
ئیبراهیم قورتاس ئەحمەد
ئیبراهیم قورتاس ئەحمەد ڕەشید (١٩١٠-١٩٦٩)، پێشمه‌رگه و هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
١٬٥٩١ ئەنجام

ئیبراهیم قورتاس ئەحمەد ڕەشید (١٩١٠-١٩٦٩)، پێشمه‌رگه و هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

شه‌هید عەبدال حسۆ مەحمود كانیه‌لنجی، له ساڵی ١٩٨٠ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه ده‌كات، له ساڵی ١٩٨٧ له كاتی ئه‌ركی پێشمه‌رگایه‌تی به هۆی تۆپبارانی سوپای عێراق شه‌هید ده‌بێت.

خالد عەلى ئەحمەد (١٩٣٠-١٩٨٢)، ناسراو بە خالدە کۆر، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦).

مستەفا جەعفەر یوسف، ناسراو به (سه‌ید مسته‌فا بنه‌كاولی) له ساڵی ١٩٦١ له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیكردنی به شۆڕشی ئهیلوول ده‌بێته ئه‌ندام له ڕێكخستنه نهێنیه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، له ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٧٥ له گوندی به‌رسیرینی سه‌ر به قه‌زای ڕواندز شه‌هید ده‌بێت.

ڕەمەزان حەجى عومەر (١٩٢٩-١٩٩٢)، ناسراو بە ڕەمەزان کورانى، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووەو یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و ڕاپەڕینی ١٩٩١ کردووە، پلەی سەرپەل و ئامر به‌تالیۆن بووە.

شه‌هید خەلیل رەشید عەبدولعەزیز خه‌م، له ساڵی ١٩٧١ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات و له هه‌مان ساڵ ده‌بێته پێشمه‌رگه، له ساڵی ١٩٧٤ له كاتی ئه‌ركی پێشمه‌رگایه‌تی و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مینه چێندراوه‌كانی حكومه‌تی عێراقی له گوندی هاودیانی سه‌ر به قه‌زای سۆران، مینێكی پێیدا ده‌ته‌قێته‌وه و شه‌هید ده‌بێت.

ڕەشید نەبى عەبدولڕەحمان (١٩٢٢-١٩٩٦)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت،بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) و شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە، پلەی سەرپەل بووە.

حسێن محەمەد عەوڵا قادر، لە ساڵی ١٩٤٠ لە گوندی سپیگرەى سەر بە ناحیەی هیرانی سه‌ربه قه‌زای شه‌قڵاوه لەدایکبووە، پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٥ لە بۆسەیەکدا دەکەوێتە دەست دوژمن و شەهید دەبێت، یەکێکە لەو پێشمەرگانەی کە گۆڕی نادیارە.

حەمۆ ئەحمەد ڕەش (١٩١٧-١٩٨٦)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشى ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

سەلیم عەلی فەقێ محەمەد، لە ساڵى ١٩٥١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، بۆ ماوەی ٨ ساڵ زیندانی سیاسی بووە، لە شۆڕشی ئەیلوول پێشمەرگە بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی جارێک بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٦٥ لە چیای سەفین شەهید بووە.

خۆشەوى سۆفى محەمەد (١٩٢٧-١٩٨٣)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشى ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

خاڵند حەسکۆ ئیبراهیم، له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی دووه‌می بارزان (١٩٤٣_١٩٤٥) ده‌بێته پێشمه‌رگه و به‌شداری له داستانه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مە ده‌كات و پاش تێكچوونی شۆڕشیش له‌گه‌ڵ بارزانییه‌كان ڕێگای ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌گرێته‌به‌ر و له كۆماری كوردستان-مهابادیش وه‌كو پێشمه‌رگه به‌شداری ده‌كات....