شەهید ڕەسوڵ محەمەد عەلی، لە ساڵی 1955 لە گوندی بالەکیانی شارۆچکەی دیانەی سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. گوندنشین و خەریکی کاری کشتوکاڵ بووە، نەخوێندەوار بووە و ژیانی هاوسەرگیری پێک نەهێنابوو.

 

لە ساڵی 1972 پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە و لە بەتەلیۆنی عەریف یاسینی سەر بە هێزی بالەک بووە پێشمەرگە. بەشداریی جەنگەکانی گۆڕەز و گەلی عەلی بەگ کردووە. لە ساڵی 1974 لە جەنگی شاخی گۆڕەز بەهۆی توپبارانی ڕێژیمی بەعسەوە شەهید بووە.


 

سەرچاوە:

1. ئەرشیفی ئینسیکڵۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان