مەنسوور شەریف عەبدوڵا لە ساڵی 1946 لە گوندی دەڕگەشێخانی ناوچەی بیارەی قەزای هەورامان لەدایک بوو، گوندنشین بوو و خەریکی باخداری بوو.
لە ساڵی 1964 لە پلەتۆنی موستەفا کاچەل، هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە گوندی عەنەبی نزیک شاری هەڵەبجە، بووە پێشمەرگە و شوێنی جێگیرکردنی هێزەکە بوو. بەشداریی لە شەڕی دەربەندیخان، شەڕی شاخی زمنەکۆ و شەڕی شاخی زوزیک کرد.
لە ساڵی 1974، لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕژێمی عێراقی ئەو سەردەمە لە شاخی زۆزیک، مەنسوور شەریف عەبدوڵا بەهۆی بۆردومانی توپخانەی سوپای عێراق بۆ سەر بەرەی پێشمەرگە شەهید کرا.
سەرچاوە:ئەرشیفی ئینسکلۆپیدیای Kdp








