محەممەد حەسەن سەلیم ئەحمەد، بە محەممەد حەسەن باجلوری ناسراوە، لە ساڵی ١٩٣٣ لە باجلوریی پارێزگای دهۆک لەدایک بوو. هەروەها تا پۆلی شەشەمی سەرەتایی خوێندووە. دوای ڕووخانی شۆڕشی ئەیلول لە ساڵی ١٩٧٥ بۆ ئێران ئاوارە کرا. جگە لە زمانی دایکی، زمانی عەرەبی و فارسیشی دەزانی.
لە ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزەکانی پێشمەرگەوە کرد و لە هێزی عەلی خەلیل پێشمەرگە بوو. بەهۆی بوێری و زیرەکییەوە، فەرماندەی گەردانی ٤ی هێزەکانی دهۆک دانرا. هەروەها لە ساڵی ١٩٧٦ بەشداری خولی توپخانەی کرد. لە چەندین شەڕدا دژی داگیرکەرانی عێراق بەشداری کرد. لە ساڵی ١٩٦٨ لە شەڕی چیای پیرۆمێرا لە پارێزگای دهۆک بریندار بوو. هەروەها لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ١٩٨٣ لە شەڕی شینۆ شەهید کرا.
سەرچاوە:
ئەرشیفی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان







