حەسەن محەمەد کاکی، ناسراو بە حەسەن حەمەسۆر، ساڵی 1957 لە گوندی وەڵەسمتی سەربە قەزای سەیدسادق لەدایکبووە، لە گوندەکە نیشتەجێ بووە و کاری جوتیاری کردووە. هەتا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. حەسەن حەمەسۆر هاوسەری ئەمینه مەحمود بووە. ساڵی 1981 وەک پێشمەرگە پەیوەندی بە مفرەزەی حەمەسالح قادیرەوە کردووە، کە بەشێک بووە لە بەتالیۆنی شەهید ئەبوبەکر بانی، لە چوارچێوەی بارەگای هێزی سورێن لە لقی چوارەمی پارتی دیموکراتی کوردستان. بەشداریی چاڵاکی لە چەندین شەڕ کردووە، لەوانە شەڕی نەوقەردان لە ساڵی 1981، شەڕەکانی ڕەزڵا و پەرازان لە هەمان ساڵ، و شەڕی چیای گوڵان لە ساڵی 1982. لە شەڕی گوندی نەوقەردانی لە دەشتی شارەزوور بریندار بووە. لە دەشتی شارەزوور چاڵاکیی شۆڕشگێڕانەی ئەنجام داوە. بەداخەوە لە 18ی ئەیلولی 1982 حەسەن حەمەسۆر لە مەیدانی بەرگری بە دەستی خائینێک گوللەی لە سەری دراوە و شەهید بووە. پاشان چەکەکەی و بەشێک لە جەستەی خۆی ڕادەستی ڕژێمی بەعس کردووە.

سەرچاوە:

ئەرشیفی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان