قادر بادین ساڵی ١٩١٨ لە گوندی دێزۆ سەر بە ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، پێش ئەوەی بچێتە یەکێتی سۆڤیەت لەگەڵ شیرین جەندی سولەیمان هاوسەرگیری کردووە و ساڵی ١٩٤٥ کچێکیان بووە ناویان ناوە (فەهیمە)، هەروەها لە یەکێتی سۆڤیەت بۆ جاری دووەم لەگەڵ عائیشە بیلال هاوسەرگیری کردووە و ساڵی ١٩٥١ کچێکیان بووە ناویان ناوە (جەواهیر)، هاوسەری دووەمی لە نەتەوەی تاتار بووە لە نیمچە دوورگەی قرم (کۆماری ئۆکرانیا)، یەکێتی سۆڤیەتی بەجێهێشتووە و گەڕاوەتەوە کوردستان، بەڵام هاوسەرەکەی و کچەکەی کە تەمەنی ئەو کاتە ٨ ساڵ بووە نەگەڕاونەتەوە کوردستان و لە ئۆزبەکستان ماونەتەوە.
لاپەڕەکانی تێکۆشانبادین قادر ساڵی ١٩٤٥ پەیوەندی بە ڕیزەکانی شۆڕشی دووەمی بارزان کردووە و تەمەنی ئەو کاتە لە سێزدە ساڵ تێنەپەڕیوە، بەهۆی بچووکی تەمەنییەوە، خزمەتی پێشمهرگه-ی کردووە لە ڕێگەی گەیاندنی خواردن بۆ بارەگا و مەیدانی شەڕەکان.
لە ١١ی تشرینی دووەمی ١٩٤٥ دوای نسکۆی شۆڕشی دووەمی بارزان، لەگەڵ مستەفا بارزانی و هاوسەنگەر-انی پەڕیوەتەوە ڕوژههلاتی کوردستان. دوای دامەزراندنی کۆماری کوردستانی دیموکرات لە مهاباد، لە ٣١ی ئاداری ١٩٤٦ لە چوارچێوەی هێزی بارزان بەرگری لە کۆمار کردووە.
دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان لە مهاباد و گەڕانەوەی بارزانی لە ڕوژههلاتی کوردستان بۆ باشووری کوردستان، بەشداری لە شەڕەکانی نەغەدە و شنۆ لە ڕوژههلاتی کوردستان کردووە، لەگەڵ هاوسەنگەر-انی پێشمهرگه-یدا بووە کە لە ١٩/٤/١٩٤٧ لە ڕێگەی (خواکوڕک و دەشتی برازگرە) بە خاکی باکووری کوردستاندا گەڕاوەتەوە بۆ ناوچەکانی شێروان و مزووری.
دوای گەڕانەوەیان، جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی لە ١٥/٥/١٩٤٧ لە گوندی ئەرکوش کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ هاوسەنگەر-انی کردووە و سەرپشکی کردوون لە مانەوە یان چوون بۆ یەکێتی سۆڤیەت. لەوێ هەموو هاوسەنگەر-انی بڕیاری بەردەوامبوون و چوون بۆ یەکێتی سۆڤیەتیان داوە، لە ٢٣ی ئایاری ١٩٤٧ یاوەری جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی کردووە بۆ یەکێتی سۆڤیەت، بەشداری لە شەڕەکانی قەتوور و پردی ماکۆ کردووە، دوای ماندووبوونێکی زۆر و هیلاکبوونێکی توند، لە ١٨ی حوزەیرانی ١٩٤٧ ڕووباری ئاراسی بڕیوە، کە دەکەوێتە سەر سنوور-ی نێوان ئێران و یەکێتی سۆڤیەت.
دوای گەیشتنیان بۆ یەکێتی سۆڤیەت، لە ١٩ی حوزەیرانی ١٩٤٧، ئەو و هەموو هاوسەنگەر-انی لە شاری نەخچەوانی کۆماری ئازەربایجان بۆ ماوەی چل ڕۆژ لە کۆمەڵگەیەکی کراوەدا دەستبەسەر کراون کە بە تێلی دڕکدار دەورە درابوو و سەربازان پاسەوانییان دەکرد، وەک دیلی جەنگ مامەڵەیان لەگەڵ کراوە لە ڕووی خواردن و جلوبەرگ و گواستنەوە، بە بڕیاری حکوومەتی سۆڤیەت دواتر دابەش کراون بەسەر ناوچەکانی ئاغدام و لاچین و ئەیولاخ و کەلبەجەر لە کۆماری ئازەربایجان. لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٧ گواستراونەتەوە بۆ کەمپێک لەسەر دەریای خەزەر لە پایتەختی کۆماری ئازەربایجان باکۆ، لە ٢٣ی هەمان مانگ جلوبەرگی سەربازییان وەرگرتووە، ڕۆژانە هەشت کاتژمێر بە سەرپەرشتی ئەفسەرانی کۆماری ئازەربایجان مەشقی سەربازییان کردووە، لە هەمان کاتدا، ڕۆژانە چوار کاتژمێر لەلایەن هەندێک لە هاوسەنگەر-انی خوێندەواریانەوە وانەی فێربوونی زمانی کوردییان وەرگرتووە.
