شەهید خەیبۆڵڵا حەسەن عەزیز لە ساڵی 1922 لە گوندی تەبەکوری ناوچەی شوانی پارێزگای کەرکووک لە دایک بووە، گوندنشین بووە و بە کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە سەرقاڵ بووە، هەتا خوێندنی سەرەتایی خوێندووە، خەیبۆڵڵا حەسەن هاوسەری فەخریەی فەقێ ئەمین بوو.
لە ساڵی 1968دا بەشداری شۆڕشی ئەیلول دەکات و لە تەبۆری 1ی شواندا بە فەرماندەیی حەمەسۆر حوسێنی هێزی ڕزگاریی پارتی دیموکراتی کوردستان (PDK) پێشمەرگە بووە.
لە ساڵی 1969دا خەیبۆڵڵا حەسەن و 4 هاوڕێیەکی لە دەروازەی ناوچەی شوان کەوتنە کەمینی ئەرتەشی ئەو سەردەمەی عێراق، دوای شەڕەکە خەیبۆڵڵا حەسەن بە برینەوە گیرا و بردرایە ناوەندی ناوچەی شوان و لێی گوللەباران کرا و شەهید بوو.
سەرچاوە:- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


