بەڕێوەبردنی کۆنگرە:

بۆ ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانی و خۆگونجاندن لەگەڵ دۆخی نوێدا، سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیانی کوردستان بڕیاریدا کۆنگرەی دوازدەیەمی خۆی ببەستێت. بۆ ئەم مەبەستە لیژنەیەکی ئامادەکاری پێکهێنرا و مانگی تەموزی 2007 وەک وادەی کۆنگرە دیاریکرا. لە ماوەیەکی کەمدا ئامادەکارییەکانی کۆنگرە لەلایەن لیژنەی ڕێکخستنەوە تەواوکران و ئەندامانی ڕێکخراوەکانی لقەکان بۆ کۆنگرەکە سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، بەڵام بەهۆی چەند هۆکارێکەوە کۆنگرەکە لە وادەی خۆیدا نەبەسترا و بۆ ماوەی دوو مانگ دواخرا1.

دوای تەواوبوونی هەموو ئامادەکارییەکان، لە ڕۆژانی 23-24ی ئەیلولی 2007، کۆنگرەکە لە هۆڵی پێشەوا لە هەولێر بە بەشداری 410 ئەندام لە سەرجەم ڕێکخراوەکانی لقەکان، بە دروشمی (زانست و خەبات بۆ نەتەوەیەکی ئازاد - بەرەو داهاتوویەکی گەش)، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی و عەدنان موفتی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان؛ فازڵ میرانی، سکرتێری مەكته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر، باڵیۆزی فەرەنسا لە عراق و چەندین میوانی دیکە بەڕێوەچوو3.  

لەو کۆنگرەیەدا هەندێک گۆڕانکاری لە ناوی ڕێکخراوەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستاندا کرا، وەک لق بۆ سەنتەری پارێزگا و کۆمیتەی ناوچە بۆ لقی ناوچە4.

 

دوای خوێندنەوەی وتاری بەشداربووان و ئامادەکردنی ڕاپۆرتی لیژنەکان، ئەندامانی کۆنگرە دەنگیان دا بۆ هەڵبژاردنی سکرتاریەتی نوێ بەم شێوەیەی خوارەوە:

1- ڕێناس جانۆ سکرتێر

2- هارمان محەمەد سەلیم - بەرپرسی بەشی ڕێکخستن، کارگێڕی مەکتەبی سکرتاریەت

3- جەبار حاجی عەبدوڵڵا - بەرپرسی بەشی ئامار و پلاندانان، کارگێڕی مەکتەبی سکرتاریەت

4- شادومان خەلیل - بەرپرسی بەشی پەیوەندیدانی، کارگێڕی مەکتەبی سکرتاریەت

5- کاروان محەمەد سابیر - بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن، کارگێڕی مەکتەبی سکرتاریەت

6- عیرفان عەزیز عەزیز - بەرپرسی بەشی وەرزش و هونەر، کارگێڕی مەکتەبی سکرتاریەت

7- ئەحمەد بژار فازڵ - بەرپرسی بەشی کاروباری قوتابیان و نوێنەرایەتی، کارگێڕی مەکتەبی سکرتاریەت

8- شوکریە تەیمور ئەحمەد - بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و پەروەردە، کارگێڕی مەکتەبی سکرتاریەت

9- شەیما محەمەد زاهیر - بەرپرسی بەشی دارایی و کارگێڕی، بەڕێوەبردنی مەکتەبی سکرتاریەت

10- هۆگر بایز ساڵح - ئەندامی بەشی دارایی، ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت

11- ئاریان سەڵاحەدین ئەسعەد - ئەندامی بەشی کاروباری قوتابیان و نوێنەرایەتی، ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت

12- شڤان حەمدی حوسێن - ئەندامی بەشی ڕێکخستن، ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت.

ئەندامانی یەدەگی سکرتاریەت:

1- ئەنەس ئەیوب عەبدولڕەزاق - ئەندامی بەشی ڕێکخستن، ئەندامی یەدەگی مەکتەبی سکرتاریەت

2- عومەر باکیر واسۆ - ئەندامی بەشی ڕێکخستن، ئەندامی یەدەگی مەکتەبی سکرتاریەت.

سەرچاوە:

1. ئەرشیفی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.