کۆنگرەی چواردەیەمی یەکێتیی خوێندکارانی کوردستان لە ٣ و ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵڵا لە هەولێر بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی فازڵ میرانی، سکرتێری دەفتەری سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، و مەسرور بارزانی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان1.
دوای خوێندنەوەی وتارەکانی بەشداربووان و ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکانی لیژنەکان، سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەت بەم شێوەیە هەڵبژێردران:
1- فاتح محەممەد کاکە ئەحمەد، بە ناوی فاتح مەلواوی زادە ناسراوە - سکرتێر
2- ئەحمەد بژار فازڵ
3- کۆڤان عیسا بەهاءالدین
4- حەسەن عەلیدین
5- هیوا مەجید
6- سەلیمان محسن
7- شەریف فەتاح
8- سەربەست سەفتی2
پێکهاتەی ڕێکخراوی نوێی یەکێتیی خوێندکارانی کوردستان بریتی بوو لە بەشەکان، لیژنەکانی قوتابخانەکان، لیژنەکانی زانکۆ و پەیمانگا، لیژنە ناوچەییەکان، لقەکان، ئۆفیسەکانی سکرتاریەت و سکرتێرەکان.
سەرچاوە:1. ئەرشیفی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


