پیروت ئەحمەد ئیبراهیم، ناسراو بە دکتۆر پیروت لە ساڵی ١٩٤٤ لە هەولێر لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٦٤ لە دارالمعلمینی سەرەتایی دەرچووە، لە ساڵی ١٩٦٤ بووەتە بەڕێوەبەری قوتابخانەی سەرەتایی کۆری لەسەر میلاکی پەروەردەی هەولێر، لە نێوان ساڵانی ١٩٦٨-١٩٧٠ مامۆستا بووە لە قوتابخانەی سەرەتایی بارزان لەسەر میلاکی پەروەردەی هەولێر، لە ساڵی ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ڕووی کردووەتە وڵاتی ئێران و هاوکاری کۆچبەرانی کردووە، لە ساڵی ١٩٧٥ بەرپرسی یەکەمی پەروەردە و فێرکردنی قوتابخانەی کۆچبەرانی باشووری کوردستان بووە لە وڵاتی ئێران، لە ساڵی ١٩٩٢ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە پزیشکی لە زانکۆی ڤیێنا بەدەستهێناوە، لە ساڵی ٢٠١٤ لە وەزارەتی دەرەوەی کۆماری عێراق خانەنشین کراوە، شارەزای زمانەکانی (کوردی، عەرەبی، ئەڵمانی، ئینگلیزی، تورکی و فارسی)یە.
لاپەڕەکانی خەباتپیروت ئەحمەد ئیبراهیم، لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوول پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستانەوە کردووە، لە ساڵی ١٩٦٣ لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی نەتەوەیی سەر بە حزبی بەعسی عەرەبی سۆسیالیست لە هەولێر بۆ ماوەیەکی کورت دەستبەسەر کراوە و ئەشکەنجە دراوە، لە ساڵی ١٩٦٨ پەیوەندی بە پارتی دیموكراتی كوردستانەوە کردووە، لە ٥ی ئابی ١٩٧٠ نوێنەری کۆنگرەی سێیەمی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بووە لە گوندی ناوپردانی سەر بە پارێزگای هەولێر، لە ٥-٦ی شوباتی ١٩٧٣ لەلایەن مندووبی کۆنگرهی چوارمی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە هەولێر بە عضو کمیتهی ناوهندی سکرتاریەت هەڵبژێردرا، کە تێیدا ڕاپۆرتی سندوقی خوێندەوە، لە ساڵی ١٩٧٣ لەگەڵ شاندێکی پارتی دیموكراتی كوردستان بەشداری لە فیستیڤاڵی لاوانی جیهانی لە شاری بەرلینی ڕۆژهەڵات کردووە، لە ١-٣ی شوباتی ١٩٧٤ نوێنەری کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بووە، لەلایەن مندووبی کۆنگرهی پێنجەمەوە بە عضو کمیتهی ناوهندی سکرتاریەت هەڵبژێردراوە، لە ساڵی ١٩٧٤ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پێشمهرگه-ی شۆڕشی ئەیلوول کردووە و وەک سەرپەرشتیار لە بەشی زانیاری (پەروەردە و فێرکردن)ی شۆڕشی ئەیلوول خزمەتی کردووە، لە بۆردومانی فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی کۆماری عێراق بۆ سەر زانکۆی کوردستان لە قەزای قەڵادزێی سەر بە پارێزگای سلێمانی کە لەوێ بووە ڕزگاری بووە، لە ساڵی ١٩٧٦ پەنای بۆ کۆماری نەمسا بردووە، پەیوەندی بە ڕیزەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا (K.S.S.E) کردووە، لە ساڵی ١٩٧٦ لەلایەن مندووبی کۆنگرهی شازدەیەمینی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا بە عضو کمیتهی ناوهندی سکرتاریەتی کۆمەڵەکە هەڵبژێردراوە، لە (١٩٧٦-١٩٩١) نوێنەری مەسعود بارزانی بووە لە شاری ڤیێنای پایتەختی نەمسا، لە ساڵی ١٩٧٦ لەلایەن سەرکردایەتی کاتی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە وەک عضو کمیتهی ناوهندی لقی شەش لە ئەوروپا دەستنیشانکراوە، لە شەوی ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٧٩ بەهۆی تەقەکردنی تیمێکی هەواڵگری عێراقییەوە کە گەیشتبوونە شاری ڤیێنا و ئامانجیان تیرۆرکردنی مەسعود بارزانی بوو، بریندار بووە، لە (١٩٧٩-١٩٨٩) عضو کمیتهی ناوهندی سکرتاریەتی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا بووە، لە ساڵی ١٩٨٥ وەک نوێنەری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان بەشداری لە فیستیڤاڵی لاوانی جیهانی لە مۆسکۆ کردووە، لە ساڵی ١٩٨٦ بە یاوەری ئیدریس مستەفا شێخ محەمەد (١٩٤٤-١٩٨٧) ناسراو بە ئیدریس بارزانی دووجار سەردانی جەماهیری لیبیای کردووە، لە ساڵی ١٩٨٨ لە ڤیێنا هاوکاری بریندارانی چەکی کیمیایی باشووری کوردستان-ی کردووە، لە ١٤-١٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٩ بەشداری لە یەکەمین کۆنگرەی جیهانی کورد لە پاریس کردووە: مافی مرۆڤ و ناسنامەی سیاسی، کە لەلایەن پەیمانگای کوردی لە پاریس و بە هاوکاری کۆمەڵەی فەرەنسای ئازاد بە سەرۆکایەتی خاتوو دانیال میتران ڕێکخرابوو، لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٩ لەلایەن مندووبی کۆنگرهی داهەمەوە بە عضو کمیتهی ناوهندی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵبژێردرا، لە ١٣ی کانوونی دووەمی ١٩٩٠ وەک عضو کمیتهی ناوهندی پەیوەندییەکانی ئەوروپا دەستنیشانکرا، لە سەرەتای مانگی ئابی ١٩٩٠ نوێنەری پارتی دیموكراتی كوردستان و عضو کمیتهی ناوهندی شاندی بەرەی کوردستانی بووە بۆ سەردانی یاسر عەرەفات (١٩٢٩-٢٠٠٤) لە تونس، لە ساڵی ١٩٩١ لە کاتی چالاکییەکانی هێزی پێشمهرگه-ی بەرەی کوردستانی و ڕاپەڕینی باشووری کوردستان بەرپرسی میحوەرەکانی ڕانیە-قەڵادزێ بووە لە پارێزگای سلێمانی، لە ٢٠ی تەمموزی ١٩٩١ عضو کمیتهی ناوهندی لیژنەی سەرپەرشتیاری دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بووە، لە ساڵی ١٩٩٣ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە لە کۆماری نەمسا، لە ساڵی ١٩٩٣ نوێنەری کۆنگرەی یازدەیەمینی پارتی دیموكراتی كوردستان-ی یەکگرتوو بووە لە شاری هەولێر، لە ساڵی ١٩٩٧ وەک نوێنەری پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەشداری لە کۆبوونەوەکانی ئەنقەرە و پاریس کردووە، لە ڕۆژی هەینی ١٥ی ئابی ١٩٩٧ وتارێکی لە ڕۆژنامەی خەبات-ی زمانحاڵی پارتی دیموكراتی كوردستان-ی یەکگرتوو بڵاوکردووەتەوە، لە ساڵی ١٩٩٩ نوێنەری کۆنگرەی دوازدەیەمینی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە لە شاری هەولێر. لە ساڵانی (١٩٩٩-٢٠٠٤) مناصبی بەرپرسی یەکەمی نوێنەرایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان-ی لە تاران-ی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەبردووە، لە ناوەڕاستی شوباتی ٢٠٠٠ وەک نوێنەری پارتی لە تاران بە یاوەری شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بەشداری لە سەردانێک بۆ لای بەرپرسانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و دیدار لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندییەکانی نیزام کردووە، لە سەرەتای مانگی ئابی ٢٠٠٠ یاوەری شاندێکی پارتی دیموكراتی كوردستان-ی کردووە بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان ئیدریس مستەفا ناسراو بە نێچیرڤان بارزانی بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە ساڵانی (١٩٩٩-٢٠٠٤) مناصبی نوێنەری پارتی دیموكراتی كوردستان-ی لە شاری تاران بەڕێوەبردووە، لە ساڵی ٢٠٠٣ بەشداری لە کۆنگرەی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی لە لەندەن-ی پایتەختی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا کردووە، لە ساڵی ٢٠٠٥ وەک نوێنەری پارتی دیموكراتی كوردستان بەشداری لە کۆنگرەی سۆسیالیستە دیموکراتەکان لە باشووری ئەفریقا کردووە، لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٠٩ بە فەرمانێکی کۆماری وەک باڵیۆز لە وەزارەتی دەرەوەی کۆماری عێراق لە پشکی پارتی دیموكراتی كوردستان دەستنیشانکرا، لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٠ بە فەرمانێکی کۆماری وەک باڵیۆزی کۆماری عێراق لە وڵاتی کۆنفیدراڵی سویسرا دەستنیشانکرا و تا ساڵی ٢٠١٤ لەو مناصبی مایەوە، لە ساڵی ٢٠١٠ بەرپرسی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی سێزدەیەمینی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە، لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١
٠ لەلایەن مەسعود بارزانی-یەوە میدالیای بارزانی نەمر-ی پێبەخشراوە وەک ڕێزێک بۆ خەباتەکەی لە شۆڕشەکانی ئەیلوول و گوڵان و ڕاپەڕینی باشووری کوردستان و قۆناغی عیزەت و سەروەری.
سەرچاوەکان:-
ئەرشیفی دەستەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.
-
ئاشتی، سماحة السید هاشمي رفسنجاني یحمل وفد الپارتي تحیاته الی الرئیس مسعود البارزاني، مجلة گولان العربي، مؤسسة گولان للثقافة والأعلام، العدد ٤٥، السنة الرابعة، أربیل، ٢٩ شباط ٢٠٠٠م، ص ٥.
-
ئیبراهیم تاهیر مەعروف ڕەباتی، معجم أطباء محافظة أربیل، (أربیل ـ التفسیر ـ مطبعة تربیة أربیل ـ ٢٠٠٤م)، ص ص ٢٨٧، ٥٦٩.
-
برایهتی پێشوازی له نوێنهری حكومهتی ههرێمی كوردستان له ووڵاتی نهمسا دهكات، ڕۆژنامهی برایهتی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره ١٦٢١، ههولێر، ههینی، ١٦ی نیسانی ١٩٩٣ز، ل ٦.
-
برقیة شكر الی الرئیس البكر من المؤتمر الرابع لاتحاد معلمي كردستان، جریدة التآخي، العدد ٩٥٣، بغداد، مطبعة التایمس، السبت، ٥ شباط ١٩٧٢م، ص ٤.
-
پارتی دیموكراتی كوردستان، سهرۆك، ژماره ١٠، ١٣ی كانونی دووهمی ١٩٩٠ز، ل ٤.
-
پیروت ئهحمهد، نضال الپارتي في اوروپا من عام ١٩٧٦ وحتی انتفاضة آذار ١٩٩١، جریدة خهبات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ الموحد، العدد ٨٣٧، أربیل، الجمعة، ١٥ آب ١٩٩٧م، ص ٩.
-
حامید گهوههری، میدالیای بهرزانی بهرزترین خهڵاتی ڕێزلێنان، بهرگی یهكهم، (ههولێر ـ دهزگای خێرخوازیی بهرزانی ـ چاپخانهی حاجی هاشم ـ ٢٠١٤ز)، ل ل ٢٦٤ ـ ٢٦٧.
-
حامید گهوههری، میدالیای بهرزانی بهرزترین خهڵاتی ڕیزلێنان، كتێبی یهكهم، چاپی دووهم، (ههولێر ـ دهزگای خێرخوازی بهرزانی ـ ٢٠١٩ز)، ل ل ٢٧٠ ـ ٢٧٣.
-
حبیب محمد كریم، تأریخ الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق (في محطات رئیسیة) ١٩٤٦ ـ ١٩٩٣، (دهوك ـ مطبعة خهبات ـ ١٩٩٨م)، ص ١٧٤.
-
سێ بهڵگهنامهی تایبهت به ههڵبژاردنی مامۆستایانی کوردستان، گۆڤاری سلێمانی، شارهوانی سلێمانی، ژماره ٢٣، سلێمانی، چاپخانهی ئۆفسێتی شڤان، حوزهیرانی ٢٠٠١ز، ل ل ٣٨ ـ ٣٩.
-
شهعبان عهلی شهعبان، ههندێك زانیاری سیاسی و مێژوویی، چاپی سێیهم، (ههولێر ـ چاپخانهی ڕۆژههڵات ـ ٢٠١٣ز)، ل ١٢١.
-
صلاح بدرالدین، الحركة الوطنیة الكردیة السوریة، الجزء الثاني، (أربیل ـ رابطة كاوا للثقافة الكردیة ـ مطبعة روژههلات ـ ٢٠١٨م)، ص ٢٨٩.
-
صورة لجلسة الأفتتاحی المؤتمر الرابع لاتحاد معلمي کوردستان، جریدة التآخي، العدد ٩٥٣، شاری بهغدا، مطبعة التایمس، السبت، ٥ شباط ١٩٧٢م، ص ١.
-
علی طریق المؤتمر الرابع، جریدة التآخي، العدد ١٢٥٠، شاری بهغدا، مطبعة التایمس، الأحد، ٤ شباط ١٩٧٣م، ص ٥.
-
عهلی بانیشاری، ٣٩ ساڵ لهمهوبهر له ڤییهننا حكومهتی عراق ههوڵی تیرۆركردنی سهرۆك بهرزانی دا، ڕۆژنامهی خهبات، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره ٥٤٢٦، ههولێر، دووشهمه، ٨ی كانونی دووهمی ٢٠١٨ز، ل ٤.
-
فایز الخفاجي، اغتیالات في المنفی ١٩٦٨ ـ ٢٠٠٣، (شاری بهغدا ـ دار قنادیل للنشر والتوزیع ـ ٢٠١٨م)، ص ٢٤٤.
-
فهرمانی كۆماری ژماره ١٠٣، ڕۆژنامهی وهقایعی عێراقی، ژماره ٤١٥٧، ساڵی پهنجا و یهكهمین، شاری بهغدا، چاپخانهی خانهی گشتی كاروباری ڕۆشنبیری، ٥ی تشرینی یهكهمی ٢٠٠٩ز، ل ١٨.
-
فهرمانی كۆماری ژماره ٥٦، ڕۆژنامهی وهقایعی عێراقی، ژماره ٤١٣٨، شاری بهغدا، چاپخانهی خانهی گشتی كاروباری ڕۆشنبیری، ساڵی پهنجا و یهكهمین، ٥ی تهموزی ٢٠١٠ز، ل ٣.
-
كۆنفرانسی نێودهوڵەتی کورد : مافی مرۆڤ و ناسنامهی فهرههنگی، گۆڤاری پێشهنگ، ئۆرگانی پارتی گەلی دیموكراتی كوردستان، ژماره ١٨، ساڵی حهوتهم، تشرینی دووهمی ١٩٨٩ز، ل ٥.
-
کۆنگرەی چوارمی یەكێتی ماموستایانی کوردستانی / عراق، گۆڤاری دهنگی مامۆستا، ئۆرگانی یهكێتی مامۆستایانی کوردستان ـ لقی سلێمانی، ژماره ٨، ساڵی دووهم، سلێمانی، چاپخانهی ڕاپهڕین، شوباتی ١٩٧٣ز، ل ل ٥٥ ـ ٥٦.
-
محهمهد عهلی ئیسماعیل، بیرهوهرییهكانم حهفتا ساڵ تهمهن و زیاتر له نیو سهده خهبات، (بێ شوێن ـ ٢٠١٩ز)، ل ل ٢٦٣ ـ ٢٦٤، ٣٧٢.
-
مهلا فاروق شوانی، ههموو کورد، بهرگی یهكهم، (ههولێر ـ چاپخانهی ڕۆشنبیری ـ ١٩٩٧ز)، ل ١١٢.
-
المؤتمر الرابع لنقابة معلمي کوردستان یحي المناضل بهرزاني، جریدة التآخي، العدد ٩٥٣، شاری بهغدا، مطبعة التایمس، السبت، ٥ شباط ١٩٧٢م، ص ٤.
-
نتائج انتخابات المؤتمر الرابع لاتحاد معلمي کوردستان، جریدة التآخي، العدد ٩٥٣، شاری بهغدا، مطبعة التایمس، السبت، ٥ شباط ١٩٧٢م، ص ٤.
-
نتائج ایجابیة لزیارة وفد حزبنا الی طهران، جریدة خهبات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني، العدد ٩٦٤، أربیل، الجمعة، ١٨ شباط ٢٠٠٠م، ص ص ١، ١٥.
-
نیچیرڤان بهرزاني یصل طهران علی رأس وفد رفیع المستوی من حزبنا، جریدة خهبات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني، العدد ٩٨٧، أربیل، الجمعة، ٤ آب ٢٠٠٠م، ص ١.
-
وشیار حهمهد حاجی، یهكێتی مامۆستایانی کوردستان چهند لایهنێكی مێژووی سهرههڵدان و تێكۆشان ١٩٦٢ ـ ١٩٩٨، (هەولێر ـ مهكتهبی سكرتاریهتی (ی.م.ك) ـ چاپخانهی وهزارهتی پهروهرده ـ ١٩٩٨ز)، ل ل ٥٨، ٦٥، ٨٤، ٨٩، ٩٦، ١١٧.


