مەسعود مستەفا کاکە حەمە حسێن، کە بە ناوی (مەسعود ساڵەیی) ناسراوە، لە ساڵی ١٩٦٤دا پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە. لە ساڵی ١٩٧٤دا، بووەتە ئەندامی کۆمیتەی ناوچەی خەبات، کە هەموو ئەمیندارییەتییە گشتییەکانی شۆڕشی ئەیلوول لە خۆ دەگرت. لە ساڵی ١٩٨٤دا، بووەتە ئەندامی دەستەی ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان. لە ساڵی ١٩٨٩دا، لە کۆنگرەی دەیەمدا بووەتە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی. لە ساڵی ٢٠٠٥دا، وەک بەرپرسی مەکتەبی ناوەندی ڕێکخستن دەستنیشان کراوە. لە ساڵی ٢٠١٦دا، بووەتە بەرپرسی دەستەی چاودێری و بەدواداچوون.
ژیاننامە
مەسعود مستەفا کاکە حەمە حسێن، کە بە ناوی (مەسعود ساڵەیی) ناسراوە، لە ساڵی ١٩٤٨دا لە شاری کەرکووک لە دایک بووە. هەتا قۆناغی ئامادەیی، لە هەمان شار خوێندوویەتی. لە ساڵی ١٩٦٥دا، پەیمانگەی مامۆستایانی، بەشی وێژەیی، تەواو کردووە. لە ساڵی ١٩٦٦دا، لە زانکۆی بەغدا، لە بەشی یاسا وەرگیراوە، بەڵام لە قۆناغی دووەمی زانکۆدا، لە ساڵی ١٩٦٧دا، وازی لە خوێندن هێناوە. پاش تێکچوونی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی ١٩٧٥دا، وەک پەنابەر پەڕیوەتەوە بۆ ئێران و لەوێ ژیاوە. پاش ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١، گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان. ساڵەیی، شارەزای زمانەکانی کوردی، عەرەبی، تورکی، فارسی و ئینگلیزی بووە.
خەباتنامەلە ساڵی ١٩٦٤دا، تێکەڵی ڕیزەکانی پارتی (پارتی دیموکراتی کوردستان) دەبێت و لە هەمان ساڵدا، لە شاری کەرکووک، دەبێتە پێشمەرگەی ناوخۆیی. لە ساڵی ١٩٦٥دا، وەک بەرپرسی کۆمیتەی ڕێکخستنی دووبز، سەر بە کۆمیتەی ناوچەی کەرکووک و سەر بە کۆمیتەی لقی سێیەم، دەستنیشان دەکرێت. لە ساڵی ١٩٦٦دا، لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بەشداری شەڕی قەرەداغی دژی سوپای کۆماری عێراق دەکات. لە ساڵی ١٩٦٧دا، وەک بەرپرسی کۆمیتەی ڕێکخستنی دەرەوەی کەرکووک، سەر بە کۆمیتەی ناوچەی کەرکووک و سەر بە کۆمیتەی لقی سێیەم، دەستنیشان دەکرێت. لە ساڵی ١٩٦٧دا، کاتێک خوێندکاری ساڵی دووەمی بەشی یاسا بوو لە زانکۆی بەغدا، لە لایەن گرووپی ئیبراهیم ئەحمەد – جەلال تاڵەبانییەوە دەستگیر و ئەشکەنجە دەدرێت. پاشان، ڕادەستی دەزگای ئاسایشی گشتیی عێراق دەکرێت و بەو هۆیەوە، هەتا هەتایە لە خوێندن بێبەش دەبێت. لە ساڵانی ١٩٦٧ - ١٩٦٨دا، لە بەندیخانەی کەرکووک و بەندیخانەی باب ئەلشەت لە شاری مووسڵ بەند دەکرێت.
لە ٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٦دا، بەشداری بەرگری دژی هێرشی هێزە چەکدارەکانی گرووپی ئیبراهیم ئەحمەد – جەلال تاڵەبانی دەکات، کە بە پشتیوانی هێزە پیادەکانی سوپای عێراق لە ناوچەکانی جەباری و قەرەحەسەن، لە سنووری پارێزگای کەرکووک، ڕوویدا. لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٨دا، لە ژێر فەرماندەیی عەلی قاسم، کە بە عەلی شینگالی ناسراوە و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو، بەشداری شەڕی چیای سڵباتۆی لە سنووری پارێزگای کەرکووک، دژی هێزەکانی گرووپی ئیبراهیم ئەحمەد – جەلال تاڵەبانی کردووە. لە ساڵی ١٩٧٠دا، نوێنەری کۆنگرەی هەشتەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو، بەڵام بەشداری نەکردووە. لە ساڵی ١٩٧٤دا، بووەتە ئەندامی کۆمیتەی ناوچەی خەبات کە هەموو ئەمیندارییەتییە گشتییەکانی شۆڕشی ئەیلوولی لە خۆ دەگرت. بەر لە ساڵی ١٩٨٣، لە بەشی ئیدارەی مەکتەبی سیاسی کاری کردووە.
لە ٢ی تشرینی دووەمی ١٩٨٣دا، وەک ئەندامی دەستەی نووسەران بۆ بەشی ڕاگەیاندن دەگوازرێتەوە. لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٣دا، دەبێتە ئەندامی ڕێکخستن لە کۆمیتەی ڕێکخستنی بارەگای مەکتەبی سیاسی. لە ١٦ی تەممووزی ١٩٨٥دا، لە دەستەی نووسەرانی ڕاگەیاندن دادەمەزرێت. لە ساڵی ١٩٨٤دا، دەبێتە ئەندامی دەستەی ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان. لە ساڵی ١٩٨٥دا، لە ڕادیۆی دەنگی کوردستان خزمەتی کردووە. لە ٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٥دا، دەبێتە ئەندامی کۆمیتەی لق لە کۆمیتەی لقی دووەم. لە ساڵی ١٩٨٦دا، ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری سەفین، ئۆرگانی کۆمیتەی لقی دووەم بوو. لە ساڵی ١٩٨٦دا، وەک ئەندامی کۆمیتەی لقی سێیەم دەستنیشان دەکرێت. لە ١ی نیسانی ١٩٨٧دا، بەشداری ئاهەنگی ٥٣یەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کۆمۆنیستی عێراقی لە ناوچەی قەرەداغ کردووە. لە ساڵانی ١٩٨٦ - ١٩٨٧دا، سەرنووسەری گۆڤاری بابەگوڕگوڕ بوو. لە ساڵی ١٩٨٩دا، لە لایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە وەک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی دەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان) هەڵدەبژێردرێت. لە ١٣ی کانوونی دووەمی ١٩٩٠دا، وەک ئەندامی کۆمیتەی ڕاگەیاندن دەستنیشان دەکرێت.
لە ساڵی ١٩٩١دا، بەشداری ڕاپەڕینی باشووری کوردستان دەکات. لە ساڵی ١٩٩٣دا، لە لایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە وەک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان – یەکگرتوو (کۆنگرەی یازدەیەمینی پارتی دیموکراتی کوردستان) هەڵدەبژێردرێت. لە ساڵی ١٩٩٣دا، وەک بەرپرسی کۆمیتەی لقی سێیەمی کەرکووک دەستنیشان دەکرێت. لە ١٥ی تشرینی دووەمی ١٩٩٤دا، لە سەر ناوی سەرۆک مەسعود بارزانی، لە شاری هەولێر بەشداری ڕۆژی یەکەمی کۆنگرەی دامەزراندنی پارتی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان دەکات. لە ساڵی ١٩٩٤دا، دەبێتە ئەندامی مەکتەبی ناوەندی ڕێکخستن و پاش ماوەیەک، وەک بەرپرسی مەکتەبی ناوەندی ڕێکخستن دەستنیشان دەکرێت. لە ساڵی ١٩٩٥دا، لە ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان – یەکگرتوو، وتاری بڵاوکردووەتەوە. لە ٨ی شوباتی ١٩٩٦دا، بە مەبەستی بەشداریکردن لە ١٧ەمین ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، لەگەڵ شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان – یەکگرتوو سەردانی شاری تارانی کردووە. ڕۆژی دووشەممە، ٢٨ی تەممووزی ١٩٩٧، لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی لە شاری هەولێر بەشداری کردنەوەی کۆنگرەی چوارەم (کۆنگرەی یەکسانی) کردووە.
لە ساڵی 1997، لە پەیمانگەی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر مامۆستای وانەی ڕێکخستن بووە. لە ساڵی 1999، لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە وەک ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان) لە ڕیزبەندی سێیەمدا هەڵبژێردراوە. لە ساڵی 2000، پێشوازی لە شاندێکی ڕۆشنبیرانی عەرەب دەکات. لە ساڵی 2001، لە شاری هەولێر مامۆستای وانەکانی ڕێکخستن، بەرنامە و پەیڕەوی ناوخۆی پارتی دیموکراتی کوردستان – یەکگرتوو بووە. ڕۆژی پێنجشەممە، 29ی تشرینی دووەمی 2001، لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی لە شاری هەولێر بەشداریی ئاهەنگی دەرچوونی خولی دوازدەیەمی پەیمانگەی پێگەیاندنی کادیرانی کردووە.
ڕۆژی پێنجشەممە، 6ی حوزەیرانی 2002، لە شارۆچکەی پیرمام، بەشداریی کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات و کێشەی کارەبا و پڕۆژەی فیدراڵییەتیان تاوتوێ کردووە. لە 14ی شوباتی 2004 تا 14ی نیسانی 2004، لە شارۆچکەی پیرمام مامۆستای وانەی ڕێکخستن بووە لە خولی چواردەیەمی پەیمانگەی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان. لە ساڵانی 2004 - 2010، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە. لە ساڵی 2005، وەک بەرپرسی مەکتەبی ناوەندیی ڕێکخستن دەستنیشان دەکرێت. لە ساڵی 2007، لە شاری هەولێر مامۆستای وانەی ڕێکخستن بووە لە خولی شازدەیەمی پەیمانگەی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان. لە ساڵی 2016، وەک بەرپرسی دەستەی چاودێری و پشکنین دەستنیشان دەکرێت. ڕۆژی سێشەممە، 7ی ئابی 2018، لە شاری هەولێر، بەشداریی کردنەوەی کۆنگرەی هەشتەم (کۆنگرەی پێشمەرگە)ی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان دەکات.
1 - ئەرشیفی دەستەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
2 - "سەردانەکانی لیژنەی پشکنین و چاودێری"، ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان – یەکگرتوو، ژمارە 1.875، هەولێر، پێنجشەممە، 17ی شوباتی 1994، ل. 4.
3 - "کۆنگرە، ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی کۆمیتەی ناوەندیی پارتیمان ڕادەگەیەنێت"، ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان – یەکگرتوو، ژمارە 1.729، هەولێر، هەینی، 27ی ئابی 1993، ل. 1.
4 - عەلی سینجاری، القضیة الکردیة وحزب البعث العربي الاشتراکي في العراق، بەرگی سێیەم، (دهۆک - چاپخانەی خانی - 2012)، ل. 383، 384، 388، 390.
5 - کەریم شارەزا، "وەزیری شۆڕشی کوردستان نافیز جەلال حەوێزی"، ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان – یەکگرتوو، ژمارە 1989، هەولێر، یەکشەممە، 10ی تەممووزی 1994، ل. 3.
6 - "لە کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی دا"، ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ئۆرگانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ژمارە 2.776، ساڵی یازدەیەم، سلێمانی، شەممە، 8ی حوزەیرانی 2002، ل. 1.
7 - "انتخاب أعضاء اللجنة المرکزیة للحزب الدیمقراطي الکردستاني – العراق"، گۆڤاری گوڵانی عەرەبی، دەزگای گوڵان بۆ ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن، ژمارە 41، ساڵی چوارەم، هەولێر، 31ی تشرینی یەکەمی 1999، ل. 15.
8 - "انتخاب لجنة مرکزیة جدیدة مؤلفة من 31 عضوا و9 أعضاء احتیاط"، ڕۆژنامەی خەبات، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارە 946، هەولێر، هەینی، 15ی تشرینی یەکەمی 1999، ل. 15.
9 - "بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی کۆنگرەی هەشتی لاوان دەستی بە کارەکانی خۆی کرد"، ڕۆژنامەی ئەڤرۆ، ژمارە 2.404، چوارشەممە، دهۆک، 8ی تەممووزی 2018، ل. 5.
10 - هاوڕێ ساقر ئەبو فەخر، کەریم موریوە یەتەزەکەر فی ما یوشبیه السیرة، (شام - دار المدى للثقافة والنشر - 2002)، ل. 442، 443.
11 - "بارزان نیوز ناوی ئەندامانی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕێژەی دەنگەکانیان بڵاو دەکاتەوە"، ڕۆژنامەی بارزان نیوز، ژمارە 193، هەولێر، یەکشەممە، 19ی کانوونی یەکەمی 2010، ل. 4.
12 - "شاندێکی پارتیمان بەشداریی ڕێوڕەسمی ئاهەنگی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دەکات"، ڕۆژنامەی برایەتی، ژمارە 2156، پیرمام، چوارشەممە، 7ی شوباتی 1996، ل. 1.
13 - "بارزان نیوز ناوی ئەندامانی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕێژەی دەنگەکانیان بڵاو دەکاتەوە"، ڕۆژنامەی بارزان نیوز، ژمارە 193، هەولێر، یەکشەممە، 19ی کانوونی یەکەمی 2010، ل. 4.
14 - "پارتی چەند گۆڕانکارییەک ئەنجام دەدات، عەلی عەونی: لقەکان وەک خۆیان دەمێننەوە و هیچیان کەم ناکرێنەوە"، ڕۆژنامەی خەبات، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارە 5210، هەولێر، پێنجشەممە، 9ی شوباتی 2017، ل. 1.
15 - پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرۆک، ژمارە 10، 13ی کانوونی دووەمی 1990، ل. 8.
16 - حزب دیموکراتی کوردستان، مەکتەبی سیاسی، بڕیار، ژمارە 3021، 2ی تشرینی دووەمی 1983، ل. 1.
17 - پارتی دیموکراتی کوردستان، مەکتەبی سیاسی، بڕیار، ژمارە 4055، 12ی کانوونی یەکەمی 1983، ل. 1.
18 - پارتی دیموکراتی کوردستان، مەکتەبی سیاسی، بڕیار، ژمارە 9410، 5ی تشرینی یەکەمی 1985، ل. 1.
19 - پارتی دیموکراتی کوردستان، مەکتەبی سیاسی، بۆ هەموو بەشەکانی م.س.ی تێکۆشەر، ژمارە 6775، 18ی تەممووزی 1985، ل. 1.
20 - حەبیب محەمەد کەریم، تاریخ الحزب الدیمقراطي الکردستاني – العراق (في محطات رئیسیة) 1946 - 1993، (دهۆک - چاپخانەی خەبات - 1998)، ل. 174، 183.
21 - مێژووی خولەکانی کادیرانی پارتی، لە شاخەوە بۆ شار، (هەولێر - ناوەندی لێکۆڵینەوە و پشکنین و ئەکادیمیای پارتی - چاپخانەی ڕۆژهەڵات - 2019)، ل. 92، 106، 122، 136، 173.
٢٢ - سەرۆک بارزانی لە ئاهەنگی دەرچوونی خولی دوازدەهەمینی پەیمانگای ئامادەکردنی کادیران: کار دەکەین وەک هەمیشە بۆ ئەوەی حزب خێر بێت بۆ گشت عێراق، ڕۆژنامەی خەبات، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارە ١٠٥٤، هەولێر، هەینی، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٠١، ل. ١.
٢٣ - "سەرۆک بارزانی ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوە لە وڵاتانی عەرەبی ئەنجام دەدات"، ڕۆژنامەی ئەڤڕۆ، ژمارە ٢٤٧١، یەکشەممە، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨، ل. ١.
٢٤ - عەلی سەنجاری، دۆزی کوردی و حزبی بەعسی عەرەبی ئیشتراکی لە عێراق، بەرگی سێیەم، (دهۆک - چاپخانەی خانی - ٢٠١٢)، ل. ٤٧٩.
٢٥ - فازڵ ڕەئووف، بەرەو خۆر، بەرگی یەکەم، (هەولێر - چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری - ٢٠٠١)، ل. ٢٠٤.
٢٦ - کاروان مەحوی، "کۆنگرەکانی حزبمان پارتی دیموکراتی کوردستان"، گۆڤاری شیکار، مەکتەبی ناوەندیی لێکۆڵین و بەدواداچوون، ژمارە ١٤، هەولێر، چاپخانەی حاجی هاشم، پاییز ٢٠١٠، ل. ٢٠.
٢٧ - لقی دوو، لقی دوو لە نیو سەدەی تێکۆشاندا، (هەولێر - چاپخانەی ئاراس - ٢٠١٠)، ل. ٣٤.
٢٨ - "لە چوارەمین کۆنگرەیاندا: ئافرەتانی کوردستان لە بەرامبەر کۆمەڵێک ئەرک و سەدان ئاواتی بەدینەهاتوودا"، گۆڤاری گوڵان، دەزگای گوڵان، ژمارە ١٣٢، هەولێر، چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری، ٢ی ئابی ١٩٩٧، ل. ٣١-٣٢.
٢٩ - محەمەد مەلا قادر، ساڵێک لە شێخ وەسانان و یاداشتەکانی ڕۆژانی ئاوارەیی لە ئێران، (هەولێر - چاپخانەی حاجی هاشم - ٢٠١٦)، ل. ٦٠.
٣٠ - محەمەد مەلا قادر، خەباتنامە: کورتەمێژووی پارتی و کەلتووری بارزانیی نەمر، چاپی دووەم، (هەولێر - دەزگای چاپ و پەخشی ئاراس - ٢٠٠٧)، ل. ٩٦.
٣١ - مەسعوود ساڵەیی، "تیۆری درۆزنان"، ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان – یەکگرتوو، ژمارە ٢١٤٧، سێشەممە، ٢٨ی تشرینی دووەمی ١٩٩٥، ل. ٣.
٣٢ - "هەڤاڵ مەسعوود ساڵەیی سەردانی کەلار و سموود دەکات"، ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارە ١٦٠٣، هەولێر، هەینی، ٢٦ی ئاداری ١٩٩٣، ل. ٢.
٣٣ - نوێنەری سەید مەسعوود بارزانی بەشداری لە کۆنگرەی دامەزراندنی حزبی ئیشتراکی کوردستان دەکات، ڕۆژنامەی خەبات، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان – یەکگرتوو، ژمارە ٧٥١، هەینی، ١٨ی تشرینی دووەمی ١٩٩٤، ل. ٢.
٣٤ - "شاندی سەرکردایەتیی حزبمان بەشداری مەراسیمی ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دەکەن"، ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان – یەکگرتوو، ژمارە ٢١٥٧، هاوینەهەواری پیرمام، پێنجشەممە، ١٥ی شوباتی ١٩٩٦، ل. ١، ١١.


