لەتیف مەحمود سەعید محەمەد، بە ناوی شێخ لەتیفی حەفید ناسراوە، نووسەر و سیاسەتمەدار لە ساڵی ١٩٤٦ لە لایەن نوێنەرانی کۆنگرەی یەکەم کە بە کۆنگرەی دامەزراندن و یەکگرتنی یەکەم ناودەبرێت بە جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کورد هەڵبژێردرا. ئەمەش بە جێبەجێکردنی بەشێک لە ڕاسپاردەکانی جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی وەک دامەزرێنەر و سەرۆکی پارتییە نوێیەکەی بووە. لە ساڵانی (١٩٥٦ - ١٩٥٨) لە بەندیخانەی سلێمانی، حیللە و بەسرە بەند کراوە. لە ساڵی ١٩٦٣ ئەندامی کۆنگرەی کۆیە (کۆنگرەی یەکەمی گەل) بووە. لە ٢١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٣ لە شارۆچکەی ڕانیە ئەندامی شاندی دانوستاندنکاری کورد لەگەڵ شاندی عێراقی بووە کە بە مەبەستی ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان بووە. لە ساڵی ١٩٦٤ پشتگیری لە باڵی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان نەکردووە و پشتیوانی سەرۆک بووە. لە ساڵی ١٩٦٤ ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لە کوردستانی عێراق بووە. لە ساڵی ١٩٦٤ ئەندامی لێژنەی دەستووری سەر بە نووسینگەی جێبەجێکار (المکتب التنفیذي) بووە.

 

ژیاننامە

لەتیف مەحمود سەعید محەمەد لە شاری سلێمانی لەدایک بووە، یەکێک لەو کەسایەتییە ناودارانی کوردە و خاوەنی پلە و پایەیەکی کۆمەڵایەتی بووە. لە بنەماڵەی شێخانی ڕێبازی قادری بەرزنجی سلێمانییە کە پەیڕەوی شێخ عەبدولقادری گەیلانی (١٠٧٧ - ١١٦٥) بووە. لە نەوەی شێخ ئەحمەدی نۆدێیی ناسراو بە کیبریتی ئەحمەر و کوڕی بچووکی مەلیک مەحمود (١٨٨١ - ١٩٥٦)ە. لە مانگی کانوونی یەکەمی ١٩٠٨ سەعیدی باپیرەی لە شاری مووسڵ بە دەستی پارتی یەکێتی و پێشکەوتن (حیزبی ئیتیحاد و تەرەقی) تیرۆر کراوە و شێخ مەحمودی باوکیشی بریندار بووە.

 

لە ساڵی ١٩١٩ شێخ مەحمودی باوکی لە لایەن دەسەڵاتدارانی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیاوە بە حوکمداری کوردستان دەستنیشان کراوە. لە ڕاپۆرتی هەواڵگری بەریتانیا لە ساڵی ١٩٣٣ نووسراوە بە جێنشینی خەبات و بەرخۆدانی شێخ مەحمودی حەفید ناسێنراوە. لە ساڵی ١٩١٩ کە منداڵ بووە لەگەڵ بنەماڵەکەی کۆچبەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە. لە ساڵی ١٩٣١ بەشداری شەڕی ئاوباریک (سلێمانی)ی لە ڕاپەڕینی شێخ مەحمودی حەفیددا کردووە. یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی برایەتی ساڵی ١٩٣٨ە. لە ساڵی ١٩٣٩ پەیوەندییەکانی لەگەڵ مستەفا بارزانی لە شاری سلێمانی بەهێز کردووە. لە ساڵی ١٩٤١ دیداری لەگەڵ نەقیب ڤیڵچڤیسکی نوێنەری دەزگای هەواڵگری یەکێتی سۆڤیەت لە کوردستان و شانشینی ئێران کردووە کە بە مەبەستی گفتوگۆکردنی ڕەوشی ناوچەکە و مافەکانی کورد بووە. لە ساڵانی (١٩٤٢ - ١٩٤٣) لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژیاوە و دەسەڵاتدارییەکی کوردی بە هاوکاری بەشێک لە سەرۆک عەشیرەتەکانی شارۆچکەی سەردەشت پێکهێناوە.

 

لە ١٢ی تەمموزی ١٩٤٣ بە مۆڵەتی مەلیک مەحمودی باوکی کارئاسانی بۆ تێپەڕبوونی مستەفا بارزانی (١٩٠٣ - ١٩٧٩) لە دەست بەسەری لە شاری سلێمانی بەرەو ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لەوێشەوە بەرەو دەڤەری بارزان کردووە. لە ساڵی ١٩٤٦ پشتگیری کۆماری دیموکراتی کوردستان کردووە.

 

لە ساڵی ١٩٧٣ دیوانی شیعرەکانی بە کوردی کورمانجیی ناوەڕاست و بە ناونیشانی (گوڵی وەرینی) لە دوو بەرگدا لە ٨٢ لاپەڕە لە شاری سلێمانی چاپ کراوە. شارەزای زمانەکانی کوردی، عەرەبی و فارسی بووە.

 

خەباتنامە

لەتیف مەحمود سەعید محەمەد ساڵی ١٩٤٦ لە لایەن نوێنەرانی کۆنگرەی یەکەم کە بە کۆنگرەی دامەزراندن و یەکگرتنی یەکەم ناودەبرێت بە جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کورد هەڵبژێردرا. ئەمەش بە جێبەجێکردنی بەشێک لە ڕاسپاردەکانی جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی بوو کە وەک دامەزرێنەر و سەرۆکی پارتییە نوێیەکە بوو. لە ساڵی ١٩٤٦ هەواڵی شکستی کۆماری دیموکراتی کوردستان لە لایەن جەلال ئەمین بەگ (١٩١١ - ٢٠٠٤) پێی گەیشتووە. لە ساڵانی (١٩٤٦ - ١٩٥٨) هیوای خۆی بە گەلێک لە کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێران، وەک غەنی بلووریان و هەژار موکریانی و حەیدەری و عەبدولڕەحمان زەبیحی داوە. لە ساڵی ١٩٤٨ چاپخانە و پەناگەی بۆ کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان ساز کردووە تا چاپەمەنییەکانی تێدا بڵاو بکەنەوە. لە ساڵی ١٩٤٨ خۆپیشاندەرانی چەپی شاری سلێمانی بە نەرەوا هێرشیان کردووەتە سەری و ئەویش بۆ بڵاوکردنەوەیان تەقەی ئاسمانی کردووە و بەمەش شێخ مەحمودی حەفیدی باوکی لێی ناڕازی بووە.

 

لە ساڵی ١٩٤٨ بە هاندانی پارتی کۆمۆنیستی عێراق بەشێک لە جوتیارانی دەڤەری عەربەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە دژی وەستان و بە لاوازبوونی ئەو پارتی کۆمۆنیستی عێراقی لەگەڵی ئاشت دەبنەوە. بەڵام بە درێژایی ساڵانی شەستەکانی سەدەی بیستەم بەوە ناسرابوو کە یارمەتی کۆمۆنیستەکانی داوە جگە لە پشتگیریکردنی بارزانییەکان و بزووتنەوەی نەتەوایەتی کورد. بەڵام لە ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری لەگەڵ دەوڵەتی عێراقدا خۆی پاراستووە. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٠ لە لایەن جەلال خالیدی پارێزگاری سلێمانی بە تۆمەتی هاوکاری عەقیدە ناسراوەکان خولە پیزە بەند کراوە و دواتر بۆ ناسریە لە باشووری عێراق بە فەرمانی نووری سەعید سەرۆک وەزیرانی پاشایەتی عێراق دوور خراوەتەوە. لە ساڵی ١٩٥٢ بەشداری ئاهەنگی نەورۆزی شاری سلێمانی کردووە. لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٦ تەرمی شێخ مەحمودی حەفید (١٨٨١ - ١٩٥٦) دەگەڕێننەوە شاری سلێمانی و جەماوەر بەرەو بەندیخانەکە دەیبەن هەتا شێخ لەتیف ببینێت، بەڵام لە لایەن پۆلیسەکانی پاشایەتی عێراقەوە تەقە لە جەماوەر دەکەن و بێ ئەوەی جەماوەر بە مەبەستەکەی خۆی بگات، دوو کەس لەوێ شەهید دەبن.

