
مەولود رەسوڵ عەبدوڵا
شه‌هید مەولود ڕەسوڵ عەبدوڵا ناسراوە بە (مەولودە سۆر)، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، پلەی فەرماندی بەتالیۆنی وەرگرتووە، فەرماندەی یەکێک لە دەستەی چالاکی ناو شاری هەولێر بووە، لە ساڵی ١٩٧٥ لە چیای ماکۆک شەهید بووە.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
١٬٥٩١ ئەنجام

شه‌هید مەولود ڕەسوڵ عەبدوڵا ناسراوە بە (مەولودە سۆر)، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، پلەی فەرماندی بەتالیۆنی وەرگرتووە، فەرماندەی یەکێک لە دەستەی چالاکی ناو شاری هەولێر بووە، لە ساڵی ١٩٧٥ لە چیای ماکۆک شەهید بووە.

فەخرەدین کەریم ئەسعەد فەتاح، له ساڵی ١٩٩١ په‌یوه‌ندی به هێزی پێشمه‌رگه‌وه ده‌كات، له‌ڕۆژی ڕاپه‌ڕینی شاری هه‌ولێر به‌شداری ده‌كات، به‌ڵام له‌كاتی هه‌ڵكوتانه سه‌ر هێزێكی ڕژێم ده‌سگیر ده‌كرێت و شه‌هید ده‌كرێت.

شه‌هید فاروق هەمزە ئیسماعیل جەرگیز لە ساڵی ١٩٧١ په‌یوه‌ندی به هێزه‌كانی شۆڕشی ئهیلوول كردووه و لە هێزی کۆماندۆ بۆته پێشمه‌رگه، لە ساڵی ١٩٧٥ شەهید بووە

عەلی ڕەحیم عەلی ناسراوە بە (عەلی هاواری) پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی دووجار بریندار بووە، پلەکانی سەردەستە و سەرپەلی لە شۆڕش وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٦٩ شەهید دەکرێت.

عنایەت ئەحمەد مەحمود پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەوە دەکات، لە ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

شەڕی سەرچیا یه‌كێكه له زنجیره‌ی داستانه‌كانی شۆڕشی ئەیلوول كه پێشمه‌رگه بۆ پارێزگاریكردن له خاكی كوردستان له ناوچه جیاجیاكان تۆماری كردوون له ١٦ی نیسانی ١٩٧٤.

شه‌هید حەمەدئەمین تاهیر ساڵح عەلی، ساڵی ١٩٧١ په‌یوه‌ندیی به هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئهیلوول كردووه، له هێزی ده‌شتی هه‌ولێر بۆته پێشمه‌رگه، لە ساڵی ١٩٧٤ لە چیای شیشار شەهید بووە.

مامەسور دەروێش رەسول، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، له ساڵی ١٩٦٨ له‌كاتی ئه‌نجامدانی چاڵاكیه‌كی پارتیزانی له ناوشاری هه‌ولێر ده‌سگیر ده‌كرێت و ماوەی یەک ساڵ و سێ مانگ زیندانی سیاسی بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە چیای ئاوەگرد لە ڕووبەڕوو بوونەوەی سەربازانی ڕژێمی بەعس فیشەکی بەردەکەوێت و شەهید بووە.

محەمەد کەریم ئەسعەد فەتاح، لە ساڵی ١٩٥٠ لە لە گەڕەکی گڵکەندی پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، تا پۆلی پێنجه‌می ئاماده‌یی خوێندوویه‌تی، یه‌كێك له برایه‌كانی به‌ناوی فخردین كه‌ریم ساڵی ١٩٩١ له ڕاپه‌ڕینی شاری هه‌ولێر شه‌هید بووه.

حكومه‌تی عێراق كه له ڕێككه‌وتنی ١١ی ئازار پاشگه‌ز بووه‌وه و وتووێژه‌كانی په‌كخست له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی ئهیلوول، به‌و نیازه شه‌ڕی ده‌ست پێكرده‌وه كه به ماوه‌یه‌كی كه‌م كۆتایی به شۆڕش بهێنێ، به‌و پێیه‌ی كه له‌ماوه‌ی چوار ساڵی ئاگربه‌ست ...

ئیبراهیم حەسەن ئیبراهیم (١٩١٠-١٩٦١) ناسراو به برایم حه‌سه‌ن، پێشمه‌رگه و هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە، پلەی سەرپەل بووە.

ڕەشید عەزیز ڕەشید (١٨٩٦-١٩٦٣)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت بووە.