ئەحمەد مەولود مەحموود، کە بە ئەحمەد مینە ناسراوە، لە ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی بڵخەی سەر بە ناحیەی بیارە لە هەورامان لەدایک بوو. گوندنشین بوو و کاری باخداری دەکرد، هاوسەری کافیه یەمام بوو و سێ کوڕ و سێ کچیان هەبوو: وشیار، وکیل، سەردار، مەهتاب، سوعاد و شەنە.

لە ساڵی ١٩٦١ وەک پێشمەرگە لە فەصیلی هەورامان بە فەرماندەیی شێخ حەمە ئەمین، سەر بە فەوجی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیوەست بوو. لە ساڵی ١٩٦٥ لە کاتی بەرەنگاربوونەوەی سوپای ڕێژیمی عێراق لە ناوچەی بیلولە لە بناری شاخی بەمۆ بە توندی بریندار بوو. لە ساڵی ١٩٦٧ بەرپرسی سەندەوقی شۆڕش بوو لە ناحیەی بیارەی هەورامان؛ ئەو سەندەوقەیە هێزەکانی خەبات چاودێرییان دەکرد.

ئەحمەد مەولود و دوو هاوڕێی پێشمەرگەکەی، مەلا قادر و عەلی حەلاو، لە ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی حەمە ئۆغان، لەنێوان ناوچەی نورۆڵی و شاری حەڵەبجە، کەوتنە ناو کمینی سوپای ڕێژیمی عێراق و هەموویان دوای دوو کاتژمێر شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەو هێزانە شەهید بوون.

سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی موسوعەی پارتی دیموکراتی کوردستان