
حەمەمراد باقی ئەمین
حەمەمراد باقی ئەمین، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی دووجار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٦٩ لە شەڕی پێنجوێن شەهید بووە.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
٦٥٩ ئەنجام

حەمەمراد باقی ئەمین، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی دووجار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٦٩ لە شەڕی پێنجوێن شەهید بووە.

ڕۆستەم عەبدولمحەمەد ئەحمەد، فەرمانبەری حکومەتی عێراقی بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و ڕاپەڕینە جەماوەریەکەی خەڵکی کوردستان بووە، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارە وڵاتی ئێران بووە، لە ساڵی ١٩٩١ لە نزیک قەزای خانەقین کەوتووهتە بۆسەی هێزی موجاهدینی خەڵق و شەهید بووە، یەکیکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.

حەمەخان ئەمین حەمەکەریم، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٨ لە داستانی خواکورک شەهید بووە.

ئاوات عەلی محەمەد ناسراوە بە (ئاوات زەڵمی)، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی جارێک بریندار بووە و پلەی فەرماندەی کەرتی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨١ شەهید بووە.

عەزیز حسێن محەمەد، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، ساڵی١٩٨٧ لە چیای سورێن شەهید بووە.

عومەر سابیر سەعید ناسراوە بە (عومەری حاجی سابیر)، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، ساڵی ١٩٨١ لە شەڕی ڕەزڵە و پاڕەزان شەهید بووە.

عەزیز مستەفا ڕۆستەم، کادری ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، ساڵی ١٩٨٢ لە دەڤەری پێنجوێن شەهید کراوە.

ساڵح تەحسین، کادری شانەی نهێنی ناو شار بووە، پێشمەگەی شۆڕشی گوڵان بووە، ساڵی ١٩٨٥ لە ناحیەی خورماڵ شەهید بووە.

عەبدوڵا محەمەد، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، ساڵی ١٩٦٨ لە دەڤەری شەمێران شەهید بووە.

عومەر قادر نادر ناسراوە بە (عومەر باڵابەرز)، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان و ڕاپەڕێنە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی دووجار بریندار بووە، ساڵی ١٩٩١ شەهید بووە.

عەینەدین عارف، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەی سەردەستەی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨٤ شەهید بووە.

عەلی تەحسین محەمەدئەمین ناسراوە بە (عەلی مەلا)، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨٧ شەهید بووە.