دۆخی حزب پێش کۆنگرە
لە ساڵی ١٩٥٥، جەلال تاڵەبانی وەک نوێنەری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ ڕێکخراوی لاوانی دیموکراتی عێراقی سەر بە حزبی شیوعی عێراق، بەشداری لە کۆنگرەی نێونەتەوەیی لاوان‌دا کرد. لە وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا، دواتر چوو بۆ پەکینی پایتەختی چین بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵێکی لاوان وەک نوێنەری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان. جەلال تاڵەبانی لە ڕێگەی گەڕانەوەی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، توانی دووجار لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لە مۆسکۆ ڕاوێژ لەگەڵ مستەفا بارزانی سەبارەت بە حزب بکات، پێشتریش بارزانی لە ڕێگەی نامەیەکەوە لەلایەن جەلال تاڵەبانییەوە لە کێشە و دۆخی حزب ئاگادار کرابووەوە. لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک بارزانی داوای کرد کە ناکۆکی نێوان حەمزە عەبدوڵڵا و ئیبراهیم ئەحمەد کۆتایی پێ بێت و یەکبگرنەوە.
بە داوای سەرۆک مستەفا بارزانی، چەندین کۆبوونەوە لە نێوان حەمزە عەبدوڵڵا و ئیبراهیم ئەحمەد بۆ یەکگرتنەوە و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان ڕێکخران. لە کۆتاییدا، بەیاننامەیەک کە لەلایەن "بەرەی باڵای پارتی دیموکراتی کورد"ـەوە دەرچوو، کە حەمزە عەبدوڵڵا سەرپەرشتی دەکرد، بە مەبەستی خۆهەڵوەشاندنەوە و گەڕانەوە بۆ ڕیزەکانی حزب بڵاوکرایەوە.
دوای گەڕانەوەی باڵی حەمزە عەبدوڵڵا بۆ ناو حزب، لە سەرەتای ساڵی ١٩٥٦، کۆمەڵێک مارکسی کوردی ئەندامی حزبی شیوعی عێراق دوای ئەنجامدانی چەند گفتوگۆیەک بە مەرجەوە هاتنە ڕیزەکانی حزب. لەگەڵ گەڕانەوەی باڵی حەمزە عەبدوڵڵا و پەیوەستبوونی کۆمەڵێک ئەندامی کوردی حزبی شیوعی عێراق، کە دیارترینیان نەژاد ئەحمەد عەزیز و خەسرەو تۆفیق فەتحوڵڵا بوون. لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیدا، ناوی حزب لە "پارتی دیموکراتی کوردستان، عێراق" گۆڕدرا بۆ "پارتی دیموکراتی یەکگرتووی کوردستان، عێراق" و سەرکردایەتییەکی نوێ بۆ حزب دیاری‌کرا. ئەم گۆڕانکارییانە پێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆی حزب بوون و دەبوایە لەلایەن کۆنگرە یان کۆنفڕانسی گشتییەوە بڕیاریان لەسەر بدرایە.
کۆمیتەی ناوەندی نوێ پێکهاتبوو لە:
-
ئیبراهیم ئەحمەد، سکرتێری گشتی
-
عەلی عەبدوڵڵا
-
عومەر مستەفا
-
جەلال تاڵەبانی
-
نەژاد ئەحمەد عەزیز
دواتر مەکتەبی سیاسی لە چوار ئەندام پێکهێنرا کە بریتی بوون لە: ئیبراهیم ئەحمەد، عومەر مستەفا، حەمزە عەبدوڵڵا و جەلال تاڵەبانی.
وەک ئەنجامی ئەم یەکگرتنەوەیە، گۆڕانکاری لە ناوی ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان کرا، و ئۆرگانی حزب، پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ناوی "خەباتی کوردستان" بڵاوکرایەوە.
دوای ئەم گۆڕانکارییانە، لە ساڵی ١٩٥٧، سەرکردایەتی لقی کوردستانی حزبی شیوعی عێراق، کە ساڵح حەیدەری، حەمید عوسمان و کەمال فوئاد بوون، گەیشتنە ئەو بڕوایەی کە دەبێت کورد هەموو لە یەک حزبدا کۆببنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش، حزبی شیوعی کوردستان خۆی هەڵوەشاندەوە و هاتە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی یەکگرتووی کوردستان، عێراق. بەمەش جارێکی تر گۆڕانکاری لە سەرکردایەتی حزبدا کرا، هەریەکە لە ساڵح حەیدەری و حەمید عوسمان بۆ ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی زیادکران. مەکتەبی سیاسیش پێکهێنرا کە بریتی بوون لە: ئیبراهیم ئەحمەد، ساڵح حەیدەری، حەمزە عەبدوڵڵا، حەمید عوسمان و جەلال تاڵەبانی.
دوای شۆڕشی ١٤ی تەمموزی ١٩٥٨، سیستەمی پاشایەتی لە عێراق کۆتایی هات و جێگەی بە سیستەمی کۆماری گرتەوە، بەمەش کۆماری عێراق چووە قۆناغێکی نوێوە و چەندین گۆڕانکاری گرنگ ئەنجامدران. کۆماری عێراق لە ٢٤ی ئازاری ١٩٥٩ لە پەیمانی بەغدا کشایەوە و دواتر لە ٣٠ی ئایاری ١٩٥٩، لە پەیمانی ئەنگلۆ-عێراقی. لە ٤ی نیسانی ١٩٥٩، دوا یەکەی سەربازی سوپای بەریتانیا لە خاکی عێراق کشایەوە، و لە سەرەتای مانگی حوزەیراندا، کۆماری عێراق لە دراوی پاوەندی ستەرلینگی کشایەوە.
شۆڕشی ١٤ی تەمموز و گۆڕانکارییەکانی دوای شۆڕش، کە دۆخێکی ئارامی بۆ ڕێکخراوە نهێنییەکان هێنا، حزب دەستی کرد بە ڕێکخستنەوەی پێکهاتەی ڕێکخراوەیی ڕێکخراوە گشتی و پیشەییەکان. لەم نێوەندەدا گەڕانەوەی سەرۆک مستەفا بارزانی و هاوڕێکانی لە یەکێتی سۆڤیەت لە ٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٨، کاریگەرییەکی گەورەی هەبوو لە هاندانی جەماوەر و پەیوەندیکردن بە حزبەوە.
باڵادەستی شیوعییەکان لە سەردەمی عەبدولکەریم قاسمدا کاریگەری لەسەر حزب هەبوو و بە شێوەیەکی بەرەبەرە بەرەو دابەشبوونی حزب دەچوو، بەتایبەتی لە ڕێگەی کادرەکانی حزبی شیوعی، کە پێشتر هاتبوونە ڕیزەکانی حزب، پەیوەندی شیوعییەکان بە حزب و کاریگەرییان لەسەر حەمزە عەبدوڵڵا وای لێکردن لە ماوەیەکی کەمدا دەست بەسەر حزبدا بگرن. لە هەنگاوی یەکەمدا، ئیبراهیم ئەحمەد، سکرتێر، بە تۆمەتی ڕاستڕەوی لە کارەکەی دوورخرایەوە و حەمزە عەبدوڵڵا جێگەی گرتەوە. جەلال تاڵەبانی، کە ئەندامی مەکتەبی سیاسی بوو، بە هەمان تۆمەت هەڵپەسێردرا. پەیوەندییەکی نهێنی لە نێوان مەکتەبی سیاسی و حزبی شیوعیدا دروستکرا، حزب بوو بە لقێکی لقەکانی حزبی شیوعی. ئەم پشتگیری و سەر بە حزبی شیوعیبوونە بەرەبەرە بەرەو بنکە و ئەندامانی حزب دەچوو، لەم دۆخەدا زۆر سکاڵا گەیشتە دەستی سەرۆک مستەفا بارزانی لەلایەن ڕێکخراوەکان و ئەندامانی حزبەوە و داوایان لێکرد کۆتایی بە کێشەکان بهێنێت و پەلە بکات لە ئەنجامدانی کۆنگرە، لە بەرامبەردا، مەکتەبی سیاسی بەردەوام بەربەستی بۆ ئەنجامدانی کۆنگرە دروست دەکرد و هەوڵی دواخستنی دەدا.
کۆنگرە
بۆ كۆتاییهێنان به كێشه‌كان و بنبڕكردنیان، سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی داوای كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیتەی ناوەندی حزبی كرد. له ٣٠ی حوزه‌یرانی ١٩٥٩، ته‌واوی كۆمیتەی ناوەندی حزبی به‌بێ ئاماده‌بوونی سكرتاریه‌تی حزب و مه‌كته‌بی سیاسی، له ماڵی سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی له شاری به‌غدا كۆبوونه‌وه. دوای كۆبوونه‌وه‌كه، كۆمیتەی ناوەندی بڕیاری دا حه‌مزه عه‌بدوڵڵا سكرتێری حزب و هه‌ریه‌ك له خه‌سره‌و تۆفیق، نه‌ژاد ئه‌حمه‌د، ساڵح ڕوشدی، حه‌مید عوسمان و ساڵح حه‌یده‌ری له ڕیزه‌كانی حزب هه‌ڵپه‌سێرن. بڕیار درا ئاماده‌كاری بكرێت بۆ به‌ستنی چواره‌م کۆنگرەی حزب، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كی ئاماده‌كاری بۆ کۆنگرە پێكهێنرا.
دوای ئاماده‌كارییه‌كی ته‌واو، کۆنگرە له ٤-٧ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٥٩ به ئاماده‌بوونی ١٢٠ نوێنه‌ر له ماڵی كاكه زیاد له كۆیه له شاری به‌غدا، له كه‌شوهه‌وایه‌كی ئارام و سه‌لامه‌ت و به ئاشكرا به‌سترا. له‌م کۆنگرەدا، به‌رنامه‌ی ناوخۆیی و سیاسه‌تی نوێ په‌سه‌ند كرا و چه‌ند بڕیارێك دران، كه گرنگترینیان بریتی بوون له:
• سه‌ركرده‌كانی گرووپه سیاسییه‌كه له ڕیزه‌كانی حزب ده‌ركراون.
• پارتی دیموكراتی كوردستان گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه سه‌ر ڕێچكه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بنه‌ڕه‌تی و له‌بری خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ماركسیزم، گۆڕدرا بۆ سوودوه‌رگرتن لێی. • ناوی حزب گۆڕدرا بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان - عێراق.
• بۆ یه‌كه‌مجار بڕیاری دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی باڵای چاودێری و به‌دواداچوون درا.
سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداری له کۆنگرەی حزب كرد و به ئاماده‌بوونی خۆی وه‌ك سه‌رۆكی حزب هه‌ڵبژێردرایه‌وه. له كۆتاییدا، سه‌ركردایه‌تییه‌كی نوێ به ده‌نگی نوێنه‌رانی کۆنگرە هه‌ڵبژێردرا، كه پێكهاتبوون له:
-
مسته‌فا بارزانی، سه‌رۆك
-
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، سكرتێر
-
نوری شاوه‌یس
-
عه‌لی عه‌بدوڵڵا
-
عومه‌ر مسته‌فا
-
جه‌لال شوان (مامۆستا جه‌لال عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌مین)
-
ئه‌حمه‌د ئامێدی (ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د)
-
عه‌ونی یوسف
-
سه‌عید عه‌زیز شه‌مزینی (عه‌زیز عه‌بدوڵڵا عه‌بدولقادر)
١٠- نوری ئەحمەد تەها
١١- د. موراد عه‌زیز (موراد ڕه‌زم ئاوه‌ر)
١٢- مه‌لا مۆتۆر (عه‌بدوڵڵا ئیسماعیل ئه‌حمه‌د)
١٣- جه‌لال تاڵه‌بانی
نه‌عمان عیساش وه‌ك ئه‌ندامی یه‌ده‌گی کۆمیتەی ناوەندی هه‌ڵبژێردرا.
لیژنه‌ی باڵای چاودێری و به‌دواداچوون بۆ یه‌كه‌مجار پێكهێنرا، لیژنه‌كه له پێنج ئه‌ندام پێكهاتبوو: شه‌مسه‌دین موفتی، حه‌بیب محه‌مه‌د كه‌ریم، عه‌لی عه‌سكه‌ری، یادوڵڵا فه‌یلی و زه‌كیه ئیسماعیل حه‌قی میرزا.
له‌م کۆنگرەدا، هه‌ریه‌ك له حه‌مزه عه‌بدوڵڵا، حه‌مید عوسمان، ساڵح حه‌یده‌ری، نه‌ژاد ئه‌حمه‌د عه‌زیز ئاغا، خه‌سره‌و تۆفیق فه‌تحوڵڵا، حه‌مه كه‌ریم فه‌تحوڵڵا و ساڵح ڕوشدی له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانیان له ڕیزه‌كانی حزب ده‌ركراون.
سه‌رچاوه‌كان:
- مسعود بارزانی، بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد، ١٩٥٨-١٩٦١، به‌رگی دووه‌م، (٢٠١٢).
- نامه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ هاوڕێی پێشه‌وا مسته‌فا بارزانی، (٣٠/٧/١٩٥٧)، مسعود بارزانی، بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد، ١٩٣١-١٩٥٨، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ـ ٢٠٠٤ز)، به‌ڵگه‌نامه‌ی ژماره ٨.
- حبیب محمد كریم، تأریخ الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق (في محطات رئیسیة) ١٩٤٦ ـ ١٩٩٣، (دهوك ـ مطبعة خه‌بات ـ ١٩٩٨م).
- علی عبدالله، مێژووی پارتی دیموكراتی كوردستان - عێراق تا به‌ستنی كۆنگره‌ی سێ یه‌می، (شوێن نادیار ـ ١٩٦٨ز).
- سه‌ڵاح ره‌شید، مام جه‌لال دیداری ته‌مه‌ن له لاوێتییه‌وه بۆ كۆشكی كۆماری، (سلێمانی – چاپخانه‌ی كاردۆ – ٢٠١٧).
- دكتۆر شێركۆ فه‌تحوڵا عومه‌ر، پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌ی كورد ١٩٤٦ – ١٩٥٧، و. سواره قهڵادزهێی، (چاپخانه‌ی شه‌هید ئازاد هه‌ورامی - ٢٠١٣).








