شەهید محەمەد عەبدوڵڵا ئەحمەد، لە ساڵی ١٩٤٠ لە گوندی ئەحمەد بەگی سەر بە دەڤەری شەمێران سەر بە قەزای دەربەندیخان لەدایک بووە. گوندنشین بووە و کاری کشتوکاڵی کردووە. تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە و خێزاندار بووە و ناوی خێزانەکەی عائیشە کەریم بووە و خاوەنی کوڕێک بە ناوی جەلال بووە کە لە ئەنجامی بۆردومانی تۆپخانەکانی ڕژێمی بەعس لە ناو شاری هەڵەبجە لە ساڵی ١٩٨٨ شەهید بووە.

 

لە ساڵی ١٩٧٠ لە هێزی شەمێران بووە پێشمه‌رگه کە هێزێکی سەربەخۆ بوو و لەژێر فەرمانی هێزی خەبات لە پارتی دیموکراتی کوردستان بووە. هەروەها شەهید حەمە شەمێرانی فەرماندەی ئەو هێزە بووە. بەشداری شەڕەکانی سەرتێز و شەڕی حاجی ئۆمەران و شەڕی هەڵەبجە و شەڕی دەربەندیخان و شەڕی چیای زێمنەکۆی کردووە.

 

لە ساڵی ١٩٧٤ محەمەد عەبدوڵڵا ئەحمەد لە سەنگەری بەرگری هێزەکانی پێشمه‌رگه لە ملی سووری چیای سورێن، لە بەرامبەر هێرشی هاوبەشی کۆمۆنیستەکان و سەربازانی ڕژێمی ئەو کاتەی عێراق بەرگری کردووە و شەهید بووە.

سەرچاوە:

١. ئەرشیفی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان