بۆ ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانی و خۆگونجاندن لەگەڵ دۆخی نوێدا، سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیانی کوردستان بڕیاریدا کۆنگرەی دوازدەیەمی خۆی ببەستێت. بۆ ئەم مەبەستە لیژنەیەکی ئامادەکاری پێکهێنرا و مانگی تەموزی 2007 وەک وادەی کۆنگرە دیاریکرا. لە ماوەیەکی کەمدا ئامادەکارییەکانی کۆنگرە لەلایەن لیژنەی ڕێکخستنەوە تەواوکران و ئەندامانی ڕێکخراوەکانی لقەکان بۆ کۆنگرەکە سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، بەڵام بەهۆی چەند هۆکارێکەوە کۆنگرەکە لە وادەی خۆیدا نەبەسترا و بۆ ماوەی دوو مانگ دواخرا1.
دوای تەواوبوونی هەموو ئامادەکارییەکان، لە ڕۆژانی 23-24ی ئەیلولی 2007، کۆنگرەکە لە هۆڵی پێشەوا لە هەولێر بە بەشداری 410 ئەندام لە سەرجەم ڕێکخراوەکانی لقەکان، بە دروشمی (زانست و خەبات بۆ نەتەوەیەکی ئازاد - بەرەو داهاتوویەکی گەش)، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی و عەدنان موفتی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان؛ فازڵ میرانی، سکرتێری مەكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر، باڵیۆزی فەرەنسا لە عراق و چەندین میوانی دیکە بەڕێوەچوو3.
لەو کۆنگرەیەدا هەندێک گۆڕانکاری لە ناوی ڕێکخراوەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستاندا کرا، وەک لق بۆ سەنتەری پارێزگا و کۆمیتەی ناوچە بۆ لقی ناوچە4.
دوای خوێندنەوەی وتاری بەشداربووان و ئامادەکردنی ڕاپۆرتی لیژنەکان، ئەندامانی کۆنگرە دەنگیان دا بۆ هەڵبژاردنی سکرتاریەتی نوێ بەم شێوەیەی خوارەوە:
1- ڕێناس جانۆ سکرتێر
2- هارمان محەمەد سەلیم - بەرپرسی بەشی ڕێکخستن، کارگێڕی مەکتەبی سکرتاریەت
3- جەبار حاجی عەبدوڵڵا - بەرپرسی بەشی ئامار و پلاندانان، کارگێڕی مەکتەبی سکرتاریەت
4- شادومان خەلیل - بەرپرسی بەشی پەیوەندیدانی، کارگێڕی مەکتەبی سکرتاریەت
5- کاروان محەمەد سابیر - بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن، کارگێڕی مەکتەبی سکرتاریەت
6- عیرفان عەزیز عەزیز - بەرپرسی بەشی وەرزش و هونەر، کارگێڕی مەکتەبی سکرتاریەت
7- ئەحمەد بژار فازڵ - بەرپرسی بەشی کاروباری قوتابیان و نوێنەرایەتی، کارگێڕی مەکتەبی سکرتاریەت
8- شوکریە تەیمور ئەحمەد - بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و پەروەردە، کارگێڕی مەکتەبی سکرتاریەت
9- شەیما محەمەد زاهیر - بەرپرسی بەشی دارایی و کارگێڕی، بەڕێوەبردنی مەکتەبی سکرتاریەت
10- هۆگر بایز ساڵح - ئەندامی بەشی دارایی، ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت
11- ئاریان سەڵاحەدین ئەسعەد - ئەندامی بەشی کاروباری قوتابیان و نوێنەرایەتی، ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت
12- شڤان حەمدی حوسێن - ئەندامی بەشی ڕێکخستن، ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت.
ئەندامانی یەدەگی سکرتاریەت:
1- ئەنەس ئەیوب عەبدولڕەزاق - ئەندامی بەشی ڕێکخستن، ئەندامی یەدەگی مەکتەبی سکرتاریەت
2- عومەر باکیر واسۆ - ئەندامی بەشی ڕێکخستن، ئەندامی یەدەگی مەکتەبی سکرتاریەت.
سەرچاوە:1. ئەرشیفی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.


