئەشکەنجەدا شەهید بووە و یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.

ئەنجومەن یارئەحمەد ئەفراسیاو، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، ساڵی ١٩٨٣ لە شەڕی ئەحمەدئاوا شەهید بووە.

سلێمان عەبدولڕەحمان محەمەد ناسراوەبە (سلێمان عەبدولڕەحمان تاگۆزی)، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٣ لەگەڵ دوو هاوسەنگەری لە دەڤەری تاگۆزی کەتوونەتە بۆسەی جاشی ڕژێمی بەعس سلێمان عەبدولڕەحمان تاگۆزی بە برینداری دەستگیر کراوە و دوای یەک ساڵ و سێ مانگ لە گرتووخانەی شاری موسڵ شەهید کراوە.

غەفور محەمەد ساڵح ناسراوەبە (غەفور گڵەجاڵی)، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٣ لەگەڵ دوو هاوسەنگەری لە دەڤەری تاگۆزی کەتوونەتە بۆسەی جاشی ڕژێمی بەعس و غەفور گڵەجاڵی بە برینداری دەستگیر کراووە و لە لایەن سەرۆک جاشەکەوە سەری لە جەستەی جیا کراوەتەوە و بە بڕە پارەیەک سەرەکەی فرۆشتووە بە ڕژێمی بەعس.

ئەم کۆمەڵکوژیە لە هاوینى ١٩٦٣ لە سەردەمى دەسەڵاتدارى بەعسیەکان لە پارێزگاى سلێمانى ڕوویدا کە بۆچوونیان وابوو ئەگەر کۆمەڵکوژى و هێرشى فراوان بۆ سەر کوردستان ئەنجام بدەن بە ماوەیەکى کەم هەرەس بە شۆڕشی ئەیلوول دێنن و تەواوى کوردستان دەخەنە ژێر ڕکێفی خۆیان، هەرچەندە لە شارى سلێمانى دەستیان کرد بە ڕەشبگیرى و کۆمەڵکوژکردنى خەڵکى بێتاوان، بەڵام نەک سەرکەوتوو نەبوون بەڵکو لە تەواوى پەلامارەکانیان لە چیاى ئەزمەڕ شکستیان خوارد.