شەهید سابیر محەممەد بە ناسناوی سابیر حەمە کەریم، لە ساڵی ١٩٣٥ لە گوندی پەرەنیانی ناوچەی کۆشتەپەی سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، گوندنشین بوو و بە کشتوکاڵەوە خەریکی بوو، سابیر حەمە کەریم لەگەڵ عەیشە ڕەزا هاوسەرگیری کردبوو و کچێکی بە ناوی ڕۆناک هەبوو.

لە ساڵی ١٩٦٢ بەشداری شۆڕشی ئەیلوول دەبێت و لە هێزی دەشتی هەولێری پارتی دێموکراتی کوردستان (PDK) لەژێر فەرماندەیی فاریس باوە پێشمەرگە بووە.

لە ساڵی ١٩٦٣ لەگەڵ حەوت هاوڕێ بۆ پشوویەکی یەک شەو دەگەڕێتەوە گوندی پەرەنیان، زانیارییان لەسەر درا و درەنگانی شەو گروپێک لە سەرباز و چەتە عێراقییەکانی ئەوکات دەوری گوندەکەیان گرت، لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵاتنی خۆر ماڵەکە دەورە درا، بۆ ئەوەی پێکدادان ڕوونەدات و بۆ سەلامەتیی حەوت هاوڕێکەی، سابیر خۆی ڕادەستی ئەو هێزە دەکات، دەستیان بەسەرداگرت و بۆ ناوەندی پۆلیسی کۆشتەپەیان برد و لەوێ گوللەبارانیان کرد و سابیر حەمە شەهید بوو.

سەرچاوە:

- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.