وەک پێویستییەکی رێکخراوەیی، گۆڕانکاری لە بەڕێوەبردن و پێکهاتەی رێکخراوەکەدا لە ساڵی ٢٠١٠، سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیانی کوردستان بڕیاری بەستنی کۆنگرەیەکی نوێی دا. وەک نەریتی کۆنگرە، لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرە پێکهێنرا و ئەندامان لە سەرجەم رێکخراوەکانی یەکێتییەکەدا دەنگیان بۆ کۆنگرە دا.
کۆنگرەکە لە رۆژانی ٢٤-٢٥ی شوباتی ٢٠١٠ لە هەولێر، بە چاودێری و ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی و بە ئامادەبوونی ٢٩٢ ئەندام بەسترا. لەم کۆنگرەیەدا چەند گۆڕانکارییەک لە هەڵبژاردنی سکرتێر و رێکخراوەکانی یەکێتییەکەدا کرا، لەوانە سکرتێر راستەوخۆ لە کۆنگرەوە هەڵبژێردرا و سیستەمی پەیڕەوی ناوخۆی رێکخراوەکان لەگەڵ پەیڕەوی ناوخۆی پارتیدا گونجێنرا، واتە لە هەر شوێنێک لق و ناوچەی پارتی هەبێت، دەبێت لق و ناوچەی یەکێتی قوتابیانی کوردستان بکرێتەوە.
ئەندامانی کۆنگرە سکرتێر، سکرتاریەت و کۆمیتەی جێبەجێکاریان بەم شێوەیە هەڵبژارد:
١- عیرفان عەزیز عەزیز - سکرتێر
٢- خالید نوری عوسمان - ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت
٣- بژار خدر عومەر - ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت
٤- دانا عەبدولعەزیز رەسول - ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت
٥- زریان مەولود خدر - ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت
٦- غەفور ئەحمەد مەلا سوار - ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت
٧- سەگڤان مەری سلێمان - ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت
٨- دیار عومەر شێخ محەمەد - ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت.
ئەندامی یەدەگی مەکتەبی سکرتاریەت:
١- محەمەد جومعە حەمەساڵح، ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت
٢- ئایشەن عەلی حەمەدەمین - ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت.
لەو قۆناغەدا، لق و ئۆفیسەکان و بەرپرسەکانیان بەم شێوەیە بوون:
١- لقی دهۆک - بەهجەت بنیامین عەباس
٢- لقی ئاکرێ - شڤان شیمال عومەر
٣- لقی شێخان - ساڵح محەمەد میرزا
٤- لقی شنگال - رەزا ئەمین قەنبەر
٥- لقی زانکۆ و پەیمانگاکانی دهۆک
٦- لقی موسڵ: محەمەد سەبری محەمەد
٧- لقی ئامێدی - شەریف فەتاح عەرەفات
٨- لقی کەرکوک - هۆزان رەمەزان کەریم
٩- لقی زانکۆ و پەیمانگاکانی کەرکوک - هەڵگورد قادر محەمەد
١٠- ئۆفیسی شاری بەغدا - عەبدولکەریم عەقید سادق
١١- لقی خانەقین: محەمەد شاکر مەهدی
١٢- لقی گەرمیان - حەسەن عەلائەدین
١٣- ئۆفیسی مێرگەسۆر - لەهات شێخ محەمەد خالید شێخ ئەحمەد
١٤- لقی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەولێر - کۆڤان عیسا بەهادین
١٥- لقی چەمچەماڵ - نەبەز رەفعەت
١٦- لقی مەخمور - بارزان سدیق سوار
١٧- لقی هەولێر - سەلام فەتاح مستەفا
١٨- لقی ناوچەی هەولێر - سەربەست دەروێش ئیسماعیل
١٩- لقی سەفین - یوسف محەمەد حەمەد
٢٠- لقی سۆران - وشیار شوکری ئەمین
٢١- لقی شەهید هەڵەبجە - هاوسەنگەر رەئوف کەریم
٢٢- لقی سلێمانی - سەلمان محەمەد وەلی
٢٣- لقی زانکۆ و پەیمانگاکانی سلێمانی - بەهمەن دەروێش عەلی
٢٤- لقی راپەڕین - ساڵح ئەنوەر محەمەد
٢٥- لقی ناوچەی سلێمانی - رەنجدەر نەجات ئەحمەد
٢٦- لقی زاخۆ - جوتیار خدر تاهیر٣.
سەرچاوە:١. ئەرشیفی ئینسایکلۆپیدیای پارتی.