دوای مامەڵەی خراپی جەعفەر باقیرۆڤ لەگەڵ هاوسەنگەر-انی، بارزانی بڕیاری دا کۆمەڵە سەربازییەکەی لە ٢٩ی ئابی ١٩٤٨ لە ئازەربایجانەوە بگوازێتەوە بۆ کۆمەڵگەی جەرجوک لە نزیک پایتەختی ئۆزبەکستان تاشکەند، لەوێ بەردەوامییان بە مەشقە سەربازییەکانیان داوە.
لە ئاداری ١٩٤٩، ئەو و هاوسەنگەر-انی بە شێوەی گرووپ بە شەمەندەفەر دابەش کراون بەسەر گوندە هاوبەشەکانی یەکێتی سۆڤیەت و لە کێڵگەکانی کۆلخۆز (ئەو زەوییەی خەڵک لە حکوومەتی بەکرێ دەگرت و پاشان بەشێکیان دەدایە حکوومەت) کاریان کردووە.
دوای هەوڵێکی زۆر و ناردنی چەند نامەیەک لە جەنەڕاڵ بارزانییەوە بۆ ستالین، ستالین لە کۆتاییدا نامەیەکی پێگەیشتووە کە بارزانی تێیدا باسی ئازارەکانی هاوسەنگەر-انی کردووە، دەستبەجێ بڕیاری داوە کمیسیۆن-ێک بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆخی هاوسەنگەر-انی بارزانی پێکبهێنێت، بڕیاری کۆتایی کمیسیۆن-ەکە ئەوە بووە کە لە شاری فریفیسکی کۆ بکرێنەوە، بۆیە لە تشرینی دووەمی ١٩٥١ بەرەو شاری فریفیسکی سۆڤیەت چوون.
دوای شۆڕشی ١٤ی تەمموزی ١٩٥٨ لە عێراق و گەڕانەوەی جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی، لە ٢٥ی شوباتی ١٩٥٩ ئەو و هاوسەنگەر-انی بەپێی ماددەکانی (٣) و (٧) و بڕگەی (أ) لە ماددەی (١٠) و کارکردن بە ماددەی (١١) بەپێی یاسای ژمارە (١٩)ی هەموارکراوی ساڵی ١٩٥٩ لێبووردنی گشتی دەیانگرێتەوە.
دوای مامەڵەی خراپی جەعفەر باقیرۆڤ لەگەڵ هاوسەنگەر-انی، بارزانی بڕیاری دا کۆمەڵە سەربازییەکەی لە ٢٩ی ئابی ١٩٤٨ لە ئازەربایجانەوە بگوازێتەوە بۆ کۆمەڵگەی جەرجوک لە نزیک پایتەختی ئۆزبەکستان تاشکەند، لەوێ بەردەوامییان بە مەشقە سەربازییەکانیان داوە.
دوای دەرچوونی فەرمانی لێبووردنیان لە ١٦ی نیسانی ١٩٥٩ لەگەڵ هاوسەنگەر-انی بە کەشتییەک بە ناوی کروزیا لە ڕێگەی بەندەری بەسرە لە باشووری عێراق گەڕاوەتەوە کوردستان. بەشداری لە شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی سپیندارە لە ناوچەی خۆشناوەتی لە بناری چیای هەورێ شەهید بووە و لەوێ بە خاک سپێردراوە.
سەرچاوەکان:- حهمید گهردی، پوختهی مێژوونامه، چاپی یهكهم، (ههولێر - دهزگای چاپ و بڵاوكردنهوهی ئاراس - چاپخانهی وهزارهتی پهروهرده - ٢٠٠٤).
- حیدر فاروق السامرائي، ضیاء جعفر و دوره السیاسي و الاقتصادي في العراق، (لندن – دارالحكمة - ٢٠١٦).
- مەسعوود بارزانی، بارزانی و بزوتنهوهی ڕزگاریخوازی كورد ١٩٣١ - ١٩٥٨، (دهۆك - چاپخانهی خهبات - ١٩٩٨).
- ئەرشیفی دەستەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
- نص قرار لجنة العفو العام برد الاعتبار الى شهداء ثورة بارزان، مجلة رزگاری، العدد ٣،٢، المطبعة الرابطة، شاری بهغدا، ١ نیسان ١٩٥٩.


