بارودۆخی پێش به‌ستنی کۆنگره:
له ١٧ی ته‌مووزی ١٩٩٤، یەکێتی قوتابیانی کوردستان مۆڵه‌تی فه‌رمی له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وه‌رگرت. به‌پێی ڕاسپارده‌کانی کۆنگره‌ی هەشتەم ده‌بوایه کۆنگره‌ی نۆیه‌می یەکێتی قوتابیانی کوردستان له ساڵی ١٩٩٥ ببه‌سترێت، به‌ڵام سێ ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و واده‌یه‌دا تێپه‌ڕی.
چه‌ند هۆکارێک هه‌بوون بۆ دواخستنی کۆنگره، گرنگترینیان تێوه‌گلانی پارتی دیموكراتی كوردستان له زنجیره‌یه‌ک شەڕی ناوخۆ له‌گه‌ڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له مانگی ئایاری ١٩٩٤. له ئه‌نجامدا، زۆربه‌ی بارەگاکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان تاڵان کران و ئه‌ندامانی ڕووبه‌ڕووی ده‌ستگیرکردن و هه‌ڕه‌شه بوونه‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و بارودۆخه نایه‌کسانه‌ی سه‌پێنرابوو، له نێوان ساڵانی (١٩٩٣–١٩٩٨)، کۆمیتەی جێبەجێکاری یەکێتی قوتابیانی کوردستان نۆ کۆبوونەوەی فراوانیان بۆ ڕێکخستنه‌وه‌ی ڕیزه‌کان و به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری قوتابیان ئه‌نجامدا. له کۆتا کۆبوونه‌وه‌دا که نۆیه‌مین کۆبوونەوەی کۆمیتەی جێبەجێکار بوو له ڕێکه‌وتی ١٧ی نیسانی ١٩٩٨ بڕیاری به‌ستنی کۆنگره‌ی نۆیه‌می یەکێتی قوتابیانی کوردستان درا. لیژنه‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره پێکهێنرا و تا ٢٠ی ئایاری ١٩٩٨، هه‌ڵبژاردن بۆ دیاریکردنی مندووبی کۆنگره له سه‌رجه‌م لقه‌کانی یەکێتییه‌که ئه‌نجامدرا.
به‌ڕێوه‌بردنی کۆنگره:دوای ته‌واوی ئاماده‌کارییه‌کانی لیژنه‌ی ئاماده‌کاری، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی ته‌مووزی ١٩٩٨ به ئاماده‌بوونی ٢٦٠ نوێنەر کۆنگره‌ی نۆیه‌می یەکێتی قوتابیانی کوردستان له‌ژێر دروشمی (زانست، ئازادی، خۆڕاگری) به‌سترا، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆک مەسعود بارزانی، له هۆڵی ڕۆشنبیری له شاری هەولێر پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان.
له ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێکه‌وتی ٢٩ی ته‌مووزی ١٩٩٨، نوێنەرانی کۆنگره ده‌نگیان به ئه‌ندامانی کۆمیتەی جێبەجێکاری نوێ دا. بۆ یه‌که‌مجار له مێژووی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، کۆتای ئافره‌تان بۆ دیاریکردنیان له کۆمیتەی جێبەجێکار خرایه‌ڕوو، که تێیدا چوار له ئافره‌تان سوودمه‌ند بوون له کۆتای ئافره‌تان.
کۆمیتەی جێبەجێکار له کۆنگره‌دا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه هه‌ڵبژێردران:
١- عیسا ئه‌حمه‌د ئاغا
٢- عه‌لی عه‌ونی نیعمه‌ت
٣- شه‌عبان شه‌عبان ئه‌حمه‌د
٤- شاکر ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز
٥- ئاواز عه‌بدولواحید خدر
٦- غالیب حوسێن عوسمان
٧- ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د عومه‌ر
٨- عه‌لی ته‌ته‌ر تۆفیق
٩- مووسا ئه‌حمه‌د ئاغا
١٠- هه‌زار کاکۆ ئه‌حمه‌د
١١- هه‌نگاو عه‌بدوڵڵا خان
١٢- شه‌میران عه‌لی محه‌مه‌د
١٣- زوبێر عه‌بدوڵڵا حوسێن
١٤- فازڵ حوسێن سادق
١٥- محه‌مه‌د شوکری محه‌مه‌د سه‌عید
١٦- کاروان جه‌لال عه‌لی
١٧- سه‌لام حوسێن محه‌مه‌د
١٨- سه‌میره نادر قادر
١٩- بیان عوسمان حه‌سه‌ن
ئه‌ندامانی یه‌ده‌گ:
١- نازم ڕه‌شید ئیسماعیل
٢- سیروان عوسمان حه‌سه‌ن
٣- موسڵح حه‌سه‌ن میرخان
٤- موراد خۆشه‌وی حوسێن
٥- شیلان جه‌عفه‌ر عه‌لی، ناسراو به شیلان شێخ جه‌عفه‌ر.
له ١٢ی ئابی ١٩٩٨، کۆمیتەی جێبەجێکار له یه‌که‌م کۆبوونەوەی خۆیدا عه‌لی عه‌ونی وه‌ک سکرتێر و ئه‌ندامانی نووسینگه‌ی سکرتاریه‌تی به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه هه‌ڵبژارد:
١- شاکر ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز
٢- هه‌نگاو عه‌بدوڵڵا
٣- شه‌عبان شه‌عبان
٤- ئاواز عه‌بدولواحید
٥- کاروان جه‌لال عه‌لی
٦- عیسا ئه‌حمه‌د ئاغا
له‌م ماوه‌یه‌دا، یەکێتی قوتابیانی کوردستان هه‌شت لقی هه‌بوو: زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین، ڕاپه‌ڕین، هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆک-نه‌ینه‌وا (لقی زانکۆی دهۆک له ته‌مووزی ١٩٩٨ دامه‌زرا)، سۆران و ئاکرێ.
سه‌رچاوه و په‌راوێزه‌کان:١- ساسان عه‌ونی، یەکێتی قوتابیانی کوردستان چه‌ند لایه‌نێکی تێکۆشان و مێژوو، (هه‌ولێر- چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده- ١٩٩٨)، ل ٢١٤.
٢- عیرفان عه‌زیز عه‌زیز، کۆنگره و کۆنفرانسه‌کانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان، چاپی یه‌که‌م، (هه‌ولێر-چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات-٢٠١٢)، ل ١٢٨.
٣- ساسان عه‌ونی، سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل ل ١٩٠-٢٧٠.
٤- عیرفان عه‌زیز، سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل ١٢٩.
٥- به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی یه‌كێتییه‌كه‌مان نۆیه‌مین كۆنگره‌ی خۆی به‌ست، ڕۆژنامه‌ی خه‌باتی قوتابیان، ئۆرگانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، ژماره ٣١، خولی سێیه‌م، هه‌ولێر، ٢٠ی ئه‌یلولی ١٩٩٨ز، ل ١.
٦- کۆتاییهاتنی کۆنگره‌ی نۆیه‌می یەکێتی قوتابیانی کوردستان به هه‌ڵبژاردنی سه‌رکردایه‌تییه‌کی نوێ، ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، زمانحاڵی پارتی دیموكراتی كوردستان - یه‌کگرتوو، ژماره ٨٨٥، هه‌ینی، ٣١ی ته‌مووزی ١٩٩٨ز، ل ١.
٧- هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی نوێی کۆمیتەی جێبەجێکاری یەکێتی قوتابیانی کوردستان، ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، زمانحاڵی پارتی دیموكراتی كوردستان - یه‌کگرتوو، ژماره ٨٨٦، هه‌ینی، ٧ی ئاب، ١٩٩٨ز، ل ٣، له كه‌شێكی دیموكراتیانه‌دا ده‌سته‌ی نوێی لێژنه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی یه‌كێتی یه‌كه‌مان هه‌ڵبژێردرا، ڕۆژنامه‌ی خه‌باتی قوتابیان، ئۆرگانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، ژماره ٣١، خولی سێیه‌م، هه‌ولێر، ٢٠ی ئه‌یلولی ١٩٩٨ز، ل ٤.
٨- کاروان کادانی، سه‌رچاوه‌ی پێشوو ل ٢٥.
٩- عیرفان عه‌زیز، سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل ل ١٣٧-١٤٥.


