وەک پێویستییەک بۆ ڕێکخستنەوە و گۆڕانکاری لە بەڕێوەبردن و پێکهاتەی ڕێکخراوەکەدا، مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیانی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٠ بڕیاری بەستنی کۆنگرەیەکی نوێی دا. وەک نەریتی کۆنگرەکان، لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرە پێکهێنرا و ئەندامان لە سەرجەم ڕێکخراوەکانی ڕێکخراوەکە بۆ کۆنگرە سەرکەوتن.
کۆنگرەکە لە ڕۆژانی ٢٤-٢٥ی شوباتی ٢٠١٠ لە شاری هەولێر بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی و بە ئامادەبوونی ٢٩٢ نوێنەر دەستی پێکرد. لەم کۆنگرەیەدا چەندین گۆڕانکاری ئەنجامدرا، لەوانە هەڵبژاردنی سکرتێر ڕاستەوخۆ لە کۆنگرەوە و داڕشتنی پێکهاتەی ڕێکخراوەیی ڕێکخراوەکان بە جۆرێک کە لەگەڵ سیستەمی پێکهاتەی ڕێکخراوەیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا بگونجێت، واتە هەر شوێنێک لق و ناوچەی پارتی هەبێت، دەبێت لق و ناوچەی یەکێتی قوتابیان بکرێتەوە.
سکرتێر و سکرتاریەت و لیژنەی جێبەجێکار لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە هەڵبژێردران و بەم شێوەیەی خوارەوە بوون:
١- عیرفان عەزیز عەزیز - سکرتێر
٢- خالید نووری عوسمان - ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت
٣- بژار خدر عومەر - ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت
٤- دانا عەبدولعەزیز ڕەسووڵ - ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت
٥- زریان مەولوود خدر - ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت
٦- غەفوور ئەحمەد مەلا سوار - ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت
٧- سەکڤان مەڕعی سولەیمان - ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت
٨- دیار عومەر شێخ محەمەد - ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت
دوو ئەندامە یەدەگەکەی مەکتەبی سکرتاریەت:
١ - محەمەد جومعە حەمەساڵح - ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت
٢- عێشان عەلی حەمەد ئەمین - ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت
لق و مەکتەبەکان و بەرپرسەکانیان لەم قۆناغەدا بەم شێوەیەی خوارەوە بوون:
١- لقی دهۆک - بەهجەت بەنیامین عەباس
٢- لقی ئاکرێ - شڤان شیمال عومەر
٣- لقی شێخان - ساڵح محەمەد میرزا
٤- لقی شنگال - ڕەزا ئەمین قەنبەر
٥- لقی زانکۆ و پەیمانگاکانی دهۆک
٦- لقی مووسڵ - محەمەد سەبری محەمەد
٧- لقی ئامێدی - شەریف فەتاح عەرەفات
٨- لقی کەرکووک - هۆزان ڕەمەزان کەریم
٩ - لقی زانکۆ و پەیمانگاکانی کەرکووک - هەڵگورد قادر محەمەد
١٠- مەکتەبی شاری بهغدا - عەبدولکەریم عەقید سادق
١١- لقی خانەقین - محەمەد شاکر مەهدی
١٢- لقی گەرمیان - حەسەن عەلائەدین
١٣- مەکتەبی مێرگەسۆر - لەیهات شێخ محەمەد خالید شێخ ئەحمەد
١٤- لقی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەولێر - کۆڤان عیسا بەهائەدین
١٥- لقی چەمچەماڵ - نەبەز ڕەفعەت
١٦- لقی مەخموور - بارزان سدیق سوار
١٧- لقی هەولێر - سەلام فەتاح مستەفا
١٨- لقی دەوروبەری هەولێر - سەربەست دەروێش ئیسماعیل
١٩- لقی سەفین - یووسف محەمەد حەمەد
٢٠- لقی سۆران - وشیار شوکری ئەمین
٢١- لقی هەڵەبجەی شەهید - هاوڕێ ڕەئووف کەریم
٢٢- لقی سلێمانی - سەلمان محەمەد وەلی
٢٣- لقی زانکۆ و پەیمانگاکانی سلێمانی - بەهمەن دەروێش عەلی
٢٤- لقی ڕاپەڕین - ساڵح ئەنوەر محەمەد
٢٥- لقی دەوروبەری سلێمانی - ڕەنجدەر نەجات ئەحمەد
٢٦- لقی زاخۆ - جوتیار خدر تاهیر
سەرچاوەکان:١- عیرفان عەزیز عەزیز، کۆنگرە و کۆنفڕانسەکانى یەکێتى قوتابیانى کوردستان، چاپى یەکەم، (هەولێر-چاپخانەى ڕۆژهەڵات-٢٠١٢).
٢- ئاسۆ عهلی فهرهج، به چاودێری و ئامادهبوونی سهرۆك بارزانی ئهمڕۆ له ههولێری پایتهخت كۆنگرهی 13ی یهكێتی قوتابیانی كوردستان بهڕێوه دەچێت، ڕۆژنامهی خهبات، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره 3408، ههولێر، چوارشهمه، 24ی شوباتی ٢٠١٠ز.
٣- محهمهد زهنگهنه، به ئامادهبوونی سهرۆكی كوردستان كۆنگرهی 13مینی یهكێتی قوتابیانی كوردستان دهستی به كارهكانی كرد، ڕۆژنامهی خهبات، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره 3409، ههولێر، پینجشهمه، 25ی شوباتی ٢٠١٠زو ل ل 1، 13.
٤- سهنگهر جهمال، مێژووی كۆنگرهكانی یهكێتی قوتابیانی كوردستان، گۆڤاری خهباتی قوتابیان، ئۆرگانی یهكێتی قوتابیانی كوردستان، ژماره 110، ههولێر، تشرینی دووهمی 2012ز، ل 5.
٥- بهلاغی كۆتایی كۆنگرهی 13ی یهكێتی قوتابیانی كوردستان، گۆڤاری خهباتی قوتابیان، ئۆرگانی یهكێتی قوتابیانی كوردستان، ژماره 92، ههولێر، چاپخانهی ڕۆژههڵات، ئایاری ٢٠١٠ز، ل 3.


