دۆخی پێش ئەنجامدانی کۆنگرەکە:
لە ساڵی 2003، عێراق ڕووبەڕووی گۆڕانکارییەکی سیاسیی گەورە بووەوە، پاش هێرشی هاوپەیمانان، سیستەمی دیکتاتۆری لە عێراق ڕووخا و شوێنی دەسەڵاتی فیدراڵی دیموکراتی گرتەوە کە بە درێژایی دەیان ساڵ گەلی عێراق بۆی تێدەکۆشا. هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی گەلی کورد ڕۆڵێکی گەورەیان لەم گۆڕانکارییانەی عێراقدا گێڕا و مافی خۆیان بوو ببنە یەکەم سوودمەندی ئەم گۆڕانکارییانە، دەبوو هەموو مافە نەتەوەییەکانیان لە دەستووری نوێی عێراقدا جێبەجێ بکرێن، بە سوپاسی هەوڵە بێوەستانەکانی سەرکردایەتی سیاسیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان (PDK) مافە دەستوورییەکانی گەلی کورد لە دەستووری نوێی عێراقدا جێبەجێ کران و هەرێمی کوردستان لە هەرێمێکی گەمارۆدراوەوە تێپەڕی بۆ هەرێمێکی فیدراڵی دیموکراتی و کراوە بەڕووی جیهاندا و پاشان بوو بە پەناگەیەکی ئارام بۆ هەموو دیموکراتخوازان نەک تەنها لە عێراق، بەڵکو لەسەرانسەری ناوچەکەدا.
گۆڕانکارییە خێراکانی پاش ئازادبوونی عێراق، هەموو ڕێکخراوە سیاسی و جەماوەرییەکانی هان دا کە مەیدانێکی نوێ بکەنەوە و بە خێرایی لەگەڵ گۆڕانکارییەکاندا بڕۆن، لە ناویاندا پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕێکخراوە جەماوەرییەکانی. یەکەتی قوتابیانی کوردستان دەستبەجێ پاش ئازادکردنی عێراق، واتە پاش بەهاری ساڵی 2003، بە خێرایی ناوەندەکەی لە زۆربەی شارەکانی عێراق بەتایبەتی لە شاری بهغدا و ناوچەکانی سنووری مادەی 140 کردەوە و ئامادەکاری بۆ کۆنگرەی نوێ کرد. پاش کۆبوونەوەی کۆمیتەی بەڕێوەبەری یەکەتی قوتابیانی کوردستان، بڕیار درا کە لە زووترین کاتدا کۆنگرەی یازدەهەمی ڕێکخراوەکە ئەنجام بدرێت و بۆ ئەمەش کۆمیتەی ئامادەکار پێکهێنرا، پاش هەموو ئامادەکارییەکان و سەرکەوتنی ئەندامانی کۆنگرەکە، بڕیار درا کە کۆنگرە بۆ یەکەم جار لە شاری دهۆک ئەنجام بدرێت(1).
ئەنجامدانی کۆنگرەکە:
کۆنگرە لە نێوان 30.07.2004 و 4.08.2004 لە هۆڵی کۆلێژی کشتوکاڵی زانکۆی دهۆک، بە ئامادەبوونی 386 نوێنەری هەموو ڕێکخراوەکان، لەژێر دروشمی (زانست، ئازادی، پێشکەوتن) دەستی پێ کرد(2).
کۆنگرە بە ئامادەبوونی عەلی شنگالی نوێنەری بارزانی، ڕێبوار یەڵدا بەرپرسی مەکتەبی ناوەندی ڕێکخراوە پیشەییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (PDK) دەستی پێ کرد و بۆ یەکەم جار نوێنەرانی شاری بهغدا و خانەقین بەشداری کۆنگرەکە بوون(3).
لە ڕۆژی یەکەمی کۆنگرەکەدا چەند کۆمیتەیەک پێکهێنران و پاشان بە دەنگدان کادیرە نوێیەکانی دەستەی بەڕێوەبەر هەڵبژێردران کە لەمانە پێکهاتبوون:
1- سەرهەنگ زاهیر
2- هوشمەند ڕەفعەت
3- سدیق مەحموود
4- زێرەڤان حوسێن
5- دلشاد شەعبان
6- ئەنەس ئەیووب
7- موعاز عەبدوڵڵا
8- موشیر محەمەد
9- کارزان سەدرەدین
10- عیماد عەلی
11- ڕەهێل حەسەن سەبری
12- هێمن باجەلان
13- جەعفەر
14- تاهیر محەمەد ئەحمەد
15- سەروە ساڵح مستەفا
16- کاوە ڕەسووڵ محەمەد(4).
پاش هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی بەڕێوەبەر، ئامادەکردن و پەسەندکردنی ڕاپۆرتی کۆمیتەکان، لە 1ی ئابدا هەڵبژاردنەکانی سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەت دەستی پێ کرد و سکرتاریەتی نوێ بەم شێوەیە هەڵبژێردرا:
1- بێروان حەمدی - سکرتێر
2- لاوەند عوسمان - ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت
3- کوردۆ ئیحسان - ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت
4- ئاریان سەلاحەدین ئەسعەد – ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت
5- ڕێناس جانۆ محەمەد ناسراو بە ڕێناس بامەڕنی – ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت
6- نەوسەر نووری - ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت
7- فەخرەدین مەهدی جەرجیس – ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت
8- شێروان هیتۆ – ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت
9- ئاوات کارۆخ – ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت
10- هێمن ڕەشید زەیدان، بە ناوی هێمن باجەلان، ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت.
11- مەردان خدر - ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت
12- خەملان محەمەد ساڵح – ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت
13- سەنگەر کەنەبی حەمە ساڵح، ناسراو بە سەنگەر کەنەبی گەورە، ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت.
14- یاسین ساڵح – ئەندامی یەدەگی مەکتەبی سکرتاریەت(5).
پەیکەری یەکەتی قوتابیانی کوردستان لەم کۆنگرەیەدا لە 16 لق پێکهاتبوو ئەوانیش: هەولێر. زانکۆی سەلاحەدین. زانکۆی سۆران. زانکۆی دهۆک. مووسڵ، لقی ئاکرێ، زاخۆ، زانکۆی کەرکووک، گەرمیان، سلێمانی، زانکۆی سلێمانی، هەڵەبجە، ڕاپەڕین، سۆران، کەرکووک و لقی شاری بهغدا(6).
سەرچاوەکان:- عیرفان عەزیز عەزیز، کۆنگرە و کۆنفڕانسەکانی یەکەتی قوتابیانی کوردستان، چاپی 1، (هەولێر-چاپخانەی ڕۆژهەڵات-2012)، ل 174.
- ڕاگەیەندراوی کۆتایی کۆنگرەی یازدەهەمی یەکەتی قوتابیانی کوردستان (YQK)، ڕۆژنامەی ڕوانین، یەکەتی قوتابیانی کوردستان، ژمارە 11، هەولێر، 11ی تشرینی یەکەمی 2004، ل 2.
- مووسا ئەحمەد، کۆنگرەی یازدەهەمی یەکەتی قوتابیانی کوردستان ئەمڕۆ بە بەشداری 370 نوێنەر ئەنجام دەدرێت، ڕۆژنامەی خەبات، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارە 1517، هەولێر، دووشەممە، 02.08.2004، ل 3.
- عیرفان عەزیز عەزیز، سەرچاوەی پێشوو، ل 176.
- سیروان عوسمان، مێژوویەکی گەش و کاروانێکی نەشکاو، (هەولێر- چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری- 2014)، ل 50.
عیرفان عەزیز عەزیز، سەرچاوەی پێشوو، ل 176، 178.


