
غەریب عارف رەسوڵ کەریم
غەریب عارف رەسوڵ کەریم، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٨٧ لە داستانی ئەحمەد ئاوا شەهید بووە.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
٦٥٩ ئەنجام

غەریب عارف رەسوڵ کەریم، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٨٧ لە داستانی ئەحمەد ئاوا شەهید بووە.

برزوو جەعفەر ئەحمەد کەریم ناسراوە بە (برزوو دۆڵەسوری)، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان و راپەرینە جەماوەریەکەی خەڵکی کوردستان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەی فەرماندەی مەفرەزەی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٩١ و لە ئازادکردنی شاری کەرکوک شەهید بووە.

سەلام کامل مەحمود عەلی، پێشمەرگەی شۆرشی گوڵان بووە، ساڵی ١٩٧٩ پەیوەندی بە رێکخستنەکانی پێنجوێنى پارتى دیموکراتى کوردستانەوە کردووە، ساڵی ١٩٨٢ پەیوەندی بە هێزەکانی پێشمەرگەوە کردووە، پلەی کارگێری ناوچەی پێنجوێنی وەرگرتووە و کارگێری بەشی سەربازی و دارایی بووە، ساڵی ١٩٨٧ لە شەری ئەحمدئاوا-سورێن شەهید دەبێت و لە گۆخڵان بە خاک دەسپێردرێت.

ئەبوبەکر محەمەد ساڵح مەحمود ناسراوە بە (بەکرە سمێڵ)، له سهردهمی شۆڕشی ئهیلوول کادری ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان و ڕاپەرینە جەماوەریەکەی خەڵکی کوردستان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەی سەرلقی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٩١ لە ئازادکردنی شاری کەرکوک شەهید بووە.

خالید ئەسعەد عەزیز خوسێن، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول، پلەی سەردەستە و سەرپەلی وەرگرتووە، كادری لێژنه ناوچهی شهقڵاوه بووه، لە ژیانی سیاسی خۆیدا پلەی کادری ناوچەی وەرگرتووە، كاری ڕێكخستنی نهێنی كردووه له سنووری لێژنه ناوچهی شهقڵاوه، ساڵی ١٩٨٨ له گوندی ئەسپیندارە لهگهڵ هەشت کادری تر دەکەونە بۆسەی سەربازانی ڕژێمی بەعس و لە سێدارە دهدرێن.

شههید کەمال هەمزە وسو حسێن، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، دوای نسکۆی شۆڕش ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، لە ساڵی ١٩٨٣ لە گوندی ئێنزە و لێوژەی دەڤەری قەڵادزێ شەهید بووە، به فەرمانی سەرۆک مەسعود بارزانی لە ساڵی ٢٠٠٩ بە مەڕاسیمێکی شایستە تەرمهكهی گواسترایەوە بۆ شارهدێی گۆڕەتو له قهزای مێرگهسۆر.

شههید ئەحمەد حەمەدئەمین ئەحمەد حەمەد ناسراوە بە (ئەحمەد حاجی دۆشاو)، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٨ لە داستانی خواکوڕک ئەحمەد شەھید بووە.

جەمال هەمزە وسو حسێن، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، دوای نسکۆی شۆڕش ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، لە ساڵی ١٩٨٣ لە گوندی ئێنزە و لێوژەی دەڤەری قەڵادزی شەهید بووە، به فەرمانی سەرۆک مەسعود بارزانی لە ساڵی ٢٠٠٩ بە مەڕاسیمێکی شایستە تەرمهكهی گواسترایەوە بۆ شارهدێی گۆڕەتو له قهزای مێرگهسۆر.

عەزیز حەمەد حسێن یونس، کادری ڕێکخستنەکانی ل.ن شهقڵاوهی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە سۆرکی سوسێ لە دەڤەری سماقوڵی شەهید بووە.

نەجات خالید ئەسعەد عەزیز، کادری لێژنه ناوچەی شهقڵاوهی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، له نێو ڕێكخستنه نهێنیهكانی سنووری لێژنه ناوچهی شهقڵاوه ڕۆڵێكی سهرهكی ههبووه، ساڵی ١٩٨٨ لهكاتی ئهركدا له گوندی ئەسپیندارە لهگهڵ هەشت کادری تر دەکەونە بۆسەی سەربازانی ڕژێمی بەعس، دوایی دوومانگ لە ئەمنی هەولێر لە سێدارە دهدرێن و شههید دهكرێن.

یاسین حەمەدئەمین حەسەن عەوڵا، ئەندامی یەکێتی قوتابیانی کوردستان بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە گەرووی عومەر ئاغا لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی ڕژێمی بەعس فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە.

سلێمان عەبدوڵا محەمەد محەمەدئەمین ناسراوە بە (سلێمان عەدۆ)، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٥ سلێمان و ھاوسەنگەڕێکی لە قەڵاتی شاری ھەولێر لەلایەن ئەمنی ھەولێر دەستگیر کراوون و لە شاری موسڵ سلێمان لە سێدارە دراوە