شەهید مستەفا ساڵح ناسراو بە (مستەفای حەلاو)، ساڵی ١٩٥٢ لە گوندی یاخیانی سەربە ناحیەی بنگردی قەزای دووکانی پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە. 

شەهید مستەفا ساڵح (مستەفای حەلاو)، سالی ١٩٧٧ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و لە بەتالیۆنی حاجی فەقێ ئیسماعیل کە سەربە هێزی ڕزگاری پارتی دیموکراتی کوردستان بووە بۆتە پێشمەرگە، ئەوکات کەمال کەرکووکی بەرپرسی بەشی سیاسی بەتالیۆن بووە. 

ساڵی ١٩٧٧ مستەفای حەلاو و هاوسەنگەرانی لە دۆڵی قاقریجەی نێوان گوندی چاڵاو و سەرگەڵو ڕووبەڕووی سەربازانی  سوپاى عێراق بوونەتەوە و لە ئەنجامدا مستەفا شەهید بووە و برایەکی بەناوی محەمەد ساڵح بە سەختی بریندار بووە، هاوسەنگەرانی تەرمەکەى مستەفایان گواستۆتەوە ناحیەی سورداش و لەوێ بە خاکیان  سپاردووە.  

سەرچاوە:

١- ئەرشیفی دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.