حکومەتی عێراق بەردەوام لە ئۆپەراسیۆنی سەربازیدا بوو بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی خۆی بەسەر هەموو شار و شارۆچکە و گوندەکانی کوردستاندا، بەتایبەت لەو ناوچانەی کە دەنگۆی بوونی هێزی پێشمهرگه یان لێ دەکرا، چونکە ڕژێمی بەعس هۆکاری شکستپێهێنانی شۆڕشێک بوو کە یەکێک بوو لە گەورەترین شۆڕشە کوردییەکان لە ماوەی ساڵان بە پیلانێکی نێودەوڵەتی لە شەشی ئاداری ساڵی ١٩٧٥، و پێی وابوو دەتوانێت ڕێگری لە هەستانەوەی شۆڕش بکات، حکومەتی بەعس هێزی دروست دەکرد و ئۆپەراسیۆنی ڕێکدەخست و هەڵمەتی سەربازی دژی هێز و ڕێکخستنەکانی هێزی پێشمهرگه ئەنجام دەدا کە لە هەموو گۆشەیەکی ناوچە جیاوازەکاندا دەردەکەوتن، بە ئامانجی لەناوبردنیان.
یەکێک لەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییانەی کە سوپاى عێراق بۆ سەرکوتکردنی دەنگی شۆڕش بە پشتیوانی بەکرێگیراوەکان (جاشەکان) ئەنجامی دا، هێرشکردنە سەر ناوچەی مانگیش لە باکووری دهۆک بوو، هێرشێکی بەرفراوان بوو لە سنووری لێژنە ناوچەی دهۆکی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئابی ١٩٨٤ بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە هێزی پێشمهرگه و دوورخستنەوەیان لە ناوچەکە، بەڵام هێزی پێشمهرگه بە هێزێکی زۆرەوە بەرپەرچی هێرشەکەیان دایەوە و ڕێگرییان لە پێشڕەویی هێزە گەورەکانی حکومەت کرد.
دوای شەڕێکی سەخت، هێزی پێشمهرگه زیانی زۆریان بە ڕیزەکانی سوپا و بەکرێگیراوەکان گەیاند، کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارەکان و بەدیلگرتنی ژمارەیەکیشیان، لەو شەڕەی کە لە نێوان گوندەکانی گڵناسکی و ئەڵندکی ڕوویدا چەندین بەکرێگیراو کوژران، لەنێو کوژراوەکاندا عەبدوڵڵا زێباری برای لەتیف زێباری هەبوو.
دیارە ئەو جۆرە ئۆپەراسیۆنە سەربازییانەی کە حکومەتی عێراق دژی ئەو ناوچانەی کە چالاکییە شۆڕشگێڕییەکانیان تێدا بوو ئەنجامی دەدان، دەرەنجامی دەنگدانەوە و بەردەوامی خەبات و شۆڕش بوو تێیاندا، لە لایەکی دیکەشەوە حکومەت نەیتوانی ئەو ئامانجە بەدی بهێنێت کە دەیان ساڵە لەسەر دەستی ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکانی پێش گەیشتنی بەعس بە دەسەڵات بۆی دەجەنگا، و هەموو ئەو شەڕ و پەلامارانە بوونە هۆی زیانی گیانی و ماددی گەورە بۆ حکومەتی بەعس.
سەرچاوەکان:-
مەسعود بارزانی، بارزانی و بزوتنهوهی ڕزگاریخوازی كورد، بهرگی چوارهم، 1975-1990 شۆرشی گوڵان، بهشی دووهم، چاپی یهكهم، چاپخانهی ڕوكسانا، 2021.
-
وهلی زوبیر هۆستانی، چهند داستان و ڕووداو و بهسهرهاتێك له شۆڕش و ڕاپهڕینهكانی بارزاندا، چاپی یهكهم، چاپخانهی ڕۆژههڵات، ههولێر- 2017.


