شەهید عەبدوڵڵا ئەحمەد لە ساڵی ١٩٣٤ لە گوندی سازیی سەر بە ناحیەی ئاڵتون کۆپری پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری کشتوکاڵ و ئاژەڵداری بووە. عەبدوڵڵا ئەحمەد خێزاندار بووە و ناوی خێزانەکەی سەعدیە نوورییە و خاوەنی کوڕێک و کچێک بوون.

 

لە ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە و بووە پێشمه‌رگه. لە بەتالیۆنی یەکی شێوان بە فەرماندەیی حەمە سوور حوسێن سەر بە هێزی ڕزگاری پارتی دیموکراتی کوردستان بووە. 

 

لە ساڵی ١٩٦٥ عەبدوڵڵا ئەحمەد و هاوسەنگەرێکی بە ناوی حەمە ساڵح لە نزیک ناحیەی پردێ کەوتوونەتە کەمینێکی سەربازیی ئەو کاتەی عێراق و دوای ڕووبەڕووبوونەوە، عەبدوڵڵا ئەحمەد شەهید دەبێت و حەمە ساڵح بە برینداری خۆی لەو کەمینە ڕزگار دەکات. 

سەرچاوە:

١. ئەرشیفی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.