شەهید کاکەبیرە فەریق ئەحمەد بە ناوی شەهید ئەتە ناسراوە؛ لە ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی نەوێی سەر بە ناحیەی خورماڵ لەدایک بوو، گوندنشین بوو و کاری ئاژەڵداری دەکرد.

 

لە ساڵی ١٩٨٠ لە ناوچەی پێنجی شارەزوور بووە پێشمەرگە، کە لەو کاتەدا بە فەرماندەیی مەلا فایەق چوچانی بوو. لە شەڕی بنکەی سەربازی بەرکەگان، شەڕی گوندی قاجیر، شەڕی کانی سپیلکە، شەڕی شاخی سەید سادق و چالاکییە پارتیزانییەکانی دەشتی شارەزوور بەشدار بوو.

لە ١٥ی ئاداری ١٩٨١ لە شەڕی ڕزڵە و پاریزان، کە هێرشێکی جەلالییەکان بووە سەر سەنگەری هێزەکانی پێشمەرگە، شەهید ئەتە لە سەنگەری بەرگریدا بە گوللەیەک لێی درا و شەهید بوو. لە هەمان کاتدا دوو هاوسەنگەرەکەی بە ناوی شێرزاد وەلێسیمتی و خولە زەردۆیی شەهید بوون و مامە ڕەشە، کە بە ڕەشە کچە ناسرا بوو، بە توندی بریندار بوو.

 

\r\n\r\n


 

سەرچاوە:

١. ئەرشیفی موسوعەی پارتی دیموکراتی کوردستان