
سەهیم سەعید مەعروف
سەهیم سەعید مەعروف، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، لە ڕۆژی ٢ی نیسانی ساڵی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە سیدەکان لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
٦٢٩ ئەنجام

سەهیم سەعید مەعروف، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، لە ڕۆژی ٢ی نیسانی ساڵی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە سیدەکان لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

سەلیم خان ئاودەل جەوهەر، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، لە ڕۆژی ٧ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لە سیدەکان بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.

سەلیم حسێن حاجی مستەفا ڕەزاق، لەساڵی ١٩٨٠ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، ساڵی ١٩٩١ لە ئازادکردنی شاری هەولێر، لە کۆمەڵگای شاوەیس لەلایەن سوپای عێراق شەهید دەکرێت.

سەعید جەوهەر کوردۆ، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، لە ڕۆژی ٧ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لە سیدەکان بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.

ساڵح محەمەد عەبدولکەریم محەمەد ناسراو بە شاخەوان، لەساڵی ١٩٧٩ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، لە ١٧ی شوباتی ساڵی ١٩٨٥، لە بەندیخانەی ئەبوغرێب لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە لەسێدارە دراوە.

ساڵح ڕەشۆ شەمزین، ساڵی ١٩٩١ دواى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان، پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، لە ڕۆژی ١٩ی تەمموزی ١٩٩٧ لە چیای ڕۆبی و ڕواڵ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.

سالار محەمەد عەبدولکەریم محەمەد، ساڵی ١٩٨٤ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، لە ئابی ساڵی ١٩٨٥، لەلایەن دەزگاکانی ڕژێمی بەعسەوە دەستگیر دەکرێت، یەکێکە لەو شەهیدانەى گۆڕى نادیارە.

ڕزگار عەبدوڵا قادر داود، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، لەهەمان ساڵدا لە ڕاپەڕینەکەی باشووری کوردستان لە شارۆچکەی قەرەهەنجیر شەهید بووە.

خدر حسێن خدر، ساڵی ١٩٩٢ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ٢١ی کانونی یەکەمی ساڵی ١٩٩٧ لە شیوەڕەشی حاجی ئۆمەران لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

کەریم ئەحمەد قادر، ساڵی ١٩١٠ لە پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، کەریم ئەحمەد، ساڵی ١٩٦٨ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٧٤ لە شەڕی قازانی نزیک ناحیەی پیرەمەگرون شەهید بووە.

مستەفا ساڵح ناسراو بە (مستەفای حەلاو)، ساڵی ١٩٥٢ لە پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، سالی ١٩٧٧ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٧٧ شەهید بووە.

محەمەد عەلی حسێن ناسراو بە (حەمە چاڵاوی)، ساڵی ١٩٣٩ لە پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە ٢٤ی ئایاری ١٩٦٢ شەهید بووە.