ڕوودانی شەڕەکە

لە ١١ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٧، دوای کۆبوونەوەی ڕێبەرایەتی هەرێمی دووەم لە سوران بە چاودێری کەمال کەرکوکی لە ماڵی بایز عەبدوڵڵا لە گوندی خورخۆڕە، بڕیار درا هێزەکانی پێشمەرگە هێرش بکەنە سەر ناحیەی بنگەرد، بۆ ئەم مەبەستە هێزی پێشمەرگە دابەش کرا بۆ چەند مفرازەیەکی بچووکتر، لەوانە مفرازەی حاجی فەقی ئیسماعیل کە پێکهاتبوو لە پێشمەرگەکانی ناوچەی جافایەتی و مفرازەی ساڵح موڵڵا ئەحمەد و مفرازەی حاجی شێخ حوسێن لووتەر و مفرازەی حاجی محەممەد سوفیانی، لەگەڵ بەشێک لە پێشمەرگەکانی کەلالە شینکایەتی، لە هەمان شەودا، واتە لە ١١ی کانوونی یەکەم، مفرازەکانی پێشمەرگە هێرشیان کردە سەر ناحیەی بنگەرد و لە ماوەیەکی کورتدا توانییان دەست بەسەر بارەگای پۆلیس و ناوەندی ڕێکخراوی حیزبی بەعس لە ناحیەی بنگەرددا بگرن، بەڵکوو هەمان شەو دەستیان بەسەر هەموو ناحیەکەدا گرت، دوای ئەوەی هێزی پێشمەرگە دەستکەوتی باشی بەدەستهێنا، بەیانیی ڕۆژی دواتر کشایەوە و ناحیەکەی بەجێهێشت، لەم هێرشەدا کۆیخا پیڕۆت و حەمە سور حاجی ڕەسووڵ و حەمە کاکەسور لە هێزی پێشمەرگە بریندار بوون. 

سەرچاوە:

١- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.