حوسۆ مەحمود بابەکر لە ساڵی ١٩٣٧ لە گوندی کانی‌لانجی سەر بە قەزای مێرگەسۆری پارێزگای هەولێر لەدایکبووە. لە ساڵی ١٩٧٥ دوای هەرەسی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی ئێران بوو، لە لۆڕستان و زێوە نیشتەجێ بوو. دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١ی کوردستان گەڕایەوە کوردستان. بە زمانی کوردی و فارسی بە ڕەوانی قسەی دەکرد. 

لە ساڵی ١٩٥٩ پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەوە کرد و بوو بە پێشمەرگە لەژێر فەرمانی ئەحمەد مستە. هەروەها چەندین پلەی سەربازی لەناو هێزی پێشمەرگەدا بەدەستهێنا. بۆ نموونە لە ساڵی ١٩٦١ بوو بە جێگری بەرپرسی لقی، و لە ساڵی ١٩٧٠ بوو بە بەرپرسی لقی ڕاستی دکتۆر سەعید ئەحمەد نادیر. پاشان لە ساڵی ١٩٧٩ بوو بە جێگری هێزی بارزان. دوای ئەوە لە ساڵی ١٩٨٨ بوو بە بەرپرسی هێزی پێشمەرگەی ڕێکخراوی شیرین. لە ساڵی ١٩٩١ بوو بە بەرپرسی ڕێکخراوی شیرین.

راهێنانی بە بەکارهێنانی چەکی مەشینگەنی ٣٠ ملم کردووە و لە ساڵی ١٩٧٤ لە چەندین شەڕدا دژی سوپای عێراق بەشدار بووە. سێ جار بریندار بووە؛ لە ساڵی ١٩٦٣ لە شەڕی چەمێ لە نزیک قەزای شێروان مەزن، لە ساڵی ١٩٧٤ لە شەڕی مەماروت لە قەزای چۆمان و لە ساڵی ١٩٩٥ لە شەڕی ڕواندز.

بەشداری لە چوار کۆنگرەی پارتی دیموكراتی كوردستان (پارتی) کردووە: کۆنگرەی نۆ لە ساڵی ١٩٧٩، کۆنگرەی دەهەم لە ساڵی ١٩٨٩ لە ڕوژهه‌لاتی کوردستان، کۆنگرەی دوازدەیەم لە ساڵی ١٩٩٩ و کۆنگرەی سێهەم لە ساڵی ٢٠١٠ لە هەولێر. هەروەها لە کۆنگرەی سێهەمدا لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانییەوە مەدالیای بارزانی نەمر پێبەخشرا.

سەرچاوە:

ئەرشیفی ئینسایکلۆپیدیای پارتی