 

لە ساڵانی (١٩٥٦ - ١٩٥٨) لە سەرەتادا لە بەندیخانەی سلێمانی بەند دەکرێت و دواتر بۆ بەندیخانەی حیللە و پاشان بۆ بەندیخانەی بەسرە لە باشووری عێراق دەگوازرێتەوە. ئەم بەندکردنە تەنها بە ویستی عومەر عەلی پارێزگاری سلێمانی بووە. لە ساڵی ١٩٥٦ لە بەندیخانەدا پەیوەندی لەگەڵ سەرکردایەتی پارتی کۆمۆنیستی عێراق هەبووە و لە ڕێگەی پارتی کۆمۆنیستی عێراقەوە بە نیازی پەیوەندیکردن بە جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی بووە. لە ڕۆژی 14ی تەمموزی 1958دا لە پەیامێکدا بۆ ڕووخێنەرانی ڕژێمی پاشایەتیی عێراق، یەکێک لە داواکارییەکانی بۆ خەڵکی شاری سلێمانی ئازادکردنی ناوبراو بووە. پاش چەند ڕۆژێک لە کودەتای 14ی تەمموزی 1958دا لە بەندیخانە ئازاد کراوە. لە ڕۆژی یەکشەممەی 10ی ئابی 1958دا لە شاری کەرکوک پێشوازیی لە شێخ ئەحمەد شێخ محەمەد شێخ عەبدولسەلام (1892 - 1969) ناسراو بە شێخ ئەحمەدی بارزانی کردووە کە تازە لە بەندیخانەی بەسرە ئازاد کرابوو و هەتا شارۆچکەی پردێ لە سنووری پارێزگای کەرکوک لەگەڵ ئەو کاروانی ئۆتۆمبێلانەدا بووە. لە 17ی نیسانی 1959 و لە کۆنگرەی دووەمی بزووتنەوەی ئاشتیخوازانی عێراقدا بە ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی ئاشتیخوازانی عێراق هەڵبژێردراوە. لە ساڵی 1959دا لەگەڵ شاندێکی کوردی باشووری کوردستان سەردانی یەکێتیی سۆڤیەتی کردووە و دیداری لەگەڵ دەسەڵاتداران و پەنابەرانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجام داوە. لە ساڵی 1962دا لە گوندی سیتەک نیشتەجێ بووە. لە ساڵی 1963دا ئەندامی کۆنگرەی کۆیە (کۆنگرەی یەکەمی گەل) بووە.

 

لە 21ی کانوونی دووەمی 1963دا لە شارۆچکەی ڕانیە ئەندامی شاندی دانوستانکاری کورد بووە لەگەڵ شاندی عێراقی کە بە مەبەستی ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان بوو. لە ساڵی 1964دا پشتیوانیی باڵی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان نەکردووە و پشتیوانی سەرۆک بووە. لە ساڵی 1964دا ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی شۆڕش لە کوردستانی عێراق بووە. لە ساڵی 1964دا ئەندامی لێژنەی دەستووری سەر بە نووسینگەی جێبەجێکار (المکتب التنفیذي) بووە. لە کۆتایی تەمەنیدا نەخۆش کەوتووە و ماوەیەکی درێژ لە ناو جێگەدا ماوەتەوە. لە ساڵی 1966دا لە جوندەیان سەر بە پارێزگای هەولێر پێشوازیی لە شاندێکی حکومەتی عێراق بۆ دانوستان کردووە. لە ساڵی 1967دا لە گوندی سیتەک سەر بە پارێزگای سلێمانی پێشوازیی لە جەلال حیسامەدین نوورەدین (1933 - 2017)، ناسراو بە جەلال تاڵەبانی کردووە. لە کاتژمێر شەش و نیوی ئێوارەی 12ی ئایاری 1972دا لە نەخۆشخانەی ڕەهبات لە شاری بەغدا کۆچی دوایی کردووە و لە مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی بە خاک سپێردراوە. لەلایەن لێژنەی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە تەرمەکەی بەرەو شاری سلێمانی بەڕێ کراوە. شاندێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە نوێنەرایەتیی سەرۆک مستەفا بارزانی بەشداریی پرسەکەیان لە شاری سلێمانی کردووە. بەهۆی کۆچی دوایییەوە لەلایەن ئەحمەد حەسەن بەکر (1914 - 1982) سەرۆک کۆماری عێراقەوە پەیامێکی سەرەخۆشی پێشکەشی بنەماڵەکەی کراوە.

 

بەرهەمەکانی

 

گولی وریو - 1973.

گیاکەڵە.

گیاکەڵەی کۆمەڵایەتی - 1978.

بیرەوەرییەکانی شێخ (لەتیف)ی حەفید لەسەر شۆڕشەکانی شێخ مەحمود حەفید - 1995.

بیرەوەری - 1995.

سەرچاوە:

1 - ئەرشیفی دەستەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.

2 - عەزیز حوسێن ئەلبارزانی، الحرکة القومیة الکردیة التحریریة في کوردستان العراق 1939 - 1945 (دهۆک - دار سپیرێز للطباعة والنشر - مطبعة وزارة التربیة 2002)، لاپەڕە 76 - 78.

3 - هوشیار نووری لەک، ناودارانی کورد لە دیرۆکدا، (هەولێر - چاپخانەی چارچرا 2010) - لاپەڕە 18.

4 - ئامادەکردن: سدیق ساڵح، عەبدوڵای سۆفی کەریمی سەراجی، سەربازێکی ونبوو لە تاکی کۆماری کوردستاندا، (سلێمانی - چاپخانەی بەدرخان 2003) لاپەڕە 95، 161.

5 - وەلید حەمدی، الکرد و کوردستان في الوثائق البریطانیة دراسة تاریخیة وثائقیة، (لەندەن - مطبعة سجل العرب 1992) - لاپەڕە 260.

6 - ئیسماعیل شوکر ڕەسول، کەرکوک لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی لە ڕووی ڕامیاری و هزری 1939 - 1945 (هەولێر 2007)، لاپەڕە 79 - 83.

7 - فازڵ ڕەسول، کوردستان والسیاسة السوفیتیة في الشرق الأوسط، وەرگێڕانی غەسان نوعمان، (سلێمانی - مکتب الفکر والوعي في الاتحاد الوطني الکردستاني - مطبعة مؤسسة حەمدی للطباعة والنشر 2008)، لاپەڕە 241.

8 - عەزیز شەمزینی، بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نیشتمانیی کوردستان، وەرگێڕانی فەرید ئەسەسەرد، (بێ شوێن - یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان - دەزگای ڕاگەیاندن - چاپخانەی شەهید ئیبراهیم عەزۆ 1984) لاپەڕە 18.

9 - ئاسۆ عومەر سوارە، سلێمانی و خاکی ئەو، (سلێمانی - چاپخانەی شڤان 2019) لاپەڕە 321، 353، 363، 373.

10 - ئەحمەد بانیخێڵانی، بیرەوەرییەکانی من، (ستۆکهۆڵم 1997) لاپەڕە 223، 224، 429.

11 - کریس کۆچێرا، بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد، وەرگێڕانی ئیبراهیم یوونسی، چاپی دووەم، (تاران - مؤسسة انتشارات نگاه 1377ی هەتاوی) لاپەڕە 171، 187، 238، 310.

12 - مەهدی محەمەد قادر، پێشهاتە سیاسییەکانی کوردستانی عێراق 1945 - 1958، (سلێمانی - ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژیی کوردستان 2005) لاپەڕە 119، 121، 123.

13 - مستەفا نەریمان، فەرهەنگی ئەدیب و نووسەرانی کورد، (بەغدا - ئەمینداریەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و لاوان - چاپخانەی ئەسەد 1986) لاپەڕە 114.

14 - شوان محەمەد ئەمین تەها خۆشناو، هەولێر لەنێوان ساڵانی 1963 - 1970 لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی لە ڕەوشی سیاسی، (هەولێر - چاپخانەی زانکۆی سەڵاحەدین 2016) - لاپەڕە 149.

15 - جۆیس بلو، بررسی تاریخی و جامعه‌شناسی و مسایل کرد، وەرگێڕانی پیرۆز ئەمینی، (سنە - زانکۆی کوردستان - ناوەندی توێژینەوەکانی کوردستانناسی - بڵاوکەرەوەی شەهید 1379ی هەتاوی) - لاپەڕە 69.

16 - دەیڤید ماکدۆڵ، تاریخ الأکراد الحدیث، (بەیروت - دار الفارابی 2004)، لاپەڕە 438، 439، 339.

17 - عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی، چێشتی مجێور، (پاریس 1997) لاپەڕە 102، 104، 107، 231، 490، 494، 496.

18 - کەمال فوئاد، في الذکری السادسة والأربعین لوفاة الشیخ محمود الحفید، جەریدەی الاتحاد، الصحيفة المرکزیة للاتحاد الوطني الکردستاني، العدد 495، السنة العاشرة، السلیمانیة، الجمعة 18 تشرین الأول 2002.

19 - باسیلی نیکیتین، الکرد دراسة سوسیولوجیة وتاریخیة، نقلە من الفرنسیة وعلق علیه الدکتۆر نووری تاڵەبانی، الطبعة السادسة المنقحة، (هەولێر - ئەکادیمیای کوردی - مەتبەعەی حاج هاشم 2012) لاپەڕە 318.

20 - مەحمود شێخ سین حەسۆ ڕێکانی، شنگال (سنجار) في العهد الملکي 1921 - 1958، (هەولێر - ئەکادیمیای کوردی - مەتبەعەی حاج هاشم 2012)، لاپەڕە 117.

21 - جەمال بابان، سلێمانی شاری من و گەشەی، بەرگی سێیەم، چاپی دووەم، (هەولێر - دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس - چاپخانەی ئاراس 2012).

22 - ئەحمەد حەمەد ئەمین هۆمەر، ڕەواندز لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی - سیاسی 1918 - 1939، (سلێمانی - ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژیی کوردستان 2006)، لاپەڕە 156.

23 - جەمال بابان، سلێمانی شاری من و گەشەی، بەرگی یەکەم و دووەم، چاپی دووەم، (هەولێر - دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس - چاپخانەی ئاراس 2012) - لاپەڕە 333، 334.

24 - مستەفا سەید ئەحمەد، بیبلیۆگرافیای کتێبی کوردی 1787 - 1975، (شاری بەغدا - کۆڕی زانیاری کورد - چاپخانەی کۆڕی زانیاری کورد 1977)، لاپەڕە 244.

25 - کورد و کوردستان لە ڕێڕەوی مێژوودا، دکتۆر کەمال ڕۆحانی، (سنە - ئینتیشارات ئاراس 1397 - هەتاوی)، لاپەڕە 414.

26 - بن بوزید ئەسما، مستەفا بارزانی و دەوری لە نەزالی کوردی 1943 - 1975، کۆماری جەزائیری دیموکراتی گەلی، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، زانکۆی مەحمود بوزیاف ئەلمەسەلە، کۆلێژی زانستە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکان، بەشی مێژوو 2019.

27 - عەلی زابیت ئەوزەدالگا، نەقشبەندی لە ئاسیای ڕۆژئاوا و ناوەڕاست، وەرگێڕانی فەهمییە ئیبراهیمی، (تاران - پەیمانگای مێژووی ئیسلام 1389 - هەتاوی) - لاپەڕە 167 - 168.

28 - ئامادەکردن: سەڵاح ڕەشید، مام جەلال دیدارێکی تەمەن لە منداڵییەوە تا کۆشکی کۆماری، بەرگی یەکەم، (سلێمانی - چاپخانەی کارۆ 2017) - لاپەڕە 61.

29 - قادر مەحمودزادە، بیرەوەرییەکانی ژیانی پڕ ماجرای دکتۆر ئاسۆ، (تاران - نەشری هورییە 1373 - هەتاوی) - لاپەڕە 378، 379.

30 - ئیبراهیم ئەلڕاوی، لە شۆڕشی عەرەبی گەورەوە بۆ عێراقی هاوچەرخ، چاپی دووەم، (بەیروت - چاپخانەی دار الکتاب 1978) - لاپەڕە 374، 376.

31 - ب. هەوراز، کورتە لێکۆڵینێک لەسەر دامەزراندن و هەڵوەشاندنەوەی پارتی شۆڕش و ڕزگاری لە کوردستانی باشوور، (بێ شوێن - ئایاری 1993)، لاپەڕە 27.

32 - ڕوژین چەلەبی مونیر، زاخۆ 14ی تەمموزی 1958 - 6ی ئاداری 1975، (بێ شوێن - ناوەندی زاخۆی لێکۆڵینەوەی کوردی - 2018) - لاپەڕە 38، 75.

33 - خەفور میرزا کەریم، لە بارەگای شێخ مەحمودی نەمر لە داراکەلی دا، گۆڤاری ڕەنگین، ژمارە 7، شاری بەغدا، چاپخانەی (دار الحریة للطباعة)، ئایاری 1998 - لاپەڕە 15.

34 - سامی شۆڕش، کوردستان و کورد، چاپی دووەم، (هەولێر - چاپخانەی ڕۆژهەڵات 2019).

35 - محەمەد سوهەیڵ تەقوش، مێژووی کورد 2015 - 637 (بەیروت - دار النفائس للطباعة والنشر والتوزیع 2015).

36 - ئامادەکردن و پێداچوونەوە: بەشیر ئەلوەندی، لە پەڕاوەکانی هەواڵگری بەریتانی 1923، (شاری بەغدا - دار السفیر للترجمة والطباعة والنشر 2018).

37 - ئەکرەمی ساڵحی ڕەشە، شاری سلێمانی، بەرگی پێنجەم، (سلێمانی - چاپخانەی ڕەهەند 2018) - لاپەڕە 461، 466، 494.

38 - فوئاد سدیق، گەردەلوولی سیاسەت، (هەولێر - وەزارەتی ڕۆشنبیری - بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاپ و بڵاوکردنەوە - چاپخانەی ڕۆشنبیری 2006) - لاپەڕە 46.

39 - بەکر عەبدولکەریم هەوێزی، گەشتێک بە کۆماری مەهاباددا بیرەوەرییەکانی من لە ڕوژهه‌لاتی کوردستان 1944 - 1947 (هەولێر - دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس 2001) - لاپەڕە 37.

40 - دەیڤد ماک داوڵ، مێژووی هاوچەرخی کورد، وەرگێڕانی ئیبراهیم یونسی، چاپی چوارەم، (تاران - نەشری پانیز - چاپخانەی دالاهۆ 1393 - هەتاوی) - لاپەڕە 450، 457، 461، 464.

41 - شوکر ئەلحەفید، ڕۆژنامەی ئەلتەخی، ژمارە 1035، شاری بەغدا، چاپخانەی ئەلتایمس، چوارشەممە، 17ی ئایاری 1972، لاپەڕە 4.

42 - شوکر عەلی ئەلسەعید سەرۆک کۆمار، سەعید بارزانی دەڵێت، ڕۆژنامەی ئەلتەخی، ژمارە 1035، شاری بەغدا، چاپخانەی ئەلتایمس، چوارشەممە، 17ی ئایاری 1972، لاپەڕە 4.

43 - شوکر عەلی ئەلسەعید مستەفا بارزانی، سەعید بارزانی دەڵێت، ڕۆژنامەی ئەلتەخی، ژمارە 1035، شاری بەغدا، چاپخانەی ئەلتایمس، چوارشەممە، 17ی ئایاری 1972، لاپەڕە 4.

44 - شێرزاد زەکەریا مەحمود، ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لە کوردستان - عێراق 1964 - 1970 لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی سیاسی گشتی، (دهۆک - زانکۆی دهۆک - سەنتەری لێکۆڵینەوەی کوردی و پاراستنی بەڵگەنامەکان 2010) - لاپەڕە 80.

45 - عەبدولخالق سابیر (مامۆستا خالید)، شجەرەی خێزانە کۆنەکانی سلێمانی لە نێوان ساڵانی 1784 - 1914، چاپی دووەم، (بەیروت - چاپخانەی گرین گلۆری 2010) - لاپەڕە 366، 370، 372، 380، 383.

46 - عەبدولڕەحمان قاسملوو، کوردستان و کورد، (بەیروت - ئەلمؤسسة العامة للنشر 1979)، لاپەڕە 110.

47 - عەرەب و کورد بەرژەوەندی و ترس و هاوبەشەکان، سەعید بەشیر ئەسکەندەر، شەممە و دواکەوتوو لە هەڵوێستی نەتەوەیی کورد بەرامبەر دەسەڵاتی عەرەبی لە شاری بەغدا لە ماوەی سەردەمی پاشایەتی 1921 - 1958، (بەیروت - سەنتەری عەرەبی بۆ توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی سیاسەت 2019) - لاپەڕە 97.

48 - عەلی عەبدوڵڵا، مێژووی پارتی دیموكراتی كوردستان - عێراق تا سازکردنی کۆنگرەی سێیەم، (بێ شوێن - ئەیلولی 1968) - لاپەڕە 63.

49 - عەبدولمونعیم غوڵامی، سێ قوربانی، وەرگێڕانی ئیحسان ئیروانی، (هەولێر - دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس - چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە 2004)، لاپەڕە 25 - 27.

50 - کاوە قەفتان، ڕاپەڕینەکانی بارزانی، (هەولێر - دار ئاراس للطباعة والنشر - چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە 2002) - لاپەڕە 64.

51 - مەحمود ئەمین ئەلعامری، مێژووی چارەنووسی سیاسی عێراق، بەرگی سێیەم، (بەیروت - ئەلمؤسسة العربیة للدراسات والنشر 2017) - لاپەڕە 101 - 107.

52 - محەمەد ئەمیر دێرشەوی، پێکهاتەی ئایینی سیاسی لە کوردستان، (هەولێر - چاپخانەی هێڤی 2016) - لاپەڕە 245 - 257 - 317.

53 - محەمەد عەلی سوڵتانی، مێژووی سیاسی کۆمەڵایەتی بنەماڵەی بارزانی، "بە ئەنجامدانی نهێنییەکانی بارزانی، (تاران - ڕێکخراوی بەڵگەنامە و کتێبخانەی نیشتمانی کۆماری ئیسلامی ئێران 1383 - هەتاوی) - لاپەڕە 602.

53 - بیرەوەرییەکانی عەلی کەمال عەبدولڕەحمان، پێشکەشکردن و لێکۆڵینەوەی جەمال بابان، (شاری بەغدا - کۆمپانیای ئەلخەنسا بۆ چاپکردنی سنووردار 2001) - لاپەڕە 88 - 89.

54 - مەسعود بارزانی، بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد، بەرگی یەکەم، چاپی دووەم، (بەیروت - کاوا بۆ ڕۆشنبیری کوردی 1997) - لاپەڕە 86، 216، 217.

55 - مەلا سامان هەڵەبجەی، گوڵستان - ژیانی ناودار و شاعیرانی کورد، (هەولێر - چاپخانەی هێڤی 2013) و لاپەڕە 297.

56 - میرزا محەمەد ئەمین مەنگوڕی، بەسەرهاتە سیاسییەکانی کورد لە 1914ەوە تا 1958، بەشی دووەم، (سلێمانی - بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاپ و بڵاوکردنەوە - چاپخانەی ڕاز 2001) - لاپەڕە 155 - 156 - 179.

57 - نەجدە فەتحی سەفوەت، عێراق لە بەڵگەنامە بەریتانییەکاندا ساڵی 1936، (بەسرە زانکۆی بەسرە - سەنتەری لێکۆڵینەوەی کەنداوی عەرەبی 1983) - لاپەڕە 68.