بەڕێوەچوونی کۆنگرە:

کۆنگرەی ١٤یەمینی یەکەتی قوتابیانی کوردستان، لە ٣ و ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢، لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵڵا لە شاری هەولێر، بە چاودێریی سەرۆک مەسعود بارزانی، بە دروشمی (دوێنێ تێکۆشان، ئەمڕۆ زانست، سبەی داهێنان) و بە ئامادەبوونی فازڵ میرانی سکرتێری مکتب سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان (پارتی) و مەسرور بارزانی عضو مکتب سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو(١).

دوای خوێندنەوەی وتاری بەشداربووان و ئامادەکردنی ڕاپۆرتی کۆمیتەکان، بە دەنگی ئەندامانی کۆنگرە سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەت بەم شێوەیە هەڵبژێردران:

١- فاتح محەمەد کاکە ئەحمەد ناسراو بە فاتح مەولەوی زادە – سکرتێر

٢- ئەحمەد بیژار فازڵ

٣- کۆڤان عیسا بەهائەدین

٤- حەسەن عەلیەدین

٥- هێوا مەجید

٦- سلێمان موحسین

٧- شەریف فەتاح

٨- سەربەست سەفتی(٢).

ڕێکخستنەکانی یەکەتی قوتابیانی کوردستان لە بەش، کۆمیتەی قوتابخانە، کۆمیتەی زانکۆ و پەیمانگاکان، کۆمیتەی ناوچە، لق، مکتبی سکرتاریەت و سکرتێر پێکدێن(٣).

سەرچاوە:
  1. کۆنگرەی ١٤یەمینی یەکەتی قوتابیانی کوردستان دەستی بە کارەکانی کرد، ڕۆژنامەی خەبات، ئۆرگانی حزب دیموکراتی کوردستان (پارتی)، ژمارە ٤١٨٦، هەولێر، یەکشەممە، ٠٤.١١.٢٠١٢، ل ١، ٣-٤؛ خەبات زەنگەنە، بە چاودێریی سەرۆک و بە ئامادەبوونی سکرتێری مکتب سیاسی، ڕۆژنامەی خەبات، ئۆرگانی حزب دیموکراتی کوردستان، ژمارە ٤١٨٦، هەولێر، یەکشەممە ٠٤/١١/٢٠١٢، ل ١.
  2. سیروان عوسمان، مێژوویەکی گەش و کاروانێکی نەشکاو، (هەولێر- چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری- ٢٠١٤)، ل ٥٣.
  3. کارنامە و ڕێبازی ناوخۆیی یەکەتی قوتابیانی کوردستان، کۆنگرەی چواردەیەم، (هەولێر، مکتبی سکرتاریەت - ٢٠١٢)، ل ١-١٠